په‌یڤه‌ئایه‌تیه‌كان
ئیسماعیل خورماڵی
به‌ر له سپێده باش ووتم ترێ گیان..له ته‌ك ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ بوونمان
شپرزه‌یی ناوینه‌ته ناو شه‌ونماو و..
نوێژه‌كانمان..میوان داری مێژوویه‌كن..له‌م گوڵستانه چۆڵه‌دا
به‌ڵام هێشتا..ڕامان له‌سه‌ره‌تایی ترین ماچ..
ڕامان له‌ئاوێنه ڕاكشاوه‌كانی ناو بانێو..
ڕامان له بۆن كردنی هه‌رمیله كاڵه‌كان و..
له‌به‌ربوونه‌وه‌ی نارنجه كاڵه‌كانی مه‌غریب..
ڕامان له ڕیحانه ڕۆشنه‌كان..
ڕامان له‌و شه‌لاله سپیانه‌ی..له‌ژێر ڕینكۆته ئاگرییه‌كاندا خوڕه‌یان دێ..
ڕامان له‌كورسیه چۆڵه‌كانی شیعر..
له سه‌رچنار..له مه‌رقه‌دی هه‌ر وویسگه‌یه‌ك..
له شیلانه مۆره‌كانی به‌یه‌ك گه‌یشتن..
كه ئاڵترن له هه‌ناره‌كانی حوزن و..
جوانترن له گوڵستانه‌كانی ئێره..
به‌ر له سپیده باش ووتم گوڵه گیان
گوزه‌شت..گوزه‌شت دڵم ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌جووت ڕا
دیوانی ئه‌و شیعرانه‌مان ده‌خوێنده‌وه
هه‌نێ جاریش هه‌ر به جووت ڕا..
كتێبێكمان ده‌خوێنده‌وه
له‌بێهوده‌یی ئایه‌ته‌كان
له‌وه‌همی ئازادییه‌كانی سه‌رده‌م..
گوزه‌شت دڵم..وردبوونه‌وه له سێوه‌كانی حوزن
له‌خوێندننه‌وه‌و له‌سه‌ر برده‌ی تاوسه غه‌مگینه‌كان
له‌و كچانه‌ی به‌سه‌ته‌نی..سه‌وز و زه‌رده‌وه..چه‌پڵه‌یان..
چه‌پڵه‌یان بۆ قارچكه پیره‌كان ده‌كوتا و
بێ مۆسیقا‌و بێ ڕۆمانسیه‌ت درێژ ده‌بوون..
گوزه‌شت ئازیز وردبوونه‌وه..
له‌پڕبوونه‌وه‌ی دێراوی ڕۆشناییه‌كان
دڵ سوتان به ته‌ڵانه‌كانی تاڵانی..
دڵ سوتان به‌وه‌رزه بێ مروه‌ته‌كان و..هاڕه‌ی..
هاڕه‌ی سه‌ده دۆڕاوه‌كان..
هه‌نوكه‌ش تۆ..له‌م گوڵستانی غوربه‌ته..چۆڵه‌وانتر بڵێ..
له‌م گوڵه مۆرانه هه‌تیوتر بڵێ..
ئای مینا گیان ..له‌به‌رده‌م جوانیتا مینا..
هه‌موو دێڕه‌كانم لاڵن..
له‌مناڵی تریفه‌ی مانگ ده‌چیت
ده‌ستت به ده‌ستی شه‌وێكی پیره‌وه بێت
له هه‌وه‌ڵ به‌ری قۆخێك ده‌چیت..مینا..
ده‌ستت به ده‌ستی - با – وه بێت..
نه‌كه‌ی مینا.. تێكه‌ڵ به دنیای ئه‌و پڵنگه كوێرانه نه‌بی..
لاقرتی به ستیانه سپیه‌كانی ئاسمانه‌وه ده‌كه‌ن..
له‌جێ ی په‌ڕی كه‌نارییه‌ك..
فیشه‌ك..فیشه‌ك له گۆشتی ناو ستیانێكی
پڕته‌قاڵی ڕائه‌ده‌ن و
له‌جێ ی شه‌تڵی سه‌بووریش ..مینا..
بوختان به ده‌می یاسه‌مینه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن..
وه‌كو ئێمه..مینا.. ئاگر..
به درێژ ترین موماره‌سه‌ی..
نێوان دژه یه‌كدییه‌كان ناخوێننه‌وه..
وه‌كو ئێمه..به‌دیار كێلی..ئه‌و گوڵانه‌وه هه‌ڵناتروشكێن
له جه‌نگی یه‌كه‌می – با – دا..به با ڕۆشتن..
وه‌كو ئێمه..له قریوه‌ی هه‌ساره ڕووخۆشه‌كاندا..
خه‌ون و قڵپ بوونه‌وه
خاوبوونه‌وه .. تا ئه‌و په‌ڕی خاوبوونه‌وه حاڵی نابن..
وه‌كو ئێمه .. مینا ..
له ئێواره ڕۆشنه‌كانی – ئۆڤه‌ردیكا – و
مردن له ناو لۆچی باخه‌كاندا حاڵی نابن..
له په‌یڤێكدا .. ناگه‌نه حیكمه‌ته‌كانی مه‌حوی..
وه‌كو ئێمه .. وه‌كو ئێمه ..مینا..
له‌ودیوو تاریك ترین كوچه‌وه
گه‌مه له‌ته‌ك كه‌روێشكه‌كانی به‌خته‌وه‌ی ناكه‌ن..
هه‌ر چركه‌یه‌ك..لاڕێ ی ماڵی له‌زه‌ت ناگرن..
نابینن مینا گیان مینا .. باران به كراسی باوه ..
ئێواره‌یه‌ك بچۆڕێته ناو حوجره‌ی باخه‌كان و..
كه‌مێ .. كه‌مێ .. له ده‌ستوره ئاوه‌ژووه‌كانی عیشق بدوێ ..
ئه‌و دڵانه.. به‌سه‌ر كاته‌وه له هه‌رمێ ی شووشه ده‌چن ..
له‌و په‌نجه‌ره هه‌ناریانه ورد بێته‌وه ..
كه‌متر ده‌ڕواننه ساته .. هه‌ڵترووشكاوه‌كانی گه‌ڵا ..
ساته تێكه‌ڵ بووه‌كانی له‌زه‌ت ..
له‌زه‌ت مینا .. كه شورای به‌هارێكی تره ..
له‌ودیو شورای .. ئه‌م وه‌رزه نه‌زۆكانه‌وه ..
گوزه‌شت مینا .. ئه‌و ڕۆژانه‌ی .. گوڵستانمان چۆڵه‌وانی و..
چۆڵه‌وانیشمان گوڵستان ..
ئێ ی مینا گیان .. بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌زه‌لی بمێنینه‌وه
ده‌بێ گوڵدانی ئه‌م گلێنانه پڕكه‌ین ..
له خۆڵی به‌ر گرده‌كانی خۆشه‌ویستی ..
ده‌بێ ..مینا .. مه‌نه‌لۆژی ژێر په‌رچه‌می دره‌خته‌كان
توتڕك لێ كردنه‌وه و
جووت بوونی سایه و سه‌ته‌نی باخه‌كانمان بیر نه‌چێ ..
ده‌بێ مینا .. ده‌سمان به‌ینه ده‌ستی عیشقێ ..
ڕۆحمان .. ڕۆحمان به فیرده‌وسی خه‌یاڵێك باو
باڵمان با به‌و گه‌واڵا نه‌ی .. خۆرنشینان مینا ..
له دیمه‌نی ڕاكشاوی ئه‌و كچانه ده‌چن ..
له ناو لۆچی سه‌ته‌نا.. ڕووت ..ڕووت ..ڕووت و قووت
شیلك ڕژاو .. حه‌رف ڕژاو .. میوه ڕژاو مینا گیان ..
ئێ ی مینا گیان .. بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌زه‌لی بمێنینه‌وه
ده‌بێ ماری له شمشاڵ ئاڵاوی ده‌شتی هۆره ..
ئاگری له‌به‌ڕووا خنكاو
شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی ناو .. ناو جه‌نتای زارۆ‌كان بكوژین..
ده‌بێ مینا .. ده‌بێ .. خۆشه‌ویستی له ژیان ماره‌كه‌ینه‌وه ..
خودایه كه‌ی .. دڵه‌كان پڕده‌بنه‌وه له گۆرانی ..
پێكی خاڵی گه‌ڵاكانمان ..
كه‌ی كه‌ی .. پڕده‌بنه‌وه له شه‌رابی نمه‌و شه‌ونم ..
خودا .. خودا .. ئه‌م هه‌موو ختوكه‌ی ئومێده بۆ كه‌ی ..
ئه‌م خه‌وفی بوون و نه‌بوونه بۆ ..
خۆ خودایه .. من و مینا .. چراكانمان
نیشتیمانمان .. له عه‌ده‌م پێ شیرین تره .. ئیتر بۆچی ..
ته‌رزه‌ی ئه‌م هه‌موو مردننه
به ملمانا ده‌بارێنی ..
خۆ خودایه .. ئه‌م نیشتمانه كڵۆله‌ی ئێمه‌ش ..
چنگێ .. چنگێ گیایه له به‌هاری شیعره‌كانت ..
ئیدی .. ئه‌م گوڵاوی مردنه بۆ ..
چ حاجه‌ت به ئاوڕشێنی ..
ئێمه به‌دیار .. بێهوده‌یی سێوه لاسوره‌كانه‌وه
له به‌خته‌وه‌ری هه‌ڵوژه سه‌وزه‌كانی
ئه‌و په‌ڕی تاریكی ئه‌دواین ..
له‌نامه پڕ ئاهه‌كانی نێرگز بۆ با و
ته‌ماحمان له ده‌سته‌مۆیی وه‌رزه‌كان و
له فڕینی ته‌یره به‌دبه‌خته‌كان هه‌بوو ..
له نهێنی خۆكوشتنی جۆگه‌كان و
له سروری كێڵگه قرخنه‌كان هه‌بوو ..
خودایه ئیتر خۆت بڵێ .. هه‌ر خۆت بڵێ ..
قه‌تڵی ئه‌م هه‌موو باڵنده و سنه‌وبه‌ر و ڕوباره بۆ ..
ووشكایی ئه‌م هه‌موو ئینسانه بۆ ..
ئێمه چیمان .. له ته‌نیایی كۆتاییه‌كان به‌سته‌وه ..
له قه‌تڵ و عامی گوڵه‌كان ..
ئێمه چیمان به‌ده‌ست هێنا ..
له‌مه‌دالیاكانی كه‌وتن .. پتر بڵێ ..
له ده‌ست گرتنی نیشتمان وه‌ك مناڵێ ..
به به‌رده‌م سه‌راكانی مردنا ..
له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی كتێبه خووساوه‌كان
له‌قه‌یسی یه وه‌ریوه‌كانی نه‌غمه ..
پتر بڵێ .. ئێمه چیمان به ده‌س هێنا ..
به‌هاری 2000
ئه‌ڵمانیا – پاسه‌ڤاڵك