پژمه‌ی قیامه‌ت
ئیسماعیل خورماڵی
چ ڕمۆزنن ئه‌و وه‌ختانه‌ی ، مردن گره‌و له قریوه ده‌باته‌وه و
كه‌نارییه‌كانی ژیانیش ، گره‌و گره‌و
به قه‌فه‌زی مردن ده‌دۆڕێنن!
چ ڕمۆزنن ئه‌و وه‌ختانه‌ی ، ئاده‌م ئاده‌م
ده‌ربه‌نێكی لێ ده‌بێ به به‌حری ڕه‌ش و
ئیدی ، ئیدی گوڵ و چۆله‌كه و په‌روانه‌ی
لێ ده‌ڕژێنه ناو قوڵایی دۆزه‌خه‌وه!
وای خودایه گه‌واڵه‌ی چ ژه‌هراوێك بوو ، ئه‌و سپیده
چڵ چڵ نیشتمانی ووشك كردم!
گوڵ گوڵ به‌هاری فڕاندم!
هه‌ر تۆ بڵێ:
هه‌رتۆ بڵێ:
هه‌ر تۆ بڵێ : گاسنی چ ویژدانێكی ژه‌نگاوی بوو
به‌و سپیده
له‌كێڵگه‌كانی عه‌داله‌ت په‌ڕییه‌وه ، په‌ڕییه‌وه و
ماكاو ماكاو ئه‌م سه‌رزه‌وی ژیانه‌ی لێ قڵپ كردینه‌وه!!!
له‌كێ پرسین ، به‌هارمان له‌باخه‌ڵی چ پایزێكدا هه‌ڵاژاوه ؟
چه‌ممان ، چه‌ممان ، له‌باخه‌ڵی كامه سه‌حرا هه‌ڵاژاوه ؟
به‌كێ بڵێن : ماڵتان ئاوا
دیارییه‌كانتان وه‌ك خۆی گه‌شت!
پۆسته‌كانتان سه‌لامه‌ت گه‌شت!
به‌كێ بڵێن : وه‌رن وه‌رن
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ مێژووا دڵدارن
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حوزنی دنیا ، به‌حوزنی خۆتان ده‌زانن!
وه‌رن وه‌رن ، وه‌ی به‌حری فه‌لاسیفه ، ته‌ماشاكه‌ن
له‌كام كۆڵانی جیهاندا،
له‌كام ده‌ڤه‌ری وجودا،
وه‌ك ئه‌م وڵاته نه‌گبه‌ته‌ی ئێمه
به‌قه‌د پایزی خوا ته‌رم كه‌وت و،
به‌قه‌د پژمه‌ی ، دووا ساته‌كانی قیامه‌ت ژه‌هر كه‌وت و
به‌قه‌د گوڵه‌كانی ئێمه و
به‌قه‌د مناڵه‌كانی ئێمه و
به‌قه‌د كوچه‌كانی ئێمه
ژه‌هر ژه‌هر ، ژه‌هر بینایی كوێر كردن و
ژه‌هر سێوی لێ كردن به دوژمن!
وه‌رن وه‌رن،
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ مێژووا دڵدارن
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ، حوزنی دنیا به حوزنی خۆتان ده‌زانن!
وه‌رن وه‌رن ، نانی شه‌رم
به‌سه‌ر ساجی بێ ده‌نگیدا مه‌سوتێنن!
ده‌م كه‌نه‌وه ،دار هه‌ناری كامه باختان
وه‌ك ئێمه به‌ئاوی ژه‌هر گه‌وره ده‌بێ ؟
ئاوایی كامه ده‌ڤه‌رتان،
وه‌ك ده‌ڤه‌ری له‌مه‌ڕ ئێمه به ئه‌نفال ده‌چێ و
ڕه‌وی كامه ، كامه كه‌مایه‌تیتان وه‌ك ئێمه
یه‌خه‌ی ئاسمان ده‌گرێ و
مناڵانی كامه باخچه و ، كامه خویندگاتان
وه‌ك زه‌رد و سووری شاره‌كه‌ی ئێمه
نیشتیمانی نالی و گۆران
له‌باخچه‌ی ئوتێله‌كانی جه‌هه‌نه‌مدا،
هه‌ر به‌سه‌وزی گه‌مه ده‌كه‌ن!
له‌سپیده‌ی گه‌وره‌ترین ، كۆستی نیشتیمانه‌كه‌مدا
زارۆكێ ، زارۆكێ ، ووتی : هۆ دایه‌گیان
بمردمایه و ، به‌ڵام به‌ڵام ، دایه،
كه‌فی ده‌می تۆم نه‌دیبایه!
دایكێ ووتی ، وه‌كو خونچه‌ی به‌ر ڕه‌هێله هه‌ڵوه‌ریبام
به‌ڵام ڕۆڵه گه‌نجی دایه، به‌م به‌هاری عومره‌ته‌وه
له‌سه‌ر ڕانم ، دوا خوڕه‌می هه‌ناسه‌تم نه‌دیبایه
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ ، له‌ئێواره‌ی گه‌وره‌ترین كۆستدا
باوكێ ووتی : هه‌زارشه‌ڵا ئه‌م ڕۆحه‌م به مالیَ ژه‌هربچووبایه و
به‌ڵام ڕۆڵه ، له‌ژێر سه‌ری هاوڕێكانتا
قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ره‌كه‌ی تۆم نه‌دیبایه!
وای خودایه چ ڕمۆزنن ئه‌و وه‌ختانه‌ی
مردن گره‌و له‌قریوه ده‌باته‌وه و
كه‌نارییه‌كانی ژیانیش ، گره‌و
به‌قه‌فه‌زی مردن ده‌دۆڕێنن!
به‌ڵام ناو هه‌زاران جار نا ئێمه نه‌دۆڕاین
ئێمه ژووانمان چۆڵ نه‌كرد!
ئه‌وه‌ی دیتان ، هیجره‌تێ بوو ، هه‌ر هیجره‌تێ
ئه‌وه‌ی دیتان خه‌وه نوچكه‌ی ، سه‌فه‌رێ بوو ، هه‌ر سه‌فه‌رێ
ته‌ماشاكه‌ن ، هه‌نوكه‌ش هه‌ر نالی ده‌ستی
حه‌بیبه‌كه‌ی خۆی گرتووه و،
مه‌وله‌ویش هه‌ر ، شان و ملی عه‌نبه‌ر خاتوون به ماچ ده‌كا!
نا نا ئێمه نه‌دۆڕاین ئه‌وه‌تانێ
هه‌ر دیوارێ ، بۆڵی شارێكی گرتووه و
هه‌ر قه‌ڵه‌مێ ، بۆلیَ سه‌د مێژووی گرتووه!
نا نا ئێمه نه‌دۆراین و.سه‌ریشمان به دوران ناچێ!!!!
به‌رلین /2003