ئیسماعیل خورماڵی
و
به‌هارێك له سرووشتی ئه‌و شیعرانه‌ی
بوون به بووكی گۆرانی و
بوون به خه‌رمه‌نی
چرای ماڵه‌كان
به‌ڵێ خوێنه‌ری به‌رێز
ئه‌و شیعرانه‌ی لێره‌دا ده‌یانبینن ، به‌شێكن له ئاگردانی گۆرانی و
به‌شێكن له خوڕه‌ی چه‌م گه‌رووی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی
له‌ته‌ك ئێوارانی عیشق و ،له ته‌ك ڕه‌هیڵه‌ی ئازاری میله‌ته‌كه‌مدا
گه‌ه به سروود و ،گه‌ه به گه‌رووی مه‌خمه‌ڵی
بوونه‌ته میوانی ماڵ و ،بوونه‌ته‌میوانی دڵتان !
|
|
|||||||||
( 1 )
قه‌ده‌ر
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی:ئه‌ژده‌ر وه‌هبی
كوا بێستانی پڕ شه‌مامه‌ی وه‌رزی عیشق ، عیشق كوانێ
كوا به‌رامه‌ی پڕ له‌عه‌تری ده‌می عیشق ، عیشق كوانێ
چیدی گوڵم ،من ئاوێنه‌ی ئه‌م به‌هاره ، نانێمه ڕوو
وه‌كو سێوی به‌ر كڕێوه ، زوو هه‌ڵوه‌رین ناكه‌مه خوو
هه‌رچه‌ند ئێسته له‌ته‌ڵانی غوربه‌تێكدا ته‌واو ته‌نیام
وه‌كو سایه‌ی نازه‌نینێ كه خه‌م بیگرێ چه‌شنی ده‌ریام
ته‌ماشا – با – سوژده‌به‌ری له‌شی ڕووتی ، چ گوڵێكه
وه‌كو عومری عیرفانی دڵ ، وێرانی ده‌س ، چ دڵێكه
من قه‌ده‌رم ده‌بوو وابێ ، فریشته‌یه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ
وه‌ك هه‌رێزی كانیله‌یه‌ك ، چاو كانیه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ
ده‌بوو ون بێ سه‌ری شووشه‌ی به‌خته‌وه‌ری ئه‌م دڵه‌ی من
وه‌كو شوعله له دووكه‌ڵدا ، نه‌یدۆزنه‌وه ئه‌م گوڵه‌ی من
ئه‌وا دیسان
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غوڵامی
ئه‌وا دیسان هه‌رای جه‌نگه و كوردوستانم ڕوو له خوێنه
دیسان خوێنه و دڵه‌ی سروشت دڵه‌ی مه‌خلوق ڕوو له خوێنه
ئامان قه‌ده‌ر چاوم نه‌زری ، نیشتمان بێ و گوڵێك نه‌مرێ
سه‌رم نه‌زری ئازادی بێ و ، دڵێك له‌وێ دانه‌چڵه‌كێ
ده‌سا كوڕگه‌ل ، عاشقه گه‌لی كه‌ژ و زه‌نوێر وره‌تان بێ
ئێوه شاخی وره و هه‌ڵوێست شورای به‌رزی وره‌تان بێ
با دووباره گه‌واڵه‌ی خوێن هه‌رده‌ی ژیان نه‌گرێته كۆڵ
گه‌رده‌لولێ له زوڵم و زۆر ،چاوی دلمَان نه‌گرێته خۆڵ
با دووباره قرشی سه‌حرا ماسییه دێمان ئه‌نفال نه‌كا
له‌به‌ر دێیا لوله‌ی تفه‌نگ دوواین گولله‌ی به‌تاڵ نه‌كا
ڕێگه نه‌ده‌ن هه‌رێمی گوڵ ، به هه‌رێمی خوێناو به‌رن
قاسپه و ده‌نگی ڕۆژنامه‌كان به ته‌ڵانی سوتاو به‌رن
ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌رخه‌وانی خه‌ونی شه‌هید ته‌رزه بیبا
ئاسوده‌گی ئینسانه‌كان ، جارێكی تر گومان بیبا
ده‌سم دامێن وه‌خۆكه‌ون ، با هیچ مارێ نه‌تانگه‌زێ
هه‌ر هه‌موومان له‌گه‌ڵتانین وره‌تان هیچ دانه‌به‌زێ
عیشق نه‌بێ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :كه‌مال محه‌مه‌د
ئه‌ی بارانی به‌خته‌وه‌ریم به‌خوڕ داكه بابتبینم
كزه و كسپه‌ی ئێوارانم ، به‌تاو وه‌ره بابتبینم
هێن له‌مێژه له‌یه‌ك دورین وه‌خته دڵم ببێ به‌ئاو
بۆمن سه‌خته ئه‌م غوربه‌ته وه‌كو ماسی له‌ئاو بڕاو
منێك جاران به‌یانیه‌ك ، له‌سێبه‌رتا نه‌بوومایه
وه‌كو هێرۆی نزاری شین ، پێكه‌نینم نه‌گرتایه
ده‌بوو وه‌كو به‌فر به‌دیار خونچه‌وه من چرۆ بگرم
له‌تاو پایز وه‌كو پشكۆ سه‌حه‌ر تا شه‌و ئێشك بگرم
ئیدی ئێسته چۆن نابرژێم ئه‌م فیرقه‌ته چۆن نامكوژێ
وه‌كو گێلاس له‌كۆشی ژین ، ئه‌م ئازاره چۆن نامڕێژێ
من ڕۆشنایی كانیه‌كم ، عیشق نه‌بێ قه‌وزه ده‌مخوا
ڕه‌ز و ترێ ی وڵاتێكم ، عیشق نه‌بێ ئاگر ده‌مخوا
كوردستان
شیعری :ئیسماعیل خورمالیَ
وتنی :زه‌كه‌ریا عه‌بدولاَ
گوێت بنێ به‌كێل و قه‌بری شه‌هیده‌وه هاوار ده‌كا
گوێت بنێ به‌دڵ و سینه‌ی چیاته‌وه هاوار ده‌كا
هه‌ر هه‌موومان له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌داین ئه‌ی كوردستان
له‌ڕێ ی تۆدا هه‌ر له‌ڕیزی پێشه‌وه‌داین ئه‌ی كوردستان
بوونی ئێمه بوونی تۆیه و بوونی ئێوه‌ش بوونی ئێمه
ژیانی تۆ ئازادی تۆ ، یه‌كسانه به‌مه‌رگی ئێمه
چۆن ده‌نه‌وێ كه بابان ، و بادینانت له‌گه‌ڵتایه
دار و به‌ردی گه‌رمیان و هه‌ولێره‌كه‌ت له‌گه‌ڵتایه
چۆن ده‌نه‌وێ كه عه‌فرین و مهابادت له‌گه‌ڵتایه
خه‌ڵك و هۆزی لای قامیشلی و ماردینه‌كه‌ت له‌گه‌ڵتایه
سوێن به‌نه‌ورۆز به‌ڕاپه‌ڕین سوێن به‌مێژووی سه‌دان ساڵه
به‌ڕووباری كۆچ و ، خوێنا و ، به‌ئازادی سه‌دان ساڵه
له‌یاد ناچی ئه‌ی كوردستان هه‌میشه تۆ له‌دڵمانایی
وه‌ك هه‌ناسه له‌گه‌رودا هه‌میشه تۆ له‌بوونمانایی
خه‌م نه‌تگرێ لێ ناگه‌ڕێن ئه‌م به‌هاره‌ت بسوتێنن
جارێكی تر ، دلیَ سه‌دان دایكی شه‌هید ببرژێنن
سه‌رهه‌ڵبره وڕه‌شه‌بای خه‌نجه‌ری كورد دنیایی ته‌نی
پێشمه‌رگه‌ی تۆ هه‌روه‌ك هه‌ڵۆ دوا سنوری دنیایی ته‌نی
ئیتر بڵێ ئه‌ی كوردستان ده‌س تێوه‌ردان چۆن زات ده‌كا
ده‌م و لێوی پێكه‌نین و ، ژیانی تۆ ، قوفڵ بكا
یاران
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :زه‌كه‌ریا عه‌بدولاَ
له‌ژێر زه‌رده و نووری مه‌غریبدا ده‌گریم دیسان
له‌ناو به‌فری به‌ره‌به‌یاندا ، ده‌گریم دیسان
من ده‌گریم و ده‌زانم ئه‌و چه‌ند پیرۆزه
بۆ خه‌می من باوه‌شی ئه‌و چه‌ند به‌سۆزه
ئیتر یاران لێم گه‌ڕین با ئه‌مشه‌و شینی عومرێ بكه‌م
بۆ ئه‌و سۆزه مانگی قه‌ڵه‌م , چرۆی وشه به‌ڕێ بكه‌م
ئه‌مشه‌و جه‌ژنی شیعره به‌د مه‌ستی منه یاران
شه‌وی به‌خته و ڕه‌هێڵه‌ی عه‌شقه ئه‌مشه‌و یاران
تۆ ته‌ماشا ، كچانی شار به‌چرپه‌وه
به‌قریوه‌ی ، هه‌زار نازی سه‌ره‌ڕێوه
چۆن وه‌كو مه‌ل پۆلا و پۆلی سه‌رچنارن دێن و ده‌چن
قه‌تاری گوڵ چه‌می ڕه‌نگن چرۆی سه‌وزن دێن و ده‌چن
هانا
شیعری :ئیسماعیل خورمالیَ
وتنی :بورهان مه‌جید
ماڵ وێران خۆم سه‌رنج وه‌ری ئاوی چاوم وشكایی هات
سه‌ری كاسم چاوه‌ڕوانی كۆشی تۆ بوو ئه‌ی بۆچی نه‌هات
بۆچی نایه‌ت خۆ بڕیار بوو بن ئه‌م داره جێ ژووان بێ
وه‌كو ڕۆژان گه‌ڵای وه‌ریو له‌ته‌رزه‌ی ماچ هه‌راسان بێ
ئه‌ی ئه‌مێستا هه‌وارت كوا هه‌وری سه‌وزی ئه‌م دڵه‌ی من
خۆ به‌بێ تۆ لێڵه چاوم وشكه كێڵگه‌ی ئه‌م دڵه‌ی من
ئه‌ی ئه‌مێستا كه تۆ ونی ده‌ستی هانا بۆ كێ به‌رم
له‌ڕه‌هێڵه‌ی ئه‌م غوربه‌تا چی بكه‌مه چه‌تری سه‌رم
هۆ ده‌ریاچه‌ی ئه‌وینی من له‌هه‌ر كوێ هه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕه
به‌دڵی كام بیابانا ڕۆیشتی سه‌ر هه‌ڵبڕه
سه‌ر هه‌ڵبڕه و گۆمی سووری چاوه‌ڕوانیم بهه‌ژێنه
سه‌ر هه‌ڵبڕه و ماسی ڕۆحم له‌م زۆنگاوه ده‌ربهێنه
ڕه‌وه‌ز
شیعری :ئیسماعیل خورمالیَ
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
من ڕه‌وه‌زی دابانێكم ، هیچ بوركانێ نامسووتێنێ
حیله‌ی ئه‌سپی شۆڕشێكم ، قه‌ده‌ر مێژووم ناگلێنێ
ده‌مم كڵپه‌ی ڕاپه‌ڕین و ، هه‌نگاویشم وه‌رزی پێ شه‌نگ
دڵم ڕاوگه‌ی ژانی گه‌ل و ، سه‌رم ژووانی وریایی و زه‌نگ
با ئه‌نفالیش زه‌ریای توڕه ، من قه‌یاغم نوقم نابێ
با كۆڕه‌ویش ڕه‌وی زه‌مان ، من به‌یداغم نه‌وی نابێ
ده ئه‌ی سه‌رۆك ئه‌ی ڕابه‌ران خه‌می گه‌لمان بێ شێوه‌یه
پیره كه‌ركه‌ك له‌بیر مه‌كه‌ن ئه‌ویش هیوای هه‌ر ئێوه‌یه
نوكی قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی داخوازیتان داچه‌قێنن
له‌سه‌ر بستێ له كوردستان ، ڕامه‌مێنن دامه‌مێنن
له‌به‌ر تافی بێ ده‌نگیا ، تافی خوێنتان له‌به‌رچاو بێ
گۆڕی كومه‌ڵ دوا زریكه‌ی ئه‌و هۆزه‌تان هه‌ر له گوێ بێ
ده‌خیلتان بم له به‌هاری ، ڕاپرسیدا ده‌نگتان هه‌بێ
له‌پێشانگای ئه‌م هه‌له‌دا ، ئێوه چه‌مێ ڕه‌نگتان هه‌بێ
با نێرگزی ئه‌م نه‌ورۆزه‌ش ، گردی یاره شین كاته‌وه
تا ڕۆژێ دێ ژیان گره‌و ، له مردنیش ده‌باته‌وه
چرۆ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هوشیار حه‌مه فره‌ج
په‌ڵه‌ی دووری ڕێژنه‌ی مه‌رگ ئه‌بارێنێ چرۆ
من ده‌زانم ده‌ستی پایز ده‌موه‌رێنێ چرۆ
نامورادنیم غوربه‌ت به‌من گیای به‌رپێ یه گوڵم
خۆڵه‌مێشم عه‌شقێكی تر ده‌سوتێنێ چرۆ
من قوربانی هه‌ر نمه‌یه‌ك ئه‌شكی تۆبم چرۆ
كه سێبه‌ری برژانگی شین ده‌كه‌ن به‌ئاو چرۆ
دڵ به‌سایه‌ی خونچه‌ی ده‌م و له‌ره‌ی ڕێت بێ گوڵم
كه ئاوازه بۆ گۆرانی سایه‌ی شه‌وت چرۆ
گه‌ر وه‌ك لاله من هه‌ناسه‌م بۆت نه‌سوتێ چرۆ
گوڵی شیعرم وه‌كو سێبه‌ر هه‌ڵنه‌تووتێ چرۆ
ئیتر خوڕه‌ی چه‌می جوانیم له‌كوێدایه گوڵم
ئه‌گه‌ر جه‌سته‌م وه‌ك سنه‌وبه‌ر به‌گڕ نه‌چێ چرۆ
مه‌یلی وڵات
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :په‌یمان عومه‌ر
چه‌ند ڕۆژێكه ، دڵم مه‌یلی ئێوارانی وڵات ده‌كا
چاوم مه‌یلی سه‌رچنار و شنه و ئاوی وڵات ده‌كا
چۆن بیر ده‌چن باده‌ی ئه‌وێ و ، چپه و ڕازی دڵدارانی
گه‌ڵای زه‌ردی پیره دار و ، كوانووی گه‌رمی دڵدارانی
خۆزگه ده‌كرا له‌سه‌ر باڵی ، گۆرانیه‌ك ده‌هاتمه‌وه
له‌شه‌قاما ، له‌كۆڵانا ، وه‌ك مناڵی ده‌خولامه‌وه
ئه‌ی نیشتمان قه‌زای به‌فری ، كۆێستانه‌كه‌ت له‌ئێره خه‌م
قه‌زای هۆبه‌ی گه‌رمیانه‌كه‌ت ، سه‌د هه‌زار جار له‌ئێره خه‌م
چۆله‌كه‌ی سه‌ر هه‌ر چڵێكت ، سه‌د كه‌ناری ئێره دێنێ
شه‌رم و بزه‌ی هه‌ر شۆخێكت ، سه‌د فریشته‌ی ئێره دێنێ
ئه‌ی نیشتمان ئێمه بێ تۆ ، ڕوبارێكین ، ڕۆخمان كوژراو
ئێمه لێره ، ئێمه بێ تۆ ، به‌هارێكین ، گولمَان كوژراو
ئه‌ی كوردستان دۆزه‌خیش بی ، هه‌ر به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا
خوێنمان بۆ تۆ ، دلمَان بۆ تۆ ، تۆ به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا
خه‌یاڵ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هوشیار حه‌مه فره‌ج
ساقی ده‌خیلتم پیاڵه‌كه‌م پڕكه
له‌ڕێ ی مه‌یخانه له‌مه‌ی تێرم كه
با ئه‌مشه‌و پیاڵه‌ی خاڵی نه‌بینم
په‌لكه زێڕینه‌ی خه‌یاڵ بفڕێنم
تاوێ بچمه‌وه دییه‌نی وڵات
ئێواره‌ی ئه‌وێ و عه‌شقی وه‌ك نه‌بات
ده‌سا ئه‌ی یاران جه‌م بن ڕه‌فیقان
با زڕه‌ی پێكمان بگاته به‌یان
پیاڵه‌تان لێك به‌ن خۆش مه‌ستی بێنن
به‌ڕۆح به‌هاری خه‌یاڵێ بێنن
خه‌یاڵێك وه‌رزی بزه و سۆما بێ
پڕته‌قاڵی خۆر له‌ناو چه‌ما بێ
با مه‌زه‌شمان هه‌ر لیمۆی عه‌شق بێ
جار جار ئاواز و گوڵه شیعر بێ
بۆچیمه خوێن
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :دانا غه‌نی
كه كۆترێ ده‌بێ به‌ژێر بارانه‌وه و خه‌م ده‌نۆشێ
من لێره‌وه وه‌ك به‌ردی چه‌م ، قه‌وزه دڵم داده‌پۆشێ
گه‌رچی وه‌ك خۆر ، ژێر سه‌رینی ، ئه‌و هه‌ورانه‌ش ده‌كه‌م به‌گوڵ
ڕێگه ناده‌م كه‌س گلێنه‌ی ، دره‌ختێكم پڕكا له گڵ
هه‌تا من بم ده‌بێ سایه‌ی ، ئه‌م دیواره‌ی كه‌ماڵمانه
نغرۆ بێ له‌سیحری جوانی ، ئه‌م ئاسمانه‌ی كه‌ماڵمانه
وه‌ك ڕیحانه ده‌س ده‌نێمه ، ده‌ستی عه‌تر بۆچیمه خوێن
وه‌كو شیعر ده‌م ده‌نێمه ، ده‌می ئاواز بۆچیمه خوێن
نه زێوان و نه تابووت و ، نه گولله‌ی خۆ كوژم ده‌وێ
وه‌كو شه‌ونم ، تابمێنم ، من هه‌ر ده‌می خونچه‌م ده‌وێ
مه‌م
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غوڵامی
جووته سێوێ گه‌نم ڕه‌نگێ له‌ناو ماڵی كاڵه ڕه‌نگێ
وه‌ك هه‌ساره خه‌نده‌یان بوو له‌ده‌رماڵی كاڵه ڕه‌نگێ
له‌گه‌ڵ چووندا هه‌ڵده‌فڕین و زه‌رده‌ی به‌رۆك ئه‌یدانه كۆش
به‌و فڕینه عه‌ینی باده ، هه‌زاران ڕۆح ده‌بوون سه‌رخۆش
مه‌م چ مه‌مێ ، نارنج چنگێ له‌ناو گه‌ڵای ته‌ختی سینه
لیمۆی جوانی ، سێوی ڕۆشن له‌ناو لاسك و ته‌رزی سینه
تازه بۆڵی شیر و ئاگر ، پیاڵه‌ی لێوان له‌ئاره‌زوو
ئه‌وه‌ی من دیم مه‌خلوقێ بوو هه‌ر به‌جنسی مه‌له‌ك ده‌چوو
وه‌ختی بزه ڕوومه‌تی چاڵ نیگای شیرین هه‌ر له‌و ده‌هات
هه‌ركه‌س وه‌ك من وای بدیبا ده‌یوت گوڵه و گوڵی نه‌بات
ئه‌و ماڵێ بوو له‌شیرینی ، له‌هه‌رێمی باسوق ده‌ژیا
هه‌ر له‌خۆی جوان چاوگێڕانی سێبه‌ری چاو به‌ڕه‌نگی گیا
عه‌ینی ( تاووس ) كه‌مێ گۆشتن له‌ناو هاژه و چرۆی ڕه‌نگا
به‌ڕوو په‌ری و به‌له‌ش ماسی له‌ناو چه‌می جل و به‌رگا
به‌رۆك به‌رز و دییه سه‌وز و ڕوومه‌ت سێوی تازه به‌هار
ئه‌وه‌ی من دیم بارانێ بوو جارێكی تر نایه‌ته خوار
كانی سروود
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :شه‌هێن تاڵه‌بانی
ده‌بخوێنه ئه‌ی بولبولی هیجری ڕۆحم ، له‌غوربه‌تا
واده‌ی شینه و تۆش نۆبه‌ته ئاده‌ی سۆزێ به‌غوربه‌تا
به‌ڵام سۆزێ گه‌ڵا و گوڵی كوردستان‌م به‌شین بێنێ
وه‌ك هه‌تاوی گه‌رمی هاوین چاوی خاكم به‌تین بێنێ
له‌ڕۆژێكی وا خومارا گه‌ر نه‌خوێنم ، له‌ئێوه نیم
نزیك له كۆست ، پایزی خاك ، دامنه‌پۆشێ له‌ئێوه نیم
له‌ئێوه نیم گه‌ر كۆرپه‌یه‌ك ، تاو و شه‌سته‌م لێ نه‌هێنێ
ئاواره‌ی ژێر ده‌واری شڕ ، هه‌زار به‌سته‌م پێ نه‌هێنێ
ئه‌گه‌ر سه‌رم وه‌ك سه‌ری شاخ ، ماڵی گه‌رمی شۆرش نه‌بێ
ئه‌گه‌ر ناوم وه‌كو كه‌ركوك ، به‌سه‌ر خاكا به‌جۆش نه‌بێ
ئه‌گه‌ر چاوم وه‌ك چاوی باز ، نێچیر له‌پاڵ ده‌رنه‌هێنێ
ئه‌گه‌ر گه‌رووم وه‌كو كه‌ركوك ، ئاگر له‌چاڵ ده‌رنه‌هێنێ
له‌ئێوه نیم گه‌ر له‌گه‌ڵتان ، ئاسنی سوور دامنه‌بێژێ
له‌ئێوه نیم ئه‌گه‌ر خوێنم ، ڕێ ی شه‌هاده‌ت دانه‌ڕێژێ
دوواین نیگا
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :په‌یمان عومه‌ر
وه‌كو شه‌ونم له‌ناو گوڵا سه‌رخه‌وێ به توخوا دایه
وه‌كو باران له‌مه‌غریبا ، هه‌ناسه‌به توخوا دایه
خه‌ون و ماڵی چۆله‌كه‌ی دڵ مه‌شێوێنه هێشتا زوو وه
گوڵ و خونچه‌ی باخچه‌كه‌ی دڵ مه‌وه‌رێنه هێشتا زوو وه
نه‌ها كه‌نگێ كاتی مه‌رگ و زه‌رده‌په‌ڕی پێكه‌نینه
كه‌نگێ وه‌رزی قرچه‌ی سۆز و خه‌زه‌ڵوه‌ری بزه و ژینه
توخوا دایه دڵ كوا به‌رگه‌ی دابڕانت ده‌گرێ مه‌ڕۆ
دڵ كوا به‌رگه‌ی ماڵی چۆڵ و خوڕه‌می چاو ده‌گرێ مه‌ڕۆ
دڵ قوربانی ڕیحانه‌كه‌ی ژێر چه‌نه‌ت بێ ئاوا مه‌به
ڕۆح قوربانی سه‌ر و قژی پایزه‌ت بێ ئاوا مه‌به
وه‌كو شه‌ونم له‌ناو گوڵا سه‌رخه‌وێ به توخوا دایه
هه‌ر كه‌ده‌شڕۆی وه‌كو باران هه‌ناسه‌به توخوا دایه
ڕه‌شبه‌ڵه‌كی ئازادی
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غوڵامی
كه‌به‌هار دێ به‌به‌رۆكی خاك به‌مه‌مكی گوڵ شل ده‌وه‌ستێ
له‌به‌ر ئاونگ كه‌مه‌ری گیا چاوی چرۆ شل ده‌وه‌ستێ
باڵی هاژه‌ی ئازادی چه‌م پتر باڵی فڕین ده‌گرێ
ڕه‌زی تازه‌ی هه‌ورامانم پتر هێشووی ئومێد ده‌گرێ
سوێن به‌م ڕۆژه‌ی غه‌ریبی دڵ له‌هه‌ر كوێ بم نه‌ورۆز ده‌كه‌م
وه‌ك بولبولان به‌سه‌د ئاواز من ئه‌م جه‌ژنه پیرۆز ده‌كه‌م
به‌گه‌روی گوڵ ده‌چریكێنم خۆش هاتی ئه‌ی وه‌رزی نه‌جات
ڕما كۆشكی خوێن خانه‌كه‌ی فیرعه‌ونه‌كه‌ی ده‌می خه‌بات
ئۆخه‌ی ئه‌مڕۆ بۆنی ئه‌نفال بوو به‌بۆنی سه‌ربه‌خۆیی
له‌گه‌ڵ گوڵدا جریوه هات چوو پایزی سه‌ره‌ڕۆیی
نه‌ما ڕۆیی دوكه‌ڵی ناو پیره شاری بابه گوڕگوڕ
كشا هه‌وری پیر له‌داخی خانه‌قینی بڵێسه و گڕ
ده‌سا یاران له‌جێگه‌ی من له‌وێ ده‌ستی به‌هار بگرن
ڕه‌شبه‌ڵه‌كی ئازادییه و ده‌وری حوجره‌ی ژیار بگرن
له‌به‌ر سه‌رای سلێمانی و له‌به‌ر قه‌ڵای پیره شارا
وه‌ك چه‌می ڕه‌نگ بڕژێنه یه‌ك سه‌ری حه‌سره‌ت كه‌ن به‌دارا
سوێن به‌جه‌ژنی ئازادی گه‌ل به‌مناڵی پێخاوسم
له‌هه‌ر كوێ بم بۆ ئێوه‌یه من به خوێنی گوڵ ده‌نوسم
دڵه‌كان
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :كه‌مال محه‌مه‌د
دڵه‌كان تاكه‌ی تاكه‌ی خه‌می ڕۆژگار بنۆشن
گوڵه‌كان تاكه‌ی تاكه‌ی ڕه‌نگی پایز هه‌ڵمژن
چاوه‌كان بۆچی بۆچی نوقمی ئه‌شك و گریان بن
وه‌ك دره‌ختی زستانان توڕه و یاخی زریان بن
بۆ نه‌بیستین قریوه‌ی به‌خته‌وه‌ری ناو ژیان
وه‌ك بارانی ئێواره له‌ئاو بنێ دڵ و گیان
وه‌ره گوڵم باسۆزێ بۆ ئه‌م شیعره په‌یداكه‌ین
له‌م چۆڵه‌وانی ڕۆحه‌دا ، گۆرانی یه‌ك په‌یداكه‌ین
هه‌ڵه‌بجه
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هوشیار حه‌مه فره‌ج
گه‌رچی مێژووم وه‌كو پۆرێ ، شه‌ڵاڵی ناو به‌فر و خوێنه
به‌ڵام هێشتا هه‌ر جریوه‌م ، چه‌شنی نه‌غمه به‌بزوێنه
هه‌زار هێنده باخی گوندم ، هه‌ڵپاچن هه‌ر سه‌وزه باخم
خوێن له چاوی دڵم بێنن ، به( كوێری )یش هه‌ر ڕوونه ناخم
هه‌تا چاوی گوڵشه‌نم بێ ، بزه‌ی ده‌شتم ئاوه‌دانه
هه‌تا ئاوی چه‌مانم بێ ، زنه و كانیم ئاوه‌دانه
هه‌تا مله‌ی شاخانم بێ ، خه‌می شورایی شارم نی یه
هه‌تا سه‌نگه‌ر ژووانم بێ ، خه‌می ماڵی تارم نی یه
شاره‌زووریش كه‌ن به‌خه‌ڵوز ، گوڵستانه هه‌ر هه‌ڵه‌بجه
ئه‌و دیوانی كێوی شیعر ، گوڵستانه هه‌ر هه‌ڵه‌بجه
سه‌ما
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غوڵامی
به ساماڵی ته‌نگه‌ی شلدا ، كۆترێ له‌سه‌ما ده‌فڕێ
به‌و سه‌مایه ئه‌ی شه‌كره كچ ، دڵم باخێ له‌گوڵ ده‌گرێ
خۆ به‌له‌ره‌ی تازه لیمۆی ، باخی سه‌رسنگ ڕۆحم ده‌فڕێ
ده‌بم به‌دار لیمۆی شیعر ، به‌چوار لادا قه‌ڵه‌م ده‌فڕێ
چۆن هه‌ڵنه‌فڕێ گوڵه‌خاتوون ، هه‌ر گوڵێكت سه‌د به‌هاره
هه‌ر زه‌رده‌یه‌ك له‌تاقی لێو ، وه‌ك هه‌ڵاله‌ی تازه داره
هه‌موو گیانت به گوڵ بگرم ، له‌پاداشتی جوانیت كه‌مه
هه‌موو گیانت له‌عه‌تر نێم ، له‌پاداشتی بۆنت كه‌مه
له‌سپیده‌ی خۆت بڕوانه ، حاڵی ده‌بی چ شیرینی
وه‌ك وه‌نه‌وشه بۆ هه‌وێنی ، شیعر و ئه‌وین چ شیرینی
هه‌ر نێرگزه و بۆ نازی ڕێ ، سه‌ری سپی نه‌وی ده‌كا
هه‌ر ڕوباره و بۆ هاژه‌ی سنگ ، سه‌ری شینی نه‌وی ده‌كا
ئیتر من چۆن ئه‌ی سێوه كچ ، له‌به‌رده‌متا به‌لاڵ نایه‌م
جه‌رگ و دڵم به‌كون ناچێ و ، به‌سه‌ر بورده‌ی شمشاڵ نایه‌م
وه‌ره ئه‌ی یار كه‌مه‌ره شل ، به‌فووی عیشق بمژه‌نه تۆ
پیاڵه‌یه‌كم له‌باده‌ی تۆ ، ئه‌گه‌ر ده‌كرێ مه‌مڕێژه تۆ
پیری خاك
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :چۆپی فه‌تاح
من دارێكی تازه هه‌ڵچووم بناره‌كه‌م كوردستانه
بێچووه مه‌وجی ڕووبارێكم سه‌رچاوه‌كه‌م كوردستانه
ئه‌و له‌چاوی مندا ده‌نوێ و من له چاوی ئه‌ودا ده‌نووم
ئیتر یاران دووره یادی ئه‌و ووڵاته من چۆن ده‌نووم
كه ئه‌و چه‌شنی چڵی برژانگ به‌ری دییه‌م لێ چۆڵ نه‌كا
كۆتره شینكه‌ی خوێنی دڵ بێ و بانووی ڕۆحم لێ چۆڵ نه‌كا
به پیری خاك منیش خاكی به‌گشت گه‌نجی دنیا ناده‌م
شنه و كزه‌ی شه‌ماڵێكی به‌گشت دورگه‌ی دنیا ناده‌م
له‌به‌ر دڵما شه‌كری ڕووته ، به‌هه‌شتی وا نابێته‌وه
هه‌تا مه‌حشه‌ر خاكێ تر وا ، به‌ژیاندا نایه‌ته‌وه
بۆیه یاران تا بمێنم ، وه‌ك بولبولان ده‌چریكێنم
نه‌غمه‌م بۆ خاك ، دڵم بۆ خاك ، هه‌ر به كوردی ده‌چریكێنم
ئاوازی چوون
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :كه‌مال محه‌مه‌د
له‌ناو په‌یڤی خۆشه‌ویستی و ئه‌ویندا من هه‌ر تۆم هه‌یه
له‌ناو ڕه‌زی به‌هاراندا ، له‌تۆ زیاتر من كێم هه‌یه
له‌دوای جوانی ئه‌و چاوانه ، وه‌رزی جوانی وشكه هه‌مووی
له‌دوای مه‌وج و هه‌نگاوی تۆ ، ئاوازی چوون له‌نگه هه‌مووی
شه‌رته تاكو له‌سێبه‌رێ ، وه‌فای شوانێ نه‌بینمه‌وه
له‌به‌ر دڵیا نوێژی عیشقێ ، بۆ په‌روانه نه‌هێنمه‌وه
نه‌ڵێم ڕۆژێ ئه‌وینی من ، به‌فری جوانی باراندووه
سه‌راپا ده‌شت ، به‌عیشقی من ، له‌مێلاقه لێوان بووه
ئه‌گه‌ر ئاسمان میهری نه‌بێ ، بڵێ ماڵی ڕۆشن كوانێ
ئه‌گه‌ر هه‌تاو شه‌تڵی نه‌بێ ، بڵێ باخی ڕۆشن كوانێ
ئه‌گه‌ر باران عیشق نه‌كا ، بڵێ جوانی له‌كوێوه دێ
ئه‌گه‌ر ترێ خوێن نه‌ڕێژێ ، بڵێ شه‌راب له كوێوه دێ
گڕكان
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :ناسری ڕه‌زازی
وه‌كو بوركان با هه‌ڵكوڵێ ، سینه‌ی تۆڵه‌ی كوردانه‌تان
له‌چاوتانا بڕژێ تاڤگه‌ی ، گڕ و مێژووی كوردانه‌تان
له‌به‌ر چه‌قۆی هه‌ر دوژمنێ ، كه‌هاته پێش سه‌نگه‌رێ بن
به‌ڕووی به‌حری زوڵم و خوێنا ، كه‌هاته پێش به‌نده‌رێ بن
كه‌لله‌ی سه‌رتان باگوڵدانی ، چڵ به چڵی ئازادی بێ
با جه‌سته‌تان مه‌شخه‌ڵی خوێن ، نه‌خشه‌ی تازه‌ی ئازادی بێ
له‌بیر نه‌كه‌ن ، له‌بیرتان بێ ، شه‌وانی شاخ له‌بیرتان بێ
بۆن كڕوزی پێ ده‌شته‌كان ، هیوای دوێنێ له‌بیرتان بێ
له‌سه‌نگه‌ردا په‌لاماری ،خاس پڵنگی سه‌ر ئاسكان بن
وه‌كو پشكۆ له‌پاشكۆی با ، په‌لاماری سه‌ر باسكان بن
نه‌كه‌ن ئامان كوردستانی ، خوێن و شه‌هید خامۆش بكه‌ن
داره مێوی دابانی پیر ، شیرینی خاك فه‌رامۆش كه‌ن
كه‌لێمان چوو به‌قه‌ڕنێ تر ، ده‌سگیر نابێ بازی نه‌جات
بۆ پێشه‌وه با هه‌ڵكوڵێ ، گڕكانه‌كه‌ی تۆڵه و نه‌جات
ژووان
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :بورهان مه‌جید
ژووان كچه شیرینه‌كه‌م
مناڵه خه‌م ڕه‌وێنه‌كه‌م
چه‌ند ئه‌گریه‌م بۆ ئاینده
هه‌زار هێنده تۆم له‌یاده
ده‌ی ڕۆڵه گیان تۆش ئه‌م شیعره
كه وه‌ك گه‌زۆی هۆش و بیره
له‌سه‌ر ته‌خته‌ی پۆله‌كه‌تان
له‌جێ ی یه‌كه‌م وانه‌كه‌تان
بینووسه‌وه زۆر به وردی
با تێ بگا درشت و وردی
خه‌ڵكه مالمَان بێ كابانه
جه‌ژنمان جه‌ژنی بێخووانه
به‌ڵام ڕۆڵه ئه‌م حه‌سره‌ته
ئه‌م ڕه‌هێڵه پڕ مه‌ینه‌ته
ده‌رگایه‌كی ژه‌نگ گرتووه
كلیله‌كه‌ی زوو ون بووه
مه‌گه‌ر بابه به‌ئاوازێ ، ئه‌و ده‌رگایه‌ی بۆ بترازێ
شه‌ڕی غوربه‌ت
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غوڵامی
وا خه‌ریكه بازی غوربه‌ت ، چاوی دڵم هه‌ڵده‌كۆڵێ
هه‌ر به‌نینۆك له‌ده‌شتی له‌ش ، شه‌مامه‌ی ڕۆح هه‌ڵده‌كۆڵێ
له‌من گه‌ڕێ ئه‌ی بازی گه‌ڕ ، به‌مردنیش پێت ناخورێم
من له‌خۆما دیوارێكم ، سه‌د نیشتمان پێت نڕوخێم
چاوم خێوه‌تی گه‌رمیانه و ،دڵم ده‌شتی شاره‌زووره
ده‌ستم خوێنی سلێمانی و ، سه‌رم سنه‌ی به‌مه‌هجوره
قامه‌تم خۆ نه‌خشی قه‌ڵای ، پیره شاری هه‌ولێریانه
هه‌ناسه‌م خۆ بۆن كڕوزی ، جڕه مێژووی كوردستانه
با سه‌ریشم له هه‌ڵاڵه‌ی ، به‌فرا سپی بچێته‌وه
له‌دووكه‌ڵدا به‌سه‌ر كوانووی ، به‌ر بارانا بشكێته‌وه
با ڕه‌نگیشم به‌ڕه‌نگی زام ، به‌وه‌نه‌وشه‌ی بێ ئاو بچێ
له‌ژێر زه‌لمَی فرمێسكا دڵ ، هه‌ر به به‌ردی چه‌مان بچێ
ئه‌ی بازی گه‌ڕ له‌من هه‌ڵێ ، من خۆم غوربه‌ت به‌ڕۆح دێنم
ئیتر من چۆن له‌گه‌ڵ تۆدا ، شه‌ڕی غوربه‌ت ده‌دۆڕێنم
هاواری دڵ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :په‌یمان عومه‌ر
له‌قه‌فه‌زی سینه‌دا دڵ ، وه‌كو بولبول به‌هاواره
ئاو له‌چاوم تاوی شه‌سته ، عه‌ینی چاوی لاله‌زاره
ئه‌تۆش بێ باك له‌ژێر كه‌پری ، دڵ ڕه‌قیدا وه‌كو جاران
دوره حه‌سره‌ت ، هه‌ر بزه‌ت دێ ، قریوه‌ت دێ وه‌كو جاران
ڕۆژی چه‌شنێ ، چه‌شنی ته‌رزه ، داده‌بێژی له‌باخی دڵ
چه‌شنی پایز له‌ڕه‌گ دێنی ، شینایی ڕۆح له‌باخی دڵ
ئه‌دی كوانێ ، ساڵی عه‌شق و ، ساڵی سۆز و ساڵی په‌یمان
چ ڕوبارێ پێ ی وتی تۆ ، له‌چاو ده‌ركه نیگای په‌یمان
ئه‌دی كوانێ ئه‌و ڕۆژانه‌ی ، من شه‌لال و من خه‌جت بووم
وه‌ك ئێواره‌ی سه‌ر گۆیژه‌ی سوور ، من هه‌ساره‌ی ئه‌وینت بووم
ده‌بێره ده‌نگ ، هۆ په‌یامی بۆ دڵه‌ی من هه‌زار فه‌رهاد
به‌كێ بڵێم : ئێوه‌ش درۆ ، بۆ كێ به‌رم داد و فریاد
خه‌جاڵه‌ت بن دنیای عیشق و خۆشه‌ویستی چۆن واده‌بێ
ڕۆژی یه‌كێ به میوانی ، به‌ر هه‌یوانی دڵتان ده‌بێ
پایزی وڵات
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :دڵخۆش
ئێمه ڕوباری به‌لرفه‌ی خاكین
بكوژی ماری هه‌زار زوحاكی
خوێن له‌كوێوه بێ هه‌لمَه‌ت واده‌به‌ین
نوور به‌سه‌نگه‌ری كوردستان ئه‌ده‌ین
هه‌رگیز كۆڵ ناده‌ین له‌سه‌ربه‌خۆیی
له‌به‌هاری گه‌ل له‌حوكمی خۆیی
ده‌ماری خوێنمان خرۆش تر ده‌كه‌ین
كوره‌ی خه‌باتمان به‌جۆش تر ده‌كه‌ین
له‌ڕێ ی پایزی ئه‌م نیشتمانه
شه‌هید به‌مانایی هه‌زار سامانه
له‌هه‌ر جێگایه‌ك گوڵێ بكوژن
گوڵێ به‌سه‌د ڕۆح له‌دوژمن كوژن
مه‌ڵێن ئاسۆمان له ونبون دایه
بیری وردتان بێ له‌یه‌ك بوون دایه
كوردستان تینوی زه‌ڕه‌یه‌ك شادی
ده‌سا كوا هه‌وڵێ ڕووه و ئازادی
له‌خاكی بابان هه‌تا ئه‌رده‌ڵان
له‌سابلاَخه‌وه هه‌تاكو بۆتان
له‌تۆڵه‌ی زامی پایزی وڵات
ڕۆشن كه‌نه‌وه ئاسمانی خه‌بات
په‌یامی خۆر
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
وا ئه‌مجاره‌ش گه‌ڕامه‌وه و په‌یامه‌كه‌م به‌یان ده‌كه‌م
سرودێكم هه‌زار خه‌می ، وڵاته‌كه‌م نیشان ده‌ده‌م
له‌ته‌ك ترس و دڵه‌ڕاوكێ ی دره‌ختێكدا ده‌بمه هاوڕێ
بۆ هه‌رتاوێ خوێن ببارێ ، دڵم لێتان دانابڕێ
ڕێم هه‌ر لڕێ ی كوردستانه و ، شانم به‌ردی دامه‌نی گوڵ
هه‌ناسه‌م بای كوێستانانه و ، سروه‌م عه‌ینی سوبحی به‌كوڵ
له‌ته‌ك زامی پیره زامی ، پیره دایكێ ده‌چمه برژان
له‌ته‌ك خوڕه‌ی پڕ گریانی مناڵێكدا ده‌چمه سوتان
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا په‌یامی خۆر ، هانای شه‌هید ده‌گه‌یه‌نم
له‌گه‌ڵ ئه‌مدا بانگی ویژدان ، شۆڕشی نان ده‌گه‌یه‌نم
به‌ڵێ قه‌ومه له‌گه‌ڵتانا له‌سه‌نگه‌ری ڕه‌قیبانم
له‌خه‌متانا منیش خومی ، خاسه خومی ڕه‌شپۆشانم
له‌ته‌ك زه‌رده‌ی مه‌غریبانا كه‌س وكارم له‌گه‌ڵتانم
له‌ته‌ك مه‌رگی كچی ئاونگ به‌چه‌قۆی خۆر له‌گه‌ڵتانم
وا ئه‌مجاره‌ش گه‌ڕامه‌وه و ، باز په‌یامێ هه‌ڵده‌فڕێنم
ده‌بمه پردی نێوان دوو زێ ، كه‌ژی خه‌متان ده‌ڕوخێنم
ده‌تۆش ئه‌ی خاك ده‌ستم دامێن هه‌ر سروه‌یه‌ك به‌ڕۆحم به
خۆم غوڵامی ئاو و خاكت ، ده‌سا ئاهێ به‌ڕۆحم به
خولیا
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :په‌یمان عومه‌ر
له‌بوونمه‌وه دیده خولیایی په‌رییه‌ك بووم له‌مانگه شه‌و
دڵه خولیایی ئه‌وینێك بووم ، هاژه ڕۆشن له‌مانگه شه‌و
ده‌مێك ڕابوو ، ده‌می ڕۆحم ، له‌شیرینێ ڕائه‌گه‌ڕا
شوكر بۆ خوا ئه‌مجاره‌یان ، نه‌سیمی خوا بۆمن گه‌ڕا
به‌و نه‌سیمه یه‌كه‌م چرۆی به‌هاری جوان هاته ساڵم
به‌و نه‌سیمه یه‌كه‌م سۆزه‌ی ده‌می ژووان هاته ماڵم
به‌خێر هاتی ئه‌ی هاوڕازی مه‌لی تاسه و هه‌ناسه‌ی ئاڵ
بێره ڕۆخی غه‌ریبی دڵ ، تۆ هه‌واری جوانی و خه‌یاڵ
بێره هه‌رای سۆزێكمه‌وه ئاوه‌دان كه ماڵی جوانی
پێ هه‌ڵهێنه ئه‌ی پاكیزه ، ئه‌ی ساحیره به‌په‌نهانی
ڕۆخی پیریم به‌مرواری ، بپۆشه تۆ ده‌سم دامان
چه‌می وشكه ، زیخه‌ڵانه ، ته‌مه‌ن بێ تۆ ده‌سم دامان
گوزه‌شت
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
گوزه‌شت ئازیز چپه و ماچی هه‌میشه‌مان له‌سێبه‌ران
شه‌وه ژووانی تێ ڕوانینی به‌جووته‌مان له‌ئه‌ستێران
گوزه‌شت ئازیز ئێواره‌ی ناو ، ساڵ و وه‌رزی یه‌كتر بینین
ڕێژنه نیگا ، ئومێدی زۆر ،خه‌ون و تاسه‌ی یه‌كتر بینین
تازه ڕۆیی له‌ده‌سمان چوو ، بۆن شه‌مامه‌ی بێستانی له‌ش
شورای جوانی له‌مه‌مكی گوڵ ، شه‌نگه‌ڕۆژی به‌هاری گه‌ش
تازه ڕۆیی نه‌سیمی ماچ ، جێ ژووانی پڕ له‌گولمَان
ژووانی گه‌رمی خۆشه‌ویستی و قریوه‌ی ناو ماڵی دلمَان
گوزه‌شت گوڵم ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه ده‌مانوویست هاوشانمان بن
چه‌شنی جوانی له‌ناو دێڕا ، دوا به‌هاری دیوانمان بن
ئاره‌زوومان بوو به‌گه‌ڵا و چڵی وشكی به‌ختی پایز
ئه‌ی دڵداره تاقانه‌كه‌م ، خوداحافیز ، خوداحافیز
هه‌واری عیشق
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :شێركۆ تاڵیب
هه‌واری عه‌شقم دووره دووره ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ نه‌گه‌مه جێ
سۆزیش به‌فره له‌به‌ختی من ڕێگا ڕه‌نگی وێم نه‌داتێ
چه‌ند خه‌مناكه ، چه‌ند خه‌مناكه ، ته‌مه‌ن بێ ئه‌و ئه‌ی ڕه‌فیقان
وه‌كو ڕۆخی بێ لم وایه ، ده‌روونی بێ كڵپه و سوتان
زه‌مه‌ن بارانه ، بایه بایه ، ڕه‌نگه ئاسۆ نه‌یه‌ته‌وه
ڕه‌نگه چی تر له‌جێ ی هه‌تاو باڵای باران بێنێته‌وه
چه‌ند شیرینه ، چه‌ند شیرینه ، هاوڕێ ی هه‌وری ئێواران بی
تۆش وه‌كو ئه‌و نوقمی دیده‌ی چۆڵه‌وانی هه‌ورامان بی
ئه‌وینی من دووره ده‌سته و ڕێ ی هه‌وارم پڕ هه‌ورازه
شه‌و تا سه‌حه‌ر له سوتانام شیعریش وه‌كو خۆم بێ نازه
به‌ڵام هه‌رگیز چۆك داناده‌م له‌حزوری گریانێكدا
وه‌ك چۆن لاله ئاگر ئه‌سوێ به‌ناو چاوی زریانێكدا
خۆ تۆ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :په‌یمان عومه‌ر
خۆ تۆ لاس و سیامه‌ندی دله‌كه‌م بووی ئیتر بۆچی
خۆ تۆ عه‌تر و چه‌م به‌رامه‌ی گوله‌كه‌م بووی ئیتر بۆچی
خۆ من ده‌مووت خوایه لاوێ ، بهاوه نێو چاره‌نووسم
بۆ منی خه‌ج چه‌شنی سیا ، به‌گوڵ بێنێ چاره‌نووسم
ئه‌ی ئه‌مێستا بۆ له‌سه‌رچی ، پایز كه‌وته ماڵی دڵت
هه‌ر وه‌ها زوو له‌بیرت چوو ، هۆ ئازیز گیان باخی گوڵت
له‌بیرت چوو په‌روانه‌ی تۆ ، له‌باخی من هه‌ڵنه‌ده‌فڕی
هه‌موو شینی ئاسمانی ئه‌و ، ڕۆحی من بوو هه‌ڵنه‌ده‌فڕی
ئه‌وی ئێستا دڕك و داڵی ، چ هۆشێكه باوانه‌كه‌م
به‌ری چاوی خۆشه‌ویستیت ، تاریك ده‌كا باوانه‌كه‌م
چ شۆخی تر فریو ئه‌ده‌ی ، تۆ به‌نازی سه‌ر و زارت
ڕاوی كوێیه ؟ سوێسكه‌ی كێ یه ، تۆ به‌تۆڕی سه‌ر و زارت
كه تۆ ئاوا ، قاپی مالیَ زه‌رده‌خه‌نه‌م له‌ڕوو داخه‌ی
شه‌رته منیش وه‌هات لێ كه‌م ، مردن نه‌بێ به‌هیچ نه‌گه‌ی
زه‌رده‌ی حوزن
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :چۆپی فه‌تاح
له‌نێوانی من و تۆدا ، عیشقێك هه‌یه له‌گوڵ ده‌چێ
وه‌كو ژیان ئاڵ و خوێنین ، ڕازێك هه‌یه له‌گوڵ ده‌چێ
له‌نێوانی من و تۆدا ، حه‌زێك هه‌یه وه‌كو ئاگر
وه‌كو ڕێژنه به‌چه‌خماخه ، له‌گه‌واڵه و هه‌وری ئاگر
ده‌سوتێین و خۆڵه‌مێشمان ، به‌هاری شین گوڵ ده‌هێنێ
موحیبه‌تمان نازی هه‌وران ، باران تاوی گوڵ ده‌هێنێ
به‌ڵام جه‌خار دڵداره‌كه‌م ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن كاڵه
به‌ر هه‌یوانی هه‌ناسه‌مان ، هه‌تا ڕێمان دڕك و داڵه
نه‌سپیده‌ی خاكی شنه ، به فریادمان ده‌گا كه‌مێ
نه‌بازه‌كه‌ی قه‌ده‌ری تاڵ ، له‌بانێژه ده‌ڕوا كه‌مێ
وه‌ك دوو مه‌لی زه‌رده‌ی حوزن ، له‌قه‌فه‌زا هه‌ر باڵ ده‌كوتین
وه‌ك دوو شه‌پۆل له‌ڕۆخانه ، تاك و ته‌ریك هه‌ر باڵ ده‌كوتین
به‌ڵام ئازیز با قه‌فه‌زیش ، له‌ئاسن بێ ، له‌پۆڵا بێ
مه‌یلی فڕین ئه‌گه‌ر هه‌بێ و ، با ئاسمانیش له پۆڵا بێ
ده‌بوو ئێسته
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :دانا غه‌نی
ئه‌ی شاره‌كه‌م لێم ده‌بووری ، وه‌كو جاران ناگه‌مه لات
قومری شیعرم باڵ به‌سته تا ، ئه‌م به‌هاره‌ش بگه‌مه لات
كه‌گوڵ ده‌مرێ ده‌بێ باران ، سایه‌ی میحراب بكاته ماڵ
وه‌كو كۆتر بۆ فڕینێ ، ده‌بێ عیشق بكاته ماڵ
ده‌بوو ئێسته له گولاَندا ، من ئه‌م شینه‌م بكردایه
به‌سه‌ر شانی كوچه‌یه‌كتا ، من ئه‌م عیشقه‌م بڕشتایه
به‌ڵام هه‌یهات قه‌ده‌ر كه‌ی كه‌ی ، بۆ من و تۆ هانا بووه
وه‌كو ئاسمان به‌ڕووی مه‌لا ، تاقه ڕۆژێ ئاشنا بووه
لێم ده‌بووری ده‌بوو ئێسته له شینا من باران بوایه‌م
بۆ ڕه‌ش و ڕووت ده‌بوو ئێسته من گوێ كوانووی سوتان بوایه‌م
هه‌ڵوه‌رین
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
تازه پایز نیشته شانی ئه‌و ئاوازه‌ی دڵم ده‌یویست
ته‌مه‌ن ڕۆیی و نه‌گه‌شتمه هیچ نه‌ئه‌و خه‌ونه‌ی ژووان ده‌یویست
ئه‌فسوس جاران كوردستان‌م ، عه‌رشی جوانی و ڕازاوه بوو
هه‌ر سێبه‌رێ كه تۆ ده‌تدی ، به‌گه‌ڵای ماچ شاراوه بوو
ئێسته‌ش دایه ، وڵات به‌ردی ، به‌رشه‌تاوی خۆكوشتنه
گوڵ له‌گه‌ڵ گوڵ ، چه‌م له‌گه‌ڵ چه‌م ، برا كوشته‌ن هه‌ر كوشتنه
ئیدی دایه كه نیشتمان ، چه‌قۆ و خوێن بێ ، گله‌یی چی
دوا دیواری پرسه‌نامه‌ی لاله‌ی ژین بێ ، گله‌یی چی
كه‌من چرای نیوه شه‌ویان كوژاندمه‌وه و دڵیان بردم
وه‌ك وه‌نه‌وشه به‌ده‌م باوه پێكه‌نینیان هه‌ڵوه‌راندم
ئیتر دایه سه‌ر به‌كوچه‌ی ، كامه وه‌رزی شاردا بكه‌م
درۆی چیبكه‌م ، وه‌كو ئه‌وسا ، بۆنی لیمۆی چ باخێ بكه‌م
باوه‌ڕ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :ناسری ڕه‌زازی
جارانی شاخ كه‌خۆره‌تاو ، په‌پووی بوو لێڵی هه‌ڵده‌فڕان
له‌ناو گیانی نه‌رمه گیادا ، عه‌تری ئاونگی هه‌ڵده‌فڕان
ئێمه‌ش ئه‌و ده‌م بازی سووری ، ئاسمانێ بووین له‌باوه‌ڕێ
وه‌ك با له‌كه‌ژ ئه‌وینی خاك ، هه‌وراز هه‌وراز ده‌یداینه ڕێ
گابه‌رد گابه‌رد هه‌ڵده‌خولاین و ، كانی خوێنمان قوڵپی ئه‌دا
چاره‌نوسمان نانی تازه‌ی ، به‌سه‌ر ساجی خوێنا ئه‌دا
ڕۆژ هه‌تا شه‌و خولیای گه‌رمی ، سه‌ربه‌خۆیی ده‌یبرژاندین
پشكۆی سووری ناو شه‌خته بووین ، كزه‌ی هیوا ده‌یهه‌ژاندین
نه‌هه‌وراز و نه‌ته‌می تاڵ ، په‌لامایان سڕ ده‌كردین
نه‌پێچی چه‌م ، نه دڕك و داڵ ، قاسپه‌ی كه‌ویان كڕ ده‌كردین
تاسه‌خت بووایه ساڵی خه‌بات ، ده‌روی خوێن شین تر ده‌بوو
ده‌غڵی ڕه‌نج و ده‌غڵی ڕۆحمان ، به‌هاری سوێن شین تر ده‌بوو
ئه‌وی هۆش و هزرمان بوو ، ئه‌و ده‌مه ئازادی بوو هه‌ر
له‌ڕێ ی خاكا ، خوێنمان له‌تای ، تای ته‌رازووی شادی بوو هه‌ر
بۆیه ئێسته‌ش من به‌پیری ، هه‌ر شوكرانه‌ی خه‌بات ده‌كه‌م
به‌م عومره‌وه هه‌ر ته‌ماشایی ، دوا ئاوێنه‌ی نه‌جات ده‌كه‌م
سه‌فه‌ری عیشق
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هێمن
وه‌ك تازه باخ من خه‌یاڵم به‌ر بڵاوه
ئه‌و له‌سه‌وزی و من له‌عیشقا چرۆم داوه
ئه‌و عیشقه‌ی من ئاگرێكه‌و له‌ڕۆحمایه
دوور و نزیك سه‌فه‌رێكه و له‌ڕێمایه
ئه‌ی چاره ساز كه‌م بێ و بڕۆ به‌دڵ ڕه‌قی
كه‌م بشكێنه شووشه‌ی دڵم به‌ناهه‌قی
به‌سه توبی و خوا په‌نای شادی‌م به‌ڵێنێك به
به‌نیگایه‌ك دڵخۆش ده‌بم به‌ڵێنێك به
به‌سیه توخوا هه‌ناسه‌یه‌ك بمدوێنه
له‌گوڵدانی ئه‌و دڵه‌تدا بمڕوێنه
گوڵی گه‌نجیم به‌با مه‌كه كافر ده‌بی
له‌مه زیاتر شه‌نم مه‌كه كافر ده‌بی
هه‌نگی گه‌ڵا
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
ئه‌مێستا دڵ وه‌ك هه‌ناری داته‌كیوه گلێنه‌كه‌م
له‌دووریتا هه‌ناسه‌م خۆ ته‌می كێوه گلێنه‌كه‌م
چاوی دڵ به هه‌نگی گه‌ڵا گه‌ڵای پایز چۆن تێ ی داوه
عه‌مری بێ تۆ له‌پی ئاوه له‌ژێر به‌فرا گلێنه‌كه‌م
بشێ سازبێ وه‌رزێك نزیك بڕژێنه‌وه دامێنی یه‌ك
چه‌شنی چاوگ ، چاوگ بدا شیعرێ تازه گلێنه‌كه‌م
چون ساڵگاره وه‌ك كه‌فی ئاو له‌ڕۆخانه نه‌فه‌س وشكم
تاپێت نه‌گه‌م چه‌شنی ئاردی ئاشه ڕۆژم گلێنه‌كه‌م
له‌خۆم ناگه‌م من چۆن توانیم به‌هاری تۆ به‌جێبێڵم
بۆ سه‌فه‌رێ ، ته‌مه‌نی تۆ بگۆڕمه‌وه گلێنه‌كه‌م
به‌ڵام ژووان دڵنیابه له‌خۆم بگه‌م یاخود نه‌گه‌م
هه‌ر دێمه‌وه و به‌گشت گه‌نجی دنیات ناده‌م گلێنه‌كه‌م
تاقانه‌كه‌م هه‌ر تاقانه‌ی هه‌تا مردن ، چاوی بابه
عومری بێ تۆ مردنێكه هه‌ر به‌پێوه ، گلێنه‌كه‌م
جامی ئه‌شك
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هوشیار حه‌مه فره‌ج
چرۆكانت كۆكه‌ره‌وه و بارانی خه‌م نه‌توه‌رێنێ
فرمێسكه‌كان بسڕه و مه‌گری یاده‌وه‌ری نه‌تسوتێنێ
ده‌رگای ئومێد كڵۆم مه‌ده و ڕۆڵه ژیان وه‌رزێك نی یه
جامی ئه‌شك نخون مه‌كه و ڕۆڵه ژیان خه‌ونێك نی یه
كه گوڵێك مرد گوڵێكی تر بچێنه تۆ ، بێ گوڵ مه‌به
كه سۆزێك چوو سۆزێكی تر بچێنه تۆ ، بێ گوڵ مه‌به
به پێكه‌نین ئاوی دڵ به‌و وه‌ك مانگه شه‌و ، شه‌و بدوێنه
گه‌ڵای سه‌وزی دار لیمۆ به‌و ، چاوی تاریك به‌نوور بێنه
چرۆكانت كۆكه‌ره‌وه و ئه‌وین ته‌نها فیراق نی یه
نیشتمانت له‌ئاواز نێ و ژووان ژیان فیراق نی یه
لێت توڕه نیم
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :تارا ره‌سوڵ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فڕێت دامه ، گوێ ڕووباری ئه‌م هیجره‌ته
لێت توڕه نیم هه‌ر له‌چاومای ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م غوربه‌ته
هه‌رچه‌ند دڵمت خسته كوانووی پڕ له‌پشكۆی نائومێدی
له‌سێبه‌رتا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بزه‌ی گوڵێ خۆشیم نه‌دی
تۆ بێ وه‌فا له‌ئاستانه‌ی وه‌رزه‌كانی خۆشه‌ویستی
له‌ده‌نگی ده‌ف ، له‌گیتار و ، له‌جێ ژووانی پڕ له‌مه‌ستی
منیش هێشتا هه‌ر كه‌چرای خه‌یاڵێكت شوعله ئه‌دا
له‌نێو ڕۆحما یاده‌وه‌ریت وه‌ك چه‌خماخه ئاگر ئه‌دا
جه‌خار گوڵم تۆ ئه‌و عیشقه‌ت دابه‌ئاوا منت تیاویست
منیش ئازیز پێچه‌وانه هه‌ر تۆم ئه‌ویست ، هه‌ر تۆم ئه‌ویست
خوڕه‌ی گه‌ڵا
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
په‌ڕه و شیعرم لێ ده‌شێوێ كه‌لێوی خۆت ورد ده‌گه‌زی
هه‌موو گیانم ده‌بێ به‌گڕ كه‌تۆ ، به‌ناز لێو ده‌گه‌زی
ساڵ و وه‌رزم لێ ده‌شێوێ كه‌هه‌ناسه‌ت ڕۆحم ده‌گرێ
وه‌ختێ ئازیز وه‌نه‌وشه‌ی تۆ ڕۆخی جوانیم به‌شین ده‌گرێ
خۆزگه ده‌بووی به‌برژانگێ له‌پێڵوما سه‌وز ده‌بووی
تاهه‌میشه چه‌شنی سایه ، هاوڕێ ی گیانی گیانیم ده‌بووی
گه‌رچی ئێسته‌ش لێره نیت و به‌ڵام گوڵم هه‌ر هاوشانمی
لێره نیت و به‌ڵام ئازیز به‌یانیانیش هه‌ر هاوخوانمی
بۆ كوێ بڕۆی ، بۆ كوێ بڕۆم هه‌رگیز له‌یه‌ك نابینه‌وه
ئێمه خوڕه‌ی گه‌ڵای پایز .. قه‌ت دووباره نابینه‌وه
هه‌تا ده‌مرم
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
هه‌تا ده‌مرم تنۆی خوێن و ئاوه‌دانی ژیانم تۆی
چه‌می شینی به‌رباخانم ، هه‌نارانی ژیانم تۆی
هه‌تا ده‌مرم هۆ خونچه گیان ، تۆ تاقانه‌ی دڵم ده‌بی
له‌وه‌رینا تاوی پایز ، تۆ جانانه‌ی گوڵم ده‌بی
هۆ خونچه گیان ڕه‌نگ و ئاوی خۆشه‌ویستیم ئه‌شكی تۆیه
ژیان بێ تۆ ، فه‌نا بوونه ، سووته جڕی به‌بۆسۆیه
تۆ ئیمان و تۆ شه‌لالی ، به‌خت و نووری چه‌ن ساڵه‌می
تۆ ئیمان و تۆ میحرابی ، پڕ له‌ئایه‌ی چه‌ن ساڵه‌می
له‌زمسانا ، تۆ ئاگری پڕ له‌پشكۆی دڵ و گیانمی
له‌هاوینا ، تۆ پرووشه و شنه و ئاوی دڵ و گیانمی
له‌پایزا ، تۆ چه‌مێ گوڵ به به‌رچاوما گوزه‌ر ده‌كه‌ی
ده‌می مه‌وجی به‌هارانیش ، كه‌ندڕ به گوڵ كه‌ندڕ ده‌كه‌ی
هه‌تا ده‌مرم ، له‌تۆ ببڕێم ئه‌م گوێچكانه‌م به‌كه‌ڕ ده‌چن
له‌تۆ ببڕێم وه‌كو كانی ، ئه‌م چاوانه‌م به‌ته‌ڕ ده‌چن
ئۆردوی جوانی
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
ڕه‌نگ په‌ڕیوه ، چه‌مه‌ن ڕه‌نگی ، كه‌ڕوخسارت حزور دێنێ
ئۆردوی به‌هار ڕوو شكسته ، كه‌ویقارت حزور دێنێ
سێوان باخان به‌جێ دێڵن ، كه‌سێوی تۆ به‌رۆك ده‌گرێ
خاكی ( میوه ) ان شه‌ڕ و شۆڕه ، كه‌هه‌رمێ جێ ی سه‌رۆك ده‌گرێ
تۆ بنوڕه چۆن ده‌وه‌رێ ، باده‌م له‌چڵ كه‌چاوت دێ
له‌پێ ده‌شتان چلۆن هه‌ڵدێن ، ئاهوی ناوان كه‌ناوت دێ
تۆ بنوڕه ماسی عه‌تران ، له‌ڕوباران چۆن دێنه ڕۆخ
كه‌ڕوباری عه‌تری تۆ دێ ، فیرده‌وسی بۆن چۆن دێته ڕۆخ
چ عه‌یاره په‌روانه‌ی ناز ، له‌سارایی چاو كه‌واوه دێ
خونچه نازێ له‌باخچه‌ی چاو ، كه‌قریوه‌ی ئاواوه دێ
ده‌خیل ئه‌ی یار ده‌سم دامان ، ئۆردوی جوانی ڕاگره تۆ
شیعر : گه‌نجی ..له‌خوێنایه ، ئه‌م كوشتاره ڕاگره تۆ
كێ ده‌وێرێ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
دێت و ده‌چێ ئه‌و به‌به‌رگی ڕه‌ش و مۆری وه‌ك وه‌نه‌وشه
نه‌ك هه‌ر چه‌مان ، سێبه‌ری تار ، تامه‌خلوقیش خڕ په‌رۆشه
له‌دووی ده‌ڕژێ سیمی هه‌تاو ، وه‌ختێ هه‌نگاو داده‌نێ ئه‌و
یاران به‌كۆ ئه‌چنه داوی ، كه‌داوی چاو داده‌نێ ئه‌و ..
وای له‌حاڵی ئه‌و به‌دبه‌خته‌ی له‌ڕێی ی ئه‌ودا ڕه‌نگ ئه‌ڕێژێ
نه‌شاره‌زا ته‌رزه‌ی عیشق ، به‌مل ئه‌ودا هه‌ڵئه‌ڕێژێ
وه‌ك عاشقی چاخی مه‌جنون به‌كوشتار و فه‌نا ئه‌چێ
له‌بێستون و كێوی عومرا له‌دنیا ئه‌و بێ سه‌نا ئه‌چێ
ده‌بێ یاران هه‌تا مردن باجی عیشق كه‌ره‌مكا ئه‌و
له‌ڕێ ی گه‌نجی و خاكی عومرا چاوه‌كانی خوڕه‌مكا ئه‌و
كێ ده‌وێرێ له‌ئه‌و پرسێ داخۆ دڵی ماڵی كێ یه ؟
چاوانی ئه‌و ، هه‌نگاوی ئه‌و ، عاشق به‌ڕێی ی ماڵی كێ یه ؟
چه‌ند شیرینه
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :سه‌فین خه‌راجیانی
چه‌ند شیرینه به‌بای ڕۆیشتن ده‌ریای سینه‌ت شه‌پۆل ئه‌دا
شه‌پۆلی چی ؟ وه‌ك خه‌رمانه له‌گوێ هه‌ورا سه‌رهه‌ڵئه‌دا
چه‌ند شیرینه شه‌كره نیگای ئێوارانی ئاسمانی ڕووت
دێت و ده‌ڕژێ هه‌ر به‌چه‌شنی ورده گه‌ڵای پایزی ڕووت
شیلانه‌كه‌م من له‌شیله‌ی چاوانی تۆ قه‌ت تێر نابم
به‌چاوی تۆ من به‌وڕكی هه‌زار ڕه‌نگه‌ت قه‌ت پیر نابم
نه‌ك پیر نابم گه‌ر سه‌ریشم به‌خشم به‌تۆ ئاسایی یه
وه‌ك چۆن مردن له‌ڕێ ی عه‌شقا بازڕێكی هه‌رزانیه
به‌ڵێ گوڵم له‌ڕێتا گه‌ر دڵ وه‌ك گه‌ڵا هه‌ڵنه‌وه‌رێ
نه‌چرۆیه‌ك سه‌وزم ده‌كا و نه‌خه‌میشم چرۆ ده‌گرێ
گوڵدانی گڕ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
دوو چاوم پڕه وه‌ك هه‌وری به‌همه‌ن له‌دورگه‌ی بادا
ده‌رونم پڕه وه‌ك سه‌مای ده‌غڵ له‌مه‌وجی بادا
( با ) ستایشی جوانی گوڵ ده‌كا له‌توێی ی مه‌غریب دا
من ئاگره‌كانی ده‌می ڕامووسان له‌توێی ی مه‌غریب دا
نیشتمانی من سای گوڵزارێكه گوڵ باره هه‌رده‌م
وه‌ك ماچی ده‌مان گوڵدانی گڕه ئاگره هه‌رده‌م
گه‌ر شه‌وێ به‌فر كه‌وته پرووشه و چاوی لێك نه‌نا
یان هه‌ور كه‌وته ژانی برووسكه ده‌می لێك نه‌نا
ئیدی بزانه سروشت هاوه‌ڵ و گوڵزاری عیشقه
سه‌دای باڵ بازه ، شه‌ڕی بارانه ، خۆشاوی عیشقه
ئیدی بزانه ، شه‌وی جێ ژووانه و بێره مانگه شه‌و
نه با بناسه و نه ساته‌كانی خه‌وی ته‌نیا خه‌و
به‌هه‌شتی سۆز
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
ئه‌مشه‌و پیاڵه‌م لێوان لێوه و ، لێوی قه‌ڵه‌م گوڵ ده‌هێنێ
ئێواره‌ی تۆ ، خه‌یاڵی تۆ ، گوڵ له‌سه‌ر گوڵ ، گوڵ ده‌هێنێ
تۆ نازانی ئه‌ی بێ مروه‌ت ، چ خۆشحاڵم به‌ده‌نگی تۆ
چ شه‌ماڵێ دڵم ده‌با ، كه گوێم ده‌بێ له‌ده‌نگی تۆ
كه‌ده‌نگی تۆ ده‌ڕژێته گوێم ، له‌ته‌ك ڕۆحما ده‌چمه خه‌ڵوه‌ت
وه‌ك په‌روانه به‌جێ دێڵم ، چڵ و چرۆی باخی غوربه‌ت
تۆ نازانی ئه‌ی بێ مروه‌ت ، چ خۆشیه‌ك به‌دلمَا دێ
وه‌ختێ بزه‌ت وه‌ك ئێواره ، ئاسمانی دڵ له‌كۆش ده‌گرێ
ده‌سا چرۆ پێكه‌نینێ ، كێوی میحنه‌ت ڕابماڵێ
ئامان چرۆ قریوه‌یه‌ك ، به‌هه‌شتی سۆز به‌ماڵ بێنێ
نالی
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هوشیار حمه فه‌ره‌ج
ڕۆژی سه‌د جار له‌به‌رده‌مما ، ده‌می پرسیار ده‌كه‌یته‌وه
وه‌ك ده‌غڵی شین له‌ناو ئاوا ، سه‌د نازم لێ ده‌گریته‌وه
وه‌ك چۆله‌كه‌ی لانه ڕماو ، دێیته كۆشم بابه بۆچی
تۆ به‌شوعله‌ی تاقی دڵت ، منت ناو نا نالی و كه‌چی
ته‌نها جارێ وه‌رزی سه‌وزی ئه‌و دیوانه‌ت نیشان نه‌دام
سێوی سووره ، لیمۆی زه‌رده ، تۆ هه‌ر هیچت نیشان نه‌دام
ئاخۆ دێڕی ، چه‌می خشڵه ، یان مه‌رجانی ڕۆخانه‌ی ئاو
وشه و بیری ، كوانووی ڕووته ، یان فرمێسكی ڕۆخانه‌ی چاو
ئاخر بابه نه‌مبیست جارێ ، سوبح باشی باخچه‌كه‌م كات
هه‌ورێكی ئه‌و ئه‌ڵقه‌ی باران ، له‌ئه‌نگوستی باخچه‌كه‌م كات
ده‌ی خودایه گۆرانیه‌ك دڵی نالی شه‌قار بێنێ
بۆ به‌هار و بۆ شاره‌زوور جارێكی تر شیعر بێنێ
هه‌رێمی دڵ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
به‌چی ده‌چێ كه ئێسقانم بوو به‌خه‌ڵوز به‌بیرت بێم
به‌چاوێكی غه‌مبارانه ، بڕوانێته ئێواره ڕێم
به‌چی ده‌چێ له‌دوای ڕۆحم ، بیر له‌كۆچم بكه‌یته‌وه
وه‌ك به‌د مه‌ستێ ، گڕت هه‌ستێ و ده‌رگای شینێ بكه‌یته‌وه
نا بێ وه‌فا ، له‌من دووربه ، نایه‌مه‌وه جارێكی تر
به‌ساڵ بگری ، هه‌ر چۆن ده‌گری ، بڕوات نه‌ما جارێكی تر
نا بێ وه‌فا خۆڵ بارانی ، سه‌ر دڵه‌كه‌م له‌یاد ناچێ
گوناهی وا نه‌ك ته‌نیا من ، له‌خه‌یاڵی كه‌س ده‌رناچێ
بڕۆ چیتر ، فریو ناخۆم ، به‌گریانی ئه‌و چاوانه‌ت
به‌گوفتی سارد ، چه‌می درۆ ، به‌دوو گه‌ڵای ئه‌و لێوانه‌ت
بڕۆ چیتر نه‌تبینمه‌وه ، له‌چاوی من بێ به‌ری بی
هه‌رێمی دڵ ، جێ ی تۆ نیه له عیشقی من بێ به‌ری بی