شیوی دۆزه‌خان
ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌وێ خاڵی یه‌ك گرتنه‌وه و
شوێن نوستنی گوڵه‌كانی توڕه‌بوونمان..
ئه‌وێ باخچه‌ی پڕ له خونچه و ..
سایه‌قه‌یه‌ك له جریوه‌ی كه‌نارییه‌كانی له‌زه‌ت
ئه‌وێ حوجره‌ی پڕ سووره‌تی ڕووتبوونه‌وه و
ئێوارانێ..ئێوارانێ ..
له هه‌ره تاقانه ترین وه‌رزه‌كانی خۆشه‌ویستی
ئه‌وێ ماڵی ئاشتبوونه‌وه‌ی جۆگه‌له‌كانی جه‌ننه‌ت و
بنچكه گیاكانی جه‌هه‌نه‌م..
- له‌وێ گوڵم
له‌به‌ر قاپی شه‌یتانیه‌تی په‌رییه‌كاندا..
له‌به‌گوڵ بوونی ئه‌ندیشه‌و
له‌به‌شه‌تڵ بوونی جووانی و
له‌پیر بوونی پێكه‌نین و .. هه‌نێ جاریش..
له به‌ربوونه‌وه‌ی لیمۆكانی زه‌ریفی ورد ده‌بووینه‌وه
له‌وێ .. له‌وێ .. بۆ جارێ تر..
گوڵه ئاره‌قه‌كانی له‌ش
بوونه‌وه به وه‌نه‌وشه‌ی جنس و سه‌وز بوون
سه‌ده‌كانی خوڕه‌و گریان ..
یه‌ك یه‌ك چوونه‌وه ناو سه‌ده‌فی زه‌رده‌خه‌نه‌و .. ژه‌نگیش
ژه‌نگیش .. وه‌كو خه‌رمه‌نی پایز..
خه‌رمه‌ن .. خه‌رمه‌ن..
شه‌راره‌ی جووت بوون ده‌یوه‌ران
له‌و به‌فره‌دا .. هه‌ر سوپای جووانی ده‌رده‌چوو..
له‌كڕێوه‌ی ئه‌و عیشقه‌دا ..
ته‌نها پاساری ئه‌م وێنه شیعرییانه‌ی من سه‌لامه‌ت بوون
شه‌یاله‌ی ستیانێكی سپی .. ڕێ و جێ ی شیعرێكی سپی و كه‌ڵه‌گه‌ت
زه‌مه‌ن له ناو مه‌مكۆڵاندا هه‌لهه‌له‌ی بوو
ئاپارتمانه‌كانی حه‌سره‌ت ..
یه‌ك یه‌ك كشانه ناو هاڕه ..
ته‌نانه‌ت ئه‌و گۆڕهه‌ڵكه‌نه ڕمۆزنه‌ی
ئێوارانێ ئێسكی ده‌جوو..
زه‌نگنی له‌چاوی گوڵه نێرگزه‌كان ده‌چه‌قاند و
هه‌ناسه‌یه‌ك گوێ ی بۆ غیفرانی عیشق شل نه‌ده‌كرد..
ئه‌و باخچانه‌ی تل بوونه‌وه و هه‌ڵیان گۆزین..
هه‌ڵگۆزران و تل بوونه‌وه .. ناو خۆڵه‌كه‌وه‌ی ئه‌نفال و وونبوونه‌وه
ئێسته پاكیان .. دوواین یه‌كیان .. وه‌كو به‌هار
هه‌ر مه‌خمه‌ڵی و هه‌ر مه‌خمه‌ڵی له‌به‌ر ده‌كه‌ن ..
ئێسته.. ئێسته دووا یه‌كیان – با – به چرۆ ده‌نووسنه‌وه‌و
میوه‌ی داوه‌ریویش..به موژگانی سه‌وزایی هه‌ڵده‌گرنه‌وه ...
- .ئێ ی قۆخه گیان..
ئه‌مجاره‌شیان ..ماین و مردن.. نه‌یفڕاندین
ئه‌مجاره‌شیان ڕژاینه‌وه شانی گوڵه باخه‌كان و
قه‌ڵه‌می بوغزی ئه‌فسانه ڕای نه‌كێشاین
ئێ ی قۆخه گییان .. نه‌جاتی دووا وه‌رزی سووتان خۆمان..
له فه‌ردایه‌تی گه‌ڕاین و.. وه‌لێ .. وه‌لێ
نه- ڤلۆرا – و نه خۆفی ئاو.. نه‌یخنكاندین..
نه ئێواره‌و نه بووختانی چۆله‌كه هه‌زه‌لییه‌كانیش فریوویان داین
له‌گه‌ل سێوه‌كانی ئێواره‌دا..
به‌گوێ ی سۆنه شه‌رمنه‌كانی – شێرزاد – دا ده‌مان قیژان
ئێمه دووانه‌ی ..ئه‌وینێكی ئه‌م سه‌ر وجووده شێ داره‌ین..
گه‌وره‌ییمان له شه‌تڵێكی مناڵیدا هه‌ڵگرتوووه‌و
مناڵیشمان ..له‌گوێ ئاویَ دوور له حوزن..
ئێ ی قۆخه گییان ..
دڵته‌نگ مه‌به به‌م هیجره‌تی په‌پوولانه
وه‌كو عیسا خاوبوونه‌وه خاچت نه‌دا..
ئێمه كه‌سمان ..به‌خوڕا له‌وێ نه‌هاتین..
تۆ له نوكته‌ی ناو پرووشه و
له‌دوكه‌ڵی.. دیوار كۆی ناو زڕان هه‌ڵنه‌هاتی..
له ئێواره شه‌قامه‌كان یاس نه‌بووی نا...
داڵه كه‌ر خۆره‌كانی ڕه‌نگ لێ نه‌گه‌ڕان..
عه‌ینه‌مه‌له‌كانی هاوڕێت ..بۆ ته‌نگانه‌ی خۆشه‌ویستی ..
باران له جنسی گوڵێكدا بشارنه‌وه ..
ئه‌وان ..ئه‌وان ..لێ نه‌گه‌ڕان ..كزه‌ی دڵم ..
له ژێر تاشه به‌فری خوێن و خییانه‌تدا
چووزه‌ی ووڵاتێكی نوێ سه‌ر ده‌ربێنێ
نیشتیمانێ ..
مینا.. فستقی شه‌رمنی بن گه‌ڵایان..
نیشتیمانێ
مینا.. گومه‌زی سه‌رسنگی كچان..
ئه‌وان ..ئه‌وان ..لێ نه‌گه‌ڕان ..
پیری پیری ئه‌ودیو دوزه‌خ بگرێ و
دیواری ئه‌م دیو دۆزه‌خیش..به گێلاسی ئاڵ سوواغ به‌ن
- جه‌نگْْ
تریفه بوو به گه‌وری كه‌متیار و ..
هه‌تاو گه‌ڵای به‌ر زلله‌ی ئاو..
- جه‌نگ..
هه‌ڵۆیان بوون ..به‌قه‌قنه‌سی ته‌نووره‌كانی خۆكوژی و
به‌ر باخه‌ڵی ماڵانیشیان..به‌گوڵه به‌ڕۆژه‌ی سیل و تاعوون
ئه‌و هه‌مووخوێنه‌و ئاخیره‌ت هیچ سه‌لامه‌ت
ئه‌و هه‌مووكۆسته‌و ئاخیره‌ت هیچ سه‌لامه‌ت
ئێ ی قۆخه گیان ..دووا جاریش هه‌ر ئاوا ده‌ڵێم
به هیجره‌تی په‌روانه‌كان خه‌م نه‌تگرێ..
بیرت نه‌چێ ..سنه‌وبه‌ره‌كانی عیشق ..
له حه‌وشه‌كانی ئێمه‌وه چوونه ئاسمان..
ته‌لبه‌نه‌كان ..له برایی نێوانمانه‌وه له دایك بوون
بیرت نه‌چێ ..پێكه‌وه بون ..
شه‌مه‌نه‌فه‌رێكی شووشه‌ی ناو تونێلی مروارییه و
له پێڵووتروكانێكدا وون ده‌بێ
فه‌ردایه‌تی و دابڕانیش ..له‌حزه‌یه‌ك سه‌ده‌یه‌كه و ناڕووا
ئیدی ..ئیدی ..كزه‌ی دڵم ئالێره‌وه ..
په‌نجه‌ره‌كانی فه‌نا بوون ده‌كرێنه‌وه و
ئالێره‌وه ..وه‌رزه‌كانمان ئه‌به‌نه ماڵی ئاسمان و
باران باران له خوێنه‌وه وه هه‌ڵده‌گلێنن
ئێ ی قۆخه‌گیان ..منی باران..
منی ئاسكه وه‌رزی زامار ..
به‌له‌مه‌وانێكی خنكاو
كاله‌كانم له پێ ی ئاوا ده‌دۆزنه‌وه و
كتێبه ده‌س نووسه‌كانی ئه‌م دووایه‌شم
به‌ده‌س ئه‌و مناڵانه‌وه هه‌ڵده‌پروێن
ئێوارانێ له‌ته‌ك هه‌ڵوژه ڕنینا
په‌پووله چنی باخان و
شووعله‌ڕنی مه‌نفا ده‌كه‌ن
دڵیشم له دڵی شووشه شه‌رابێكدا ده‌دۆزنه‌وه ..
نا له‌ڕۆحی ..شه‌كره‌مێیه‌كی بابان‌دا ..
كه‌چه‌ن هه‌زار مه‌غریب پێش ئێسته
وه‌كو جنێ..ڕژامه ده‌ربه‌نی گیانی و
چاوه‌ڕوانیم كرده‌په‌نجه‌ی ..
تا هه‌نووكه‌ش ئه‌و بووكی پایز ..
نیشتیمانێكی شپرزه‌ی چاوه‌ڕوانی و.. وه‌لێ ..وه‌لێ
ئه‌و هه‌ناوی له‌سه‌ر زه‌وی به‌رین تر و
له‌كه‌م دوویی ساڵه‌كانیش فراوانتر..
له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی زه‌مه‌ن فێڵێك بووله عیشق
غه‌درێك بووله وه‌رزه‌كانی جووانی..
به‌ڵام ..ئه‌و..ئه‌و هێڵه‌یه‌كتر بڕه‌كانی ده‌ستی
گۆڕستانی فاڵچییان و
نوورێك بوو له خۆشه‌ویستی..
ئێ ی قۆخه‌گیان ..دڵم بچكۆله بچكۆله بوووه‌ته‌وه
هه‌ر هێنده‌ی شوێن دانیشتنی ..گه‌ڵایه‌ك و هیچی كه‌نا ..
داڵه‌كه‌ر خۆره‌كانی ڕه‌نگ لێ نه‌گه‌ڕان ..
له ده‌فته‌ره‌كانی یه‌كا ..ببینه ئاوێنه به‌یت و
له‌گوڵدانه‌كانی یه‌كدا وه‌نه‌وشه‌ی شین ..
وه‌ره ئه‌ی یار ..وه‌ك چۆله‌كه‌یه‌كی عه‌یار ..ڕه‌فیقم به ..
بۆ توكانی ..گوڵه به‌ڕۆژه‌ی ئه‌م دێڕه ..غه‌ریبانه ..
یه‌ع له درۆ ..یه‌ع له خۆمان ..
یه‌ع له گرده رووته‌كانی به‌ر سیاسه‌ت ..
یه‌ع له په‌رت بوونی ڕه‌نگه‌كان ..
یه‌ع ..یه‌ع ..له‌م دووره ووڵاتییه‌ی هه‌لمَان بژارد ..
یه‌ع ..یه‌ع ..له‌م هه‌موو تالوكه‌ی دیمان ..
ئێسته‌ش لێره ..لێره به لێره قۆخه گیان ..تا ئه‌و به‌ری مردن ده‌ڕۆم ..
هه‌تا شیوی دۆزه‌خان ده‌چم و دێمه‌وه ..
له چوونم پووشی ئارام بوون مه‌خه قرچه ..
چوونم هانای ..
حیكایه‌تی كه‌نارییه ..كوژراوه‌كانی ئه‌یوب و
بۆن كڕوزی گوڵه كوێره‌كانی نالی و
هه‌وارێكی به سوتماكه گلێنه‌كه‌م ..
هه‌سته گوڵم ..
هه‌سته ..پێش من ..
پێش ئۆغر بوون ..
به كه‌تانێكی هه‌نای تاریكه‌وه
بچۆره نێو ..گوڵه پۆپن سپیه‌كانی له‌زه‌تی ئاو ..
وه‌كو ماسی ئیملاكانت
پێ نیشانی قه‌وزه بده و
وه‌ك ته‌یرێكی نابه‌ڵه‌دی ده‌ربه‌ندی – با – ش
له كتێبی ..فه‌سڵه‌كانی فه‌جری مه‌رگ وردبه‌ره‌وه و
توڕه بوونێ ..توڕه بوونێ ..
به‌دیار نه‌وه‌ی هه‌وره‌كانی ..بابانه‌وه داگیرسێنه ..
خه‌راباته بیركردننه‌وه ..
خه‌راباته مێژوو ..
موختاره‌كانی جه‌هه‌نه‌م ..لیستی كۆڕالیان ده‌نووسی و
باران فریای سه‌وزایی دوكه‌ڵ نه‌ده‌كه‌وت ..
نه ئێمه ..نه ئێمه ..چڵی شیعرێكمان پێ شه‌تڵ بوو ..
نه ئێوه‌ش ..
نه ئێوه‌ش ..گه‌ڵا هه‌نجیرێكتان .. بۆ خراوه به‌رچنه‌ی ئاو ..
ئه‌فسوس كه‌سمان
ئه‌سپێكمان نه‌دایه‌وه ده‌س مه‌یته‌ره‌وان ..
فڕینێكمان نه‌دایه‌وه ..حونجه‌كانی باڵ گرتنه‌وه ..
وای قۆخه گیان ..
له ژێر تاوێری پیریدا ..
سه‌رمان بوو به قولێ گیای زه‌رد ..
بێ ده‌نگیشمان لاسایی به‌رد ..
وای قۆخه گیان ..بێ ده‌نگیشمان ..دیسان هه‌ر به‌رد ..
هه‌ر به‌رد وهه‌ربه‌رد
هاوینی/1999/به‌رلین