ده‌نگ به لیسته‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر ده‌ده‌ین
ئیسماعیل خورماڵی
بۆنی ژه‌هر خۆش بێ خودا
هه‌موو یار ساڵێکی دڵمان
ده‌بینه‌وه به مه‌حشه‌ری په‌روانه و گوڵ
هه‌موو به‌هارێکمان خودا
وه‌ک چاڵ پڕ ده‌بینه‌وه له ئێسک و پرووسکی یه‌ک
پڕ ده‌بینه‌وه له ژه‌هر و هه‌وای ناجنس
پڕ ده‌بینه‌وه له عه‌شقی شاره عیشق
پڕ ده‌بینه‌وه له موناجاتی کۆست و
وه‌ک په‌ڕۆی باران شۆرده‌ی سه‌رمه‌رقه‌ده‌کان خودا ، ڕه‌نگمان له به‌ر ده‌ڕوا
وه‌ک تاف و بۆینباخی ئاو خودا ، به گه‌ردنی شاخێکی چاوباشقاڵی هه‌ورامانه‌وه
تافی ئه‌شک و ته‌ڵای چاومان
چنگ له به‌ردی بن چه‌ماو و
چنگ له خوێنی قوڵایی دڵ ده‌گرن
هه‌موو ساڵێ ، که به‌هار دێ خودا
ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییانی تارژه‌نه‌شاری ژه‌هر ، عاشقێکێن جودا
له ژووانی سه‌رقه‌وراندا ، گوڵ به دڵداره کوژراوه‌کانمان ده‌ده‌ین
له‌بن دارێ ملوانکه‌ی جوانترین چه‌وی هه‌ناوی چه‌م ، له ملی کێله بێ نازه‌کانمان
ده‌که‌ین
که به‌هاردێ خودا ، ئێمه عاشقێکین جودا ، عاشقێکین بێده‌نگ
مه‌خلووقێکین ته‌واو ته‌واو بێ ده‌نگ ، بێ ده‌نگ بێ ده‌نگ وه‌ک قه‌ومی ڕیحانه
شاران
بۆنه‌مان جودا و هه‌ڵبژاردنمان جودا و لیستمان جودا و ڕه‌نگمان جودا خودا
ئێمه لیستمان ، لیستی خاک و لیستی خوێن و لیستی ته‌رم و لیستی نیشتیمانێکی
قه‌ره‌برووت
ئێمه ده‌نگمان ، ده‌نگی گه‌ڕه‌کی کوژراو و ده‌نگی گوڵی بێوه‌ژن و ده‌نگی داری
لاره مل و
ده‌نگی ته‌یره کوێره‌کان و ده‌نگی خورما ماسییه‌کانی ئاو و
ده‌نگی مناڵانی به‌رمه‌مکانه‌ی ئاورا و برسی و
ده‌نگی شیعر و
ده‌نگی بانگی پیره مزگه‌وته‌که‌ی پاشایه خوا
به‌ڵام خودا ، ئێمه وه‌ک که‌س ناکه‌ین
چاو له زه‌ین و حیله‌ی سه‌رزه‌مینیش ناکه‌ین
بۆ بردننه‌وه‌ی گه‌مه‌کانی جوانی و ئاخیره‌ت خوا ، ئێمه
به لیستی گوڵه کوێره‌کانی گوڵان و به لیستی ته‌یره بێ باڵه‌کانی عه‌نه‌و
به لیستی کۆکه‌ی کانییه‌کانی بامۆک و به‌لیستی په‌نجه‌ره کاڵبوووه‌کانی هاوار
به‌شداری له گه‌مه و هه‌ڵبژاردنه‌کانی خاک ده‌که‌ین
به‌ڵام خودا ئێمه وه‌ک که‌س ناکه‌ین
چاو له‌زه‌ین و حیله‌ی سه‌ر زه‌مینیش ناکه‌ین
به نانی گوڵ ، ده‌نگ ناکڕین و
به ناوی گوڵ
پۆز به سه‌ر لیستی باران و
پۆز به‌سه‌ر لیستی گه‌واڵه‌دا لێ ناده‌ین
که به‌هار دێ خودا ، ئێمه مه‌خلووقێکین بێده‌نگ
مه‌خلووقێکین جودا و مه‌خلووقێکین مه‌زڵووم
قه‌ومێکین خوا
له بیرچووی ژماره‌ی هه‌موو ڕه‌نگه‌کان و
له بیرچووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانین خوا
بیست و یه‌ک ساڵی ڕه‌به‌قه ،
باخی له‌شمان ئاگری خوێن ده‌یخوا و
کاکڵه‌ی هه‌وره لۆکه‌یه‌ک له میهره‌بانی
ئه‌م ئاگره خوێنه‌ی نه‌وه‌ستان
بیست و یه‌ک ساڵی ڕه‌به‌قه
چڵپاو پێی مناڵ و کۆڵانی خواردووین و
که‌وشی به‌ڵێن و عه‌هدێ نه‌گه‌شته پێمان
بیست و یه‌ک ساڵی ڕه‌به‌قه
وێنه و ناومان ،
کڵۆڵیمان وه‌ک تووتنی تازه چه‌رداخ
به‌و بازرگان و به‌م بازرگان ده‌فرۆشن
وه‌ک ئاوی لۆکه به جامی قۆزاخه‌وه
ده‌مانفرۆشن و هه‌ر جارێ
له نانی کۆست ، نانی کۆستێ ، نانێنه سه‌ر نانه‌شانی خووانێکمان
بیست و یه‌ک ساڵی ڕه‌به‌قه ، وه‌ک لۆکه‌ی لێفه‌ی هه‌ڵوه‌شاو
بۆ سه‌رینی ژوور سه‌ری ئه‌م مه‌رام و ئه‌و مه‌رام
ده‌مانده‌نه ئه‌م هه‌لاجی درۆ و ئه‌و هه‌لاجی درۆ و
نه‌یانتووانی و نه‌تانتووانی ، چکۆڵه‌ترین چرای خه‌ونمان هه‌ڵکه‌ن
نه‌یانتووانی و نه‌تانتووانی ، ڕێ له قوڵپی برینێکمان بگرن
بیست و یه‌ک ساڵی ڕه‌به‌قه ، له‌م ده‌ڤه‌ر و له‌و ده‌ڤه‌ردا
سه‌ری ئه‌م ماڵ و ئه‌و ماڵ ، خوا
به‌و ئاسمان و ئه‌و ئاسماندا ده‌به‌ن و
ئێمه‌ش چاومان چه‌قیوه‌ته ناو قوڕی که‌لاوه و
هێشتاش بۆنی ژه‌هر و بۆنی سێ‌و له ده‌ممان دێ
نه‌تانتوانی و نه‌تانتووانی ،
ماڵێ له عه‌شق به‌رنه‌وه کانیئاشقان
هه‌ڵه‌بجه به هه‌ڵبجه‌ی گۆران که‌نه‌وه
به‌ردێکی لای کانییه قوڵکه و
دره‌ختێکی لای مۆردانه به سه‌وزایی ئاشت که‌نه‌وه
نه‌تانتووانی و نه‌تانتووانی ،
له‌و هه‌موو دێڕی زوڵمه‌دا
له ئیعرابی دڵنه‌واییه‌کدا جێ‌مان که‌نه‌وه
له‌و ڕێی هات و نه‌هاتی ژه‌هر بارینه‌ی شاردا
به‌و کۆڵی به‌ڕه‌زا و چووزه ڕێواسی نه‌گبه‌تییه‌وه
فه‌ره‌نجی سه‌وزایی مه‌رگێ له‌سه‌ر شانمان بگرن
نه‌تانتووانی و نه‌تانتووانی
به‌قه‌د زێبایی مه‌رجانی ئه‌و هه‌موو ته‌رمه ڕژاوه‌ی کووچه
گووزه‌رانێ ، هه‌ر نه‌بێ ، حاڵی دره‌ختێکی به‌ر بامان به‌نێ
هه‌ر نه‌بێ نا
وه‌ک جۆباری ده‌م ووشکه‌ڵاتووی لای قشڵاخێکی جاران
نۆره ئاوی عه‌شقێکمان بخه‌نه‌وه سه‌ر
ئاخه‌ر ئێمه له تریفه و به‌فر و ڕیشۆڵه‌وه
که‌له‌وه‌ر خستنه سه‌ر پشتی عه‌شق فێربووگین
تازه ئێمه ، ئێمه بێ عیشق ده‌رنابه‌ین
بێ مه‌رحه‌وایی چناری ئاواییه‌ک
له عوومری فه‌جرێ ده‌رناوه‌ین
جه‌خار جه‌خار هه‌ڵه‌بجه‌که‌م
کوا سه‌رده‌می گۆران و شه‌لالی شیعرت
کوا شکاری ڕاو و ئه‌سپ و قوونه‌ی که‌روێشکی سه‌وزاییت
کوا قریوه‌ی ته‌ڵا کچی سه‌ر سه‌ره‌ڕێی کانیاوانت
کوا قوڵپ و جورعه‌ی شه‌وانی خۆش مه‌شره‌بی نیوه‌شه‌وانی پیاوانت
جه‌خار هه‌ڵه‌بجه‌که‌م ، ئه‌ی تارژه‌نه شاری ژه‌هر
تۆ هه‌نووکه جامی سه‌وزاییت له ده‌م که‌وتوووه و
تۆ هه‌نووکه باخه‌ڵی ئاوه‌دانییت پڕبووه له کوون
دڵگیر مه‌به ، تۆ هه‌نووکه
زێباترین که‌لاوه‌ی ناو نیشتیمان و
که‌ڵه‌گه‌تترین ده‌غیله‌ی ئه‌م ووڵاته‌ی
دڵگیر مه‌به خۆت ڕووته‌ڵه و که‌چی
خه‌رجی گه‌دا وپاشاش له سه‌ر تۆیه
خۆت ڕووته‌ڵه و وێری گوولله‌ی شه‌ڕ و شۆڕیش له سه‌ر تۆیه
بمرم ئه‌ی شار ، خۆت ڕووته‌ڵه و
سه‌رفی جل و
پاره‌ی ته‌نووره‌ی کچه‌کانی قه‌یسه‌ر و
سووراوی - لۆریال و شانیێل و لانکۆم - یشیان له‌سه‌ر تۆیه
خۆت ڕووته‌ڵه و خه‌رجی حووزنی هه‌موو ووڵات له‌سه‌ر تۆیه
که به‌هار دێ ، خودا
ئێمه مه‌خلووقێکین بێده‌نگ ، مه‌خلووقێکین مه‌زڵووم
به‌ڵام
عه‌هد بێ خوا
بۆ له‌مه‌و دوا
ده‌نگ به لیسته‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر نه‌بێ
ده‌نگ ده‌نگ به هیچ لیستێک نه‌ده‌ین
ته‌پ و تۆزی به‌ر ماڵه‌که‌ی خۆمان نه‌بێ
ئاوڕشێن و ڕه‌نگ ڕشێنی ، هیچ ڕه‌نگێ نه‌که‌ین
بژاری حه‌وشه‌ی مه‌ینه‌تی خۆمان نه‌بێ
ته‌نگ به گیا و مه‌له‌وێچه‌ی ده‌وری هیچ شه‌تڵێ هه‌ڵنه‌چنین خوا
له فرمێسکان ، ده‌وری پێڵووی خۆمان نه‌بێ
وه‌ک پلووسکی عاسیترین کانی
نه‌ڕژێنه سه‌ر هه‌نێ و جه‌بینی ئه‌م به‌رد و ئه‌و به‌رد
شه‌رته چیتر وه‌ک پووشی ڕۆح ، ئاگری هه‌موو مقامێ گڕمان نه‌دا و
وه‌ک ته‌نکایی هه‌موو ئاوێکی خۆش بڕوای زه‌رده‌په‌ڕان
به ماسی گوفته به‌ڵینی
زرێباری هیچ ڕه‌نگێ ، ڕه‌نگێ له خۆمان تێنه‌که‌وین
ئاخه‌ر زۆرتان ووت و هیچتان نه‌کرد
زۆرتان ووت و
به‌رچنه‌ی ڕژاوی هه‌نجیر فرۆشێکی تریفه‌تان نه‌چنییه‌وه
زۆرتان ووت و
له‌و مه‌مله‌که‌تی هه‌موو ده‌رمانه‌ی به‌شتان
ده‌رزی سه‌وزاییه‌کتان له پشتی چنارێکی عه‌نه‌ب نه‌دا
زۆرتان ووت و هیچتان نه‌کرد
ئه‌ی کوانێ ؟ ئه‌ی قه‌ول نه‌بوو ؟
له حیرسی هه‌ڵه‌بجه و سووتووی گه‌رمیان و بادیناندا
له هه‌ڵه‌بجه سه‌گی تکریت له دار بدرێ و
له‌وێ له‌و نیشتیمانی عومه‌ر و له‌وێ له‌و نیشتیمانی حیلمییه‌دا
غه‌زه‌ب بتانگرێ و سه‌ری زیندانی غه‌زه‌ب له کورد داپۆشن
ئه‌ی کوانێ ؟ ئه‌ی قه‌ول نه‌بوو ؟
له زستانی پاردا ،
له شه‌وی هه‌ڵله‌رزیی هه‌ر هه‌تیوێکدا
وه‌ک ڕۆژه فڕکه و قافڵه‌ی سه‌فه‌ری خۆتان
قافڵه‌ی ئۆتۆمبێلی ، له‌ڕیحانه‌ی سه‌ر سه‌کۆی ماڵه گوندێ ڕه‌شتر و ڕه‌شتر
به کۆڵی با
سرکه‌یی ده‌شتی حه‌مرین و
که‌رکووک به نیشتیمان‌دا که‌نه‌وه
زۆرتان ووت و هیچتان نه‌کرد
ئه‌ی کوانێ ؟ ئه‌ی قه‌ول نه‌بوو ؟
بۆ له‌مه‌و دوا
مناڵانی پیرمحه‌مه‌د
مناڵانی گوڵعومه‌ری بێ ڕۆشنایی
له چه‌می ڕه‌نگ و خه‌وندا مه‌له بکه‌ن و
له پۆلی هه‌ساران و
له مه‌کته‌به‌که‌ی ئاسماندا
به قه‌ڵه‌می داری جه‌ننه‌ت وێنه‌بکه‌ن
زۆرتان ووت و هیچتان نه‌کرد
ئه‌ی کوانێ ؟ ئه‌ی قه‌ول نه‌بوو ؟
له شه‌وقی شه‌وی خۆتاندا ، خۆتان
گڵۆپێکش به‌سه‌ر قه‌وری شه‌هیدێکی هاوڕێتاندا هه‌ڵکه‌ن
له شه‌وی به‌فر بارینێکی شاردا شار ، بچنه لایان
له حیکایه‌تی شۆڕش و له نووکته و له جه‌وله‌ی شه‌وێکی شاره‌زووریان بیر
بێننه‌وه
گه‌ر ڕووتان دێ ،
له هه‌واڵی دایکێکی نان که‌ر و ژنێکی جل شۆر و
له هه‌واڵی کۆرپه‌یه‌کی جگه‌ره فرۆشیان به‌نێ
زۆرتان ووت و هیچتان نه‌کرد
عه‌هد بێ خوا
ده‌نگ به لیسته‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر نه‌بێ
ده‌نگ ده‌نگ به‌هیچ لیستێک نه‌ده‌ین
عه‌هدبێ خوا
عه‌هد
عه‌هد
2009/ ئه‌ڵمانیا