گه‌ر مردیشین
سه‌ری ووڵات خۆش دایه گیان..
ئیسماعیل خورماڵی
له دوای گه‌ڕاننه‌وه‌ی بازه‌کانی قه‌ڵه‌م
وێنه و نامه‌ی کچه پێشمه‌رگه‌یه‌کی قه‌ندیل نشینم
چنگ که‌وت و هه‌ر سه‌ردێڕی نامه‌که بۆ خۆی
بوو به عینوانی ئه‌م چامه چنگ به باز و توڕه‌م
( گه‌ر مردیشین .. سه‌ری ووڵات خۆش دایه گیان )
گه‌ر مردیشین .. ئازادی و خاک .. بووکی تاقانه نیشتیمانی سه‌وزمان خۆش دایه گیان
گه‌ر مردیشین .. تازه پێڕه‌وکه‌ی زارۆک و زه‌رده‌ی پێکه‌نینی ئێوه خۆش دایه گیان
گه‌ر مردیشین .. سه‌ری کانی و سه‌ری مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆش دایه گیان
لێ دایه گیان ، به‌ر له‌وه‌ی دوا پشکۆی نیگامان له ئاڵی که‌وێ و
به‌ر به‌ر له‌وه‌ی له‌م باڵه‌خانه ئاگرگرتوووه‌ی قه‌ندیلدا ،
وه‌کوو به‌ور له نێو شه‌وا ، هێور هێور ئاوا ببین
یان وه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌نه‌وزی مه‌رگێکی سه‌ربه‌ست به‌ین و
ئاودیوی خه‌وێکی تا هه‌تا هه‌تایی شانازی بین
ده‌سمان دامێن هۆ دایکانی ڕه‌شپۆش و له دڵا ڕه‌شپۆش
سوووه‌ی به‌ر له ئاژه‌نی بانگ و سه‌ڵای شار
به‌ر له ڕاچڵه‌کینی یه‌که‌م کرێکاری زیت و
به‌ر له یه‌که‌م قوقه‌ی که‌ڵه‌شێری گه‌ڕه‌ک
به‌ر له ووتنی یه‌که‌م سروودی مه‌کته‌و
بچنه بان گه‌وره‌ترین ته‌پۆڵکه‌ی ناو دێ و
دایه .. ئه‌م ڕیکۆرده‌ری گله‌یی نامه‌یه‌مان
وه گوێی چووار ده‌روه‌نی نیشتیمان‌دا هه‌ڵکه‌ن ،
لێ وه ده‌نگێکی بڵند و یاخی
با له یه‌ک سه‌عاتدا دایه
بابان و هه‌ولێر و دهۆک ، گوێ بیست ببن
ئامه‌د و عه‌فرین و حه‌سه‌ک ، گوێ بیست ببن
مه‌هابات و مه‌ریوان و سابڵاخ ، گوێ بیست ببن
دیار به‌کر و ماردین و قامیشلی و بۆتان ، گوێ بیست ببن
لێ دایکان ، دایکانی له دڵه‌وه ڕه‌شپۆش
سه‌ره‌تا ده‌نگمان به ڕووی هه‌ولێره‌وه نێن
ڕوووه و قه‌ڵا ، ڕوووه و بابان ، ڕوووه و ده‌شتی باوه گوڕگوڕ
ڕوووه و دهۆک ، ڕوووه و به‌رزان ، ڕوووه و ده‌ربه‌نی به ئه‌نفال
ڕوووه و ده‌شتی ، ئه‌و فشه‌کڵاونه سیاسییه ماتانه‌ی ،
له هه‌موو شتێ بێده‌نگن
لێ دایه هه‌ڵکردنێ با له(با) بچێ
با بۆچه‌کی ئه‌م حه‌رفانه لووتیان پڕکا و
گوییان پڕبێ له کا و پووشی ئه‌م زریکه به باڵانه و
دڵیان پڕ بێ له ئاهی چه‌م
له تفه‌نگی شه‌که‌ت و ماندووی ناو به‌ور
لێ دایه گیان ، هه‌ڵکردنێ با له (با)بچێ
با گوێیان پڕبێ له‌به‌یتی ،
ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی چه‌ن ڕۆژێ به‌ر له ئێسته
به‌ناوی که‌رتی جه‌سوور و
که‌رتی بوێر و ڕووسووری قه‌ڵه‌مه‌وه
وه نێو به‌وری سه‌نگه‌سه‌را هاتنه لامان
وه نێو ڕه‌بییه‌ی باو ته‌ورا هاتنه لامان
وه یه‌شماخی عه‌شق و
وه بن ده‌ستێ
ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌وه هاتنه لامان
هاتن و ووتیان ،
تفه‌نگتان سه‌لامه‌ت وه‌ی یارانی ووڵات
ووره و دڵ و سه‌نگه‌رتان سه‌لامه‌ت وه‌ی یارانی ووڵات
به‌رخۆدان و کۆڵنه‌دان و شۆڕشتان سه‌لامه‌ت وه‌ی یارانی ووڵات
هاتن و ووتیان ، ئه‌وه دڵمان بۆ گوڵدانی گڕ و خوێنتان
ئه‌وه چاومان بۆ ئه‌لبوومی دوواین وێنه‌ی به ویقارتان
ئه‌وه قامه‌ی قه‌ڵه‌ممان و ئه‌وه چه‌می مه‌ره‌که‌ومان
بۆ تۆماری نه‌به‌ردی و بردننه‌وه و هه‌ر سه‌روه‌رییه‌کتان
هاتن و لێ دایه گیان
هاتن و له گله‌یی و نیگه‌رانیدا سه‌وز ده‌چوونه‌وه
هاتن و له‌دڵ گرانیدا ڕه‌نگیان به‌ڕه‌نگی پایزی زه‌رد ده‌ڕۆی ، دایه
هاتن و له‌هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵدا ، که له قوڵ قوڵه‌ی کانیلان ده‌چوو
ووتیان ، چه‌نمان ووت و چه‌نمان نووسی
ئه‌و په‌زێره پیاوانه‌ی شاخ
حه‌یا و شکۆی شاخ نه‌یگرتن !
چه‌نمان ووت و چه‌نمان نووسی
ئه‌و بازه ئاگر خۆرانه‌ی له‌مه‌ڕ دوێنێ و
ئه‌و هه‌ڵۆ ماڵیانه‌ی ئێسته
حه‌یای گڕێک ، حه‌یای حه‌جه‌رل ئه‌سوه‌دی هه‌ڵه‌بجه نه‌یگرتن
حه‌یای زوڵمێ ، حه‌یای قه‌تاره سێوه‌رێ له ئه‌نفال نه‌یگرتن !
هاتن و ووتیان
((ئێمه چمان ده‌وێ ، غه‌یری یه‌کبوون نه‌وێ))
ووتیان ووتیان
گه‌ر یه‌ک نه‌وین حه‌یامان فت
گه‌ر یه‌ک نه‌وین نیشتیمان و خه‌یاڵمان فت
هه‌رێم و به‌هاری هه‌میشه شه‌هیدمان فت
ئابڕووی نه‌ته‌وه‌مان فت
مێژووی نه‌ته‌وه‌مان فت
هاتن و ووتیان حه‌یامان ڕۆی
حه‌یا و ئابڕووی نه‌ته‌وه‌مان ، کورسی و باخه‌ڵی گه‌وره بازرگانان خۆش
حه‌یا و مێژووی نه‌ته‌وه‌مان ، باخه‌ڵ و سه‌هه‌نیی گه‌وره سییاسیان خۆش
ئه‌وه‌تانێ وه بزه‌ی له‌بی خۆیان و وه شینی میلله‌تێکه‌وه
هه‌ر ڕۆژه‌ی وه ده‌س گورگێکی ماقوڵه‌وه
ئه‌مانکه‌ن وه حیکایه‌تی بزنه‌که‌ی هه‌یاس و
خه‌نه و خه‌نه‌ی بارووت له ده‌ست و سه‌ری عه‌قڵمان ده‌سوون
ئێمه‌ش مه‌عالییان سه‌لامه‌ت بێ
ده‌ستی ته‌وقه و ده‌می ماچیان پێ ده‌وه‌خشین
سه‌یریش سه‌یریش له وه‌دایه ،
وه‌کوو جیره
وه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆمان بڕابێته‌وه
هه‌موو ساڵێ له‌م سه‌ره‌تای خوڕه‌می گوڵبارینه‌دا و
له‌م به‌ره مانگی تاسان و تاسانی (هه‌ڵه‌بجه)دا ده‌مانکوژننه‌وه
له‌م به‌ره مانگی (ئه‌نفال) و له‌م مانگی (ڕاپه‌ڕین)ه دا
هه‌موو ساڵێ له‌م خه‌زانی دێیانه‌دا ، دێن و دێن و
وه‌ک مه‌ڕ به گورگی شه‌ومان ده‌ناسێننه‌وه !
دێن و وه‌ک چۆله‌که ،
به ڕه‌شمار و زه‌رده ماری دیوارمان ده‌ناسێننه‌وه !
هاتن و ووتیان وه‌ی یارانی قه‌ندیلستان
شووره‌ییه ، بۆ ده‌بێ بۆ
ئه‌وان گورگ و ئێمه به‌رخی چه‌قۆ دیوی ترس و تۆقیووبین !
بۆ ده‌بێ بۆ ؟ ئه‌وان لووره با شه‌و ،
ئێمه به‌چه‌ی تازه گه‌ڵا و تازه چڵی له (با ته‌وران)ێ تۆقیووبین !
شووره‌ییه ، ئه‌وان دێن و ئێمه
ئێمه ، ئێمه له‌به‌ر خاتری خاتران
ده‌چینه سووڕی متبوون و زه‌بوون زه‌بوون
ئێژین
ئاگره سووره له خۆمان دوور
له‌به‌ر چاوی وان حه‌ز ناکه‌ین
حه‌زناکه‌ین ده‌نگ له ده‌نگ و
به‌رد له به‌رد که‌وێ !
حه‌ز ناکه‌ین ، تفه‌نگ له تفه‌نگ که‌وێ و
ڕووی له هه‌ورازی ده‌سڕێژ و
پێی له مله‌ی ئاگری سوور که‌وێ !
حه‌یامان ڕۆی ، چه‌ته دێت و
بێده‌نگ بێ ده‌نگ ، ئێمه ، تفاقی ماڵیان ده‌ده‌ینێ !
حه‌یامان ڕۆی ، گورگ دێت و
بێده‌نگ بێ ده‌نگ ، له‌په‌نجه‌ره‌ی پشت ته‌ویله و حه‌ساره‌وه
ئێمه مه‌ڕی تازه ساڵ و کارژۆله‌ی ئابڕوویان ده‌ده‌ینێ !
چه‌ته دێت و گورگ دێت و خوێنه خۆره‌ی ووڵات دێت و
ئێمه بێده‌نگ بێده‌نگ ، گه‌ز گه‌ز شاخ و گه‌ز گه‌ز سنووریان ده‌ده‌ینێ !
وای خودایه ئه‌م که‌ڵه‌شێرانه‌ی ئێمه چه‌ن داماون و
ئه‌م پاڵه‌وانی ئاگرانه‌ی ئێمه چه‌ن سه‌رمابرده‌ڵه و چه‌ن پا ته‌زیوون !
ئه‌م بازانه‌ی ئێمه چه‌ن دۆڕاوی فڕین و
چه‌ن تۆقاوی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی ده‌شتی ڕووت و قووتن !
گه‌لی برا ، ئێمه که چووین ، وویستمان له‌و سه‌ره‌وه
له‌و سه‌ره‌وه که دێننه‌وه ، وه‌ک خۆی به‌چنگی قه‌ڵه‌م و چاوی ڕۆژنامه‌وه
زامی به‌ور و زامی تفه‌نگ بێنینه‌وه ، نه‌ک گه‌رده‌لوولی ئاشووبییان !
گه‌لی برا ئێمه که چووین ، ویستمان له‌و سه‌ره‌وه ، له‌کۆڵی هاتنه‌وه‌ماندا
وویستمان لاولاوی دوکه‌ڵێ ، له‌و بناره
بۆ گوڵدانی ڕۆژنامه‌سپییه‌کانی شار بێنینه‌وه ، نه‌ک که‌ڵه‌وێ به‌بنجه‌وه !
ووتمان که چووینه‌وه ، ڕووسوورخۆمان
ئیتر له گه‌ڕه‌کی دوا ڕۆژنامه‌کانی شاردا
ده‌توانین جوانترین ماڵه هه‌واڵ به خه‌ڵک به‌ین !
ئیتر ده‌کرێ له چاڵه نه‌وتی مانشێته سووره‌کاندا
خه‌ڵکی خه‌ڵکی به‌شی خۆیان ،
له سووته‌مه‌نی حه‌قیقه‌ته‌کان به‌رن !
ده‌توانن له ته‌نووری حه‌رفه ئاڵه‌کان ،
نان و له‌واشه‌ی ڕاست گۆیی ببه‌نه‌وه !
گه‌لی برا
ئێمه که چووین ، ووتمان له‌چوونه‌وه‌ماندا
ده‌بێ هه‌موو شتێ وه‌ک خۆی به‌یان بکه‌ین
بمانکوژن و نه‌مانکوژن ،
قه‌ڵه‌ممان وه خۆڵه‌که‌وه‌ی کۆڵه‌وژ که‌ن
ڕێگه به‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن ، ئێمه ئێمه
هه‌ر ده‌ڵێن له قه‌هی قه‌ندیل خوێن ده‌چۆڕێ و
لێره ، لێره‌ش لێڵایی و متبوون ده‌چۆڕێ !
بمانکوژن و نه‌مانکوژن
ئێمه ئێمه ده‌ڵێن ،چ بێ غیره‌تی بوو ئه‌و ڕۆژه‌ی
ده‌تانوویست گڕ له قه‌ڵه‌ممان به‌ربه‌ن و
له‌به‌ر خاتری خاتران ، ده‌ممان هه‌ڵبدوورین !
ده‌تانوویست خۆمان به ده‌ستی خۆمان چاومان ببه‌ستین و
خاڵی بین ، خاڵی له بانگی هه‌ق و ووتن !
ده‌تانوویست ئێمه‌ش وه‌ک خۆتان ، ڕوو زه‌ردی خوا و خه‌ڵک و نیشتیمان که‌ن
ئاخه‌ر سووه‌ی چی به ساڵی قه‌ڵه‌م
چی به ئه‌سیریی که‌رکووک و چی به گۆرانی هه‌ڵه‌بجه و
چی به سه‌یدای بادینان ده‌ڵێن ؟!
غیره‌تتان بێ بێده‌نگیتان دۆڕاندنه
غیره‌تتان بێ ، خودا یه‌که و نابێ به‌دوو !!
غیره‌تتان بێ ، ووڵات یه‌که و نابێ به دوو !!
زمسانی 2008
ئه‌ڵمانییا