لیمۆ ژن
ئیسماعیل خورماڵی
خۆت له ئێواره و په‌سێوی دڵ ڕه‌قییه‌ک
مه‌ده ، لیمۆ
که دڵت وه‌کوو ئاونگ عه‌یشی سه‌رگه‌ڵای بێده‌نگیان به نه‌عله‌ت ده‌کا
خۆت له بوولێڵی سپیده‌یه‌ک مه‌ده ، لیمۆ
وه‌ک ئاو خۆت له مه‌رکانی سێوه‌رێ مه‌نێ ، لیمۆ
که سێوت به لاسک و سه‌ر چڵی سه‌وزه‌وه
مه‌یلی په‌نجه و مه‌یلی ده‌ستی مه‌جنوونێ له دۆزه‌خ ده‌کا
کچێ لیمۆ ، ئه‌ی ئاودارترین مه‌خلووقی دنیا
وه‌کوو مینا خۆت له جه‌مالی ئه‌و باڵکۆنه مۆرانه مه‌شاره‌وه
عه‌سرانێ به ستیانێکی هه‌ڵخراوی سه‌ر ته‌ناف و
به ژێره‌یه‌کی په‌مبه‌ی هه‌ڵخراو و به عیشوه‌یه‌کی سه‌وزه‌وه
بارانێکت له ختووکه ،
ده‌نایه باوه‌شی کێڵگه باوه‌شێ
باوه‌شێ که پڕ بوو له هه‌ڵوژه‌ی ئاگر
باوه‌شێ که پڕ بوو له گمه‌ی مووچڕکه
باوه‌شێ که پڕبوو له مردنی پیرۆز
کچێ لیمۆ
باوه‌شی عه‌شق چۆڵ مه‌که
سه‌راسێیت
به جه‌نجاڵی و به‌عه‌جوولی ئه‌و ڕۆژانه‌ی عه‌شق به‌ره‌وه
ئه‌و ڕۆژانه‌ی له ژووانێکدا
یه‌خه‌ت به بای په‌نجه ده‌که‌وته که‌روێشکه و
کۆتره مه‌مت بۆ سه‌رچڵی ده‌ست و په‌نجه‌ی یار هه‌ڵده‌فڕی و
هه‌ناسه‌ت وه‌ک چۆڕاوگه‌ی ئاو ده‌چۆڕایه ده‌می لاسه هاوڕێ و
بێده‌نگ بێده‌نگ ،
وه‌ک لۆکه‌ی ده‌می قۆزاخه‌ی له بارانا ته‌ڕبوو
ته‌ڕ ده‌بوویت و ته‌ڕ ده‌بوویت و له‌وورته وورتێکی جوان‌دا
ده‌تووت خودا مردن هه‌ڵده‌بژێرم و ئه‌مجاره دڵت ناشکێنم
ده‌تووت خودا مردن هه‌ڵده‌بژێرم و تۆش دڵم مه‌شکێنه
مردن هه‌ڵده‌بژێرم و ئاگری ئه‌و پیاوه هه‌ڵده‌بژێرم و خودا تۆش دڵم مه‌شکێنه
کچی لیمۆ ،
سه‌راسێیت به جه‌نجاڵی و به عه‌جوولی ڕۆژانی عه‌شق به‌ره‌وه
خۆ دزینه‌وه له عیشق ، ته‌سلیم بوونه به مردن
مردنێ که ئاسه‌وارێ جێ ناهێڵێ
مردنێ که پڕه له هیچ
مردنێ که پڕه له هه‌ڵاتن
به‌ڵام کچێ تۆ وامه‌که
هه‌ڵاتن له ڕۆژی عیشق
هه‌ڵاتنه له ڕۆژه گه‌رمه‌کانی خوا
هه‌ڵاتنه له ڕه‌نگه گه‌رمه‌کانی ژن
کارێ مه‌که ئه‌ی ژن ، ده‌ستمان بچێته خوێنی یه‌ک
با نه‌بین به گه‌ڵا که‌لامی خوڕه‌ی ئاوی درۆیان
با با له یه‌ک نه‌که‌ین به دوژمن و سه‌ره‌خۆره‌ی یه‌کتر
تازه لیمۆ
عه‌شق هات و
عه‌شق گه‌شته
هه‌یوانی دڵ
بۆ کوێ ده‌ڕۆی
نه تۆ ده‌توانی له شیعر و زمانی من هه‌ڵبێی
نه من ده‌توانم له خه‌یاڵی تۆ هه‌ڵبێم
نه من ده‌توانم له مه‌لوولیت هه‌ڵبێم
نه تۆ ده‌توانی له ئاگری ئه‌و شه‌وه نه‌جاتت بێ و
نه من ده‌توانم درۆ له گه‌ڵ خه‌یاڵ و قه‌ڵه‌مدا که‌م
نه من ده‌توانم ، له ده‌فته‌ری له‌ززه‌تێکدا
جێ پێی خۆشاوترین شه‌وی عوومر بسڕمه‌وه و
نه تۆ ده‌توانی لیمۆ گییان
له به‌ر لیمۆی خه‌یاڵی ئه‌و شه‌وه‌دا خۆت ڕاگری و
وه‌کوو ئه‌وه‌ی له به‌رده‌متا لیمۆیه‌ک ڕووت که‌نه‌وه
ئاو نه‌ڕژێته ده‌م و له‌شت
نه منیش ده‌توانم باوان شێواو
نمه‌ی سوێر و بۆڵی مه‌م و گه‌زۆی گه‌مه و
باران و خوڕه‌ی هه‌ناسه‌ت له بیر به‌رم
ئاخه‌ر چۆن چۆن بتوانیین هه‌ی باوانه‌که‌ی شیعر
درۆ له گه‌ڵ هه‌نگوینی ئه‌و شه‌وه دا که‌ین
درۆ له گه‌ڵ مانگی نیوه‌شه‌وی عه‌شقدا که‌ین
درۆ له گه‌ڵ ڕووتبوونه‌وه و
درۆ له گه‌ڵ جریوه‌ی مه‌می ناو گه‌ڵای ستیاندا که‌ین
درۆ له ته‌ک ته‌نکه جلی ژێر و
درۆ له ته‌ک ماسی له‌شدا بکه‌ین
درۆ له ته‌ک هه‌مس و
درۆ له ته‌ک ترسی موباره‌کدا بکه‌ین
ئاخه‌ر لیمۆ ، هه‌ی لیمۆ ژن ، چۆن بتوانین
چۆن بتوانین
درۆ له ته‌ک به‌ڕه‌زای کوێستانی ژن و
ڕێواسی ئاو داری پیاودا بکه‌ین
چۆن بتوانین درۆ له ته‌ک گۆرانی مه‌ساتایه‌تییه‌کدا که‌ین
گۆرانییه‌ک وه‌ک ئاشقه و ماشقه گرێی ده‌داین
گۆرانییه‌ک له له‌زه‌تدا ده‌یکردین به کڵافه‌ی گۆشت
گۆرانییه‌ک که سه‌ری ده‌ناین به‌لاسه‌ری یه‌که‌وه
گۆرانییه‌ک که ده‌می ده‌ناین به لا له‌شی یه‌که‌وه
سوبحانه‌ڵڵا
ده‌بووین به نیشتیمانی ئاڵییه‌تی و
هه‌ر له خۆوه
ده‌ممان پڕ ده‌بوو له سکڵی جه‌هه‌نه‌مم و
ده‌ممان پڕ ده‌بوو له ئاقیقی جه‌ننه‌تی ژیان
گۆرانییه‌ک
که باعیسی جه‌ننه‌تی خاوبوونه‌وه و
هه‌ڵدانی دواین چۆڕی شه‌رابی شه‌و بوو شه‌و
گۆرانییه‌ک
که باعیسی ته‌ڕبوونی ڕۆح و ته‌ڕبوونی له‌ش بوو
گۆرانییه‌ک
که باعیسی هه‌ڵکردنی بای ڕووته‌نی و بای ئاگر بوو ئاگر
ئیتر لیمۆ ،
هه‌ی لیمۆ ژن ،
بڵێ بڵێ
چۆن ده‌توانی جه‌ننه‌تی شه‌وێک له یادکه‌ی
شه‌وێک لیمۆ
شه‌وێک که ئاومان به لیمۆی یه‌که‌وه نه‌هێشت
شه‌وێک لیمۆ
شه‌وێک که چڵمان به سه‌ر چڵه‌وه نه‌هێشت
شه‌وێک لیمۆ
شه‌وێک که له تاو ڕاژه‌نین
وه‌ک گوڵ له به‌ر بادا ، خۆمان به پێوه نه ده‌گرت
وه‌ک کلووی باریوی مه‌غریب ، وا سه‌ما با
له‌گۆشه‌ی جێیه‌کدا سره‌وتمان نه‌ده‌گرت
ئیدی بڵێ چۆن بتوانم ،
هه‌ی لیمۆ ژن
له‌م جه‌نگه‌ڵه تاریک و بێ ئامانه‌دا
ئه‌دره‌سی خاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه و
شیله و ته‌ڕایی سه‌ر زمانی ئه‌وشه‌وه و
نووری هه‌وه‌سی ڕژاوت
له یاد که‌م من
بڵێ چۆن چۆن ،چۆن بتوانم ئه‌ی لیمۆ ژن
بڵێ چۆن چۆن ؟
که من نیوه‌م بووه و به تۆ و
که تۆ نیوه‌ت بووه به من
بڵێ چۆن ؟؟
ئه‌ڵمانیا/ 2009