
چواره‌مین كۆمه‌ڵه شیعری
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
2004
ئاوێنه‌م شكاند
شیعره‌كان
|
|
![]() |
|
سفر زه‌ردو په‌شێو هه‌ر وه‌كو شه‌مامه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كه‌وتوون گه‌ڵا حه‌زم ئه‌كرد سپێده‌یه‌ك بیانبه‌م بۆ لای میهره‌بانترین حه‌كیم . سپی‌و ناسك فڕیون وه‌كو كۆتره‌كان په‌پووله‌كانی پایز وه‌كو مناڵ خۆشی ئه‌بینم له‌و ده‌سته بزێوانه‌ی رائه‌كه‌ن وناتوانن بیانگرن * * * رێكه‌وت له جاده‌یه‌كی چۆڵدا به‌لای گۆران‌دا ڕه‌تبووم و له‌درزی په‌چه‌كه‌مه‌وه چاوێكم لێداگرت ئه‌و به پایزی ناساندم ئه‌و ماره‌ی بڕیم له‌شیعر ئه‌و وتی وه‌ك خۆت به هه‌میشه وه‌ك مناڵ به‌رده‌وام هاروهاج سوێند ئه‌خۆم واجوانیت * * * زه‌ردو خه‌مبار به‌وێنه‌ی لیمۆكان خلۆر ئه‌بنه‌وه ڕۆژو ساڵ له‌یه‌كتر دوورئه‌كه‌ونه‌وه هاوڕێكان كه‌زه‌مه‌ن له‌سه‌ر گازی پشت لێ‌ی ڕ‌اكشاو چاوی داخست هاوڕێكان به‌ریه‌كئه‌كه‌ون كه‌زه‌مه‌ن له‌ناكاوێكدا داچڵه‌كی‌و هه‌ستایه سه‌رپێ ئیدی لیمۆیه‌ك به‌وی ترئه‌ڵێ تۆ له‌كوێ بوویت ؟! كه‌ئه‌نووسم له‌ناو ده‌فته‌ری پایزا خوارئه‌بنه‌وه دێره‌كانم هه‌موو ساتێ له‌عه‌شق و هاوڕێیه‌تی و ژیاندا كه‌تاقیكردنه‌وه‌م ئه‌بێت به‌فه‌رشی نێو ماڵه‌كه‌مانه‌وه ئه‌نووسێ پرته قاڵه تووڕه‌كان . ئه‌مڕۆش له‌وانه‌ی بێتامی داڕشتنا هه‌روه‌كو جاره‌كانی تر ئه‌م حیكمه‌تانه ئه‌نووسم :- له‌وانه‌ی عه‌شقدا سفر له هاوڕێیه‌تیدا سفر له‌ژیاندا سفر توان دووم هێناوه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خوێندكاره زیره‌كه‌كانی ڕاستگۆیم ئاساییه كه له هه‌موو وانه‌كانمدا ڕاسب بووم ! * * * تۆش سفریت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هیچ گۆرانیه‌كدا نیت به‌هیچكام له‌هونه‌رمه‌نده قۆزه‌كانی هۆلیود ناچی ناوێری وه‌كو كوڕێكی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌شوێنێكی گشتی پیاسه‌م له‌گه‌ڵدا بكه‌یت ناتوانی وه‌كو هه‌ر پیاوێ سه‌ره ڕای ئه‌و هه‌موو مرواری ئه‌وینه‌ی له‌دڵتایه وه‌ك سندیباد له‌سه‌ربه‌ڕه‌ی ئه‌فسووناوی بمخوازیت من كه مانگم خۆره‌كه تۆم بۆچییه هه‌ڵه‌ی من ته‌نیا ئه‌وه‌یه نه‌مده‌زانی له‌گه‌ڵ تۆبوون ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ته ! * * * زه‌ردو بیمار به‌چه‌شنی گوڵه‌به‌رۆژه له‌تابلۆكانی ڤان كوخدا مات‌و مه‌لوول به‌وێنه‌ی مانگه شه‌وه‌كه‌ی فایه‌ق بێكه‌س پڕله فرمێسكه دووكانگای دایكایه‌تی هه‌موو ژنان هه‌ربه‌وێنه‌ی هه‌ردوو هه‌رێمی كه‌سك‌و زه‌رد له‌جیاتی شیر خوێنیان لێئه‌چۆڕێته‌وه میمی مه‌مكه‌كانی نیشتمان. |
|
|
-2002-
|
|
|
مانگی شكا‌و هه‌شته‌مین رۆژی تۆ ئه‌ی مانگی شكا‌و مانگی غه‌زه‌ل مانگی مارت هه‌شته‌مین ترپه‌ی به‌په‌له‌ی دڵی تۆ ئه‌ی مانگی هیلال مانگی چوارده‌ی هه‌ر سه‌ر له‌ئێواره گیرا‌و. مانگی تۆ ئه‌ی مانگی مات مانگی لار مانگی مارت یادێكه بۆ كوژرانم. له ئه‌وسای پڕ له‌بۆنكڕوزی سووتانی ژنانی كرێكاره‌وه تا ئه‌و نێرگزه‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌م یاده‌و به‌سۆزه‌وه گوڵه‌كان ئه‌یده‌نه ده‌ستم هه‌میشه له‌هه‌شتی مارتا هه‌شت چركه‌م له‌گیانه‌ڵا هه‌شت فرمێسكم له‌چاوی خوا برینم مه‌كولێنه‌وه مانگی ئازار مانگی گریاو مانگی ته‌نیا حیكایه‌تم له‌و په‌یڤه ده‌ستبه‌سه‌رانه‌دا تاساوه كه‌پڕن له‌وشه‌ی جوانی ئازادیی‌و باڵی ره‌نگاڵه‌یی فڕین ئازارم له‌ناو رووكه‌شی ئه‌وانه‌دا هه‌ڵكورماوه كه‌میهره‌بانیی ئه‌ڵێن‌و بۆخۆیان نامیهره‌بانین كه‌قه‌ڵه‌میان گوایه سه‌نگه‌ر‌و قه‌ڵغان‌و ئومێدمانه‌و خۆیان تابووتی ژنانن به‌ته‌نیا هه‌ر له‌سه‌ركاغه‌ز یان له‌سه‌ر ژن ئینسانن ده‌نا گه‌لێ له سمیوله نێره‌كانی رێگه‌ی دووری پڕ له گوڵاڵه‌ی قووربانیی ئێمه‌ی وننا‌و قه‌سیده‌یه‌كن له‌درۆ هه‌مان خوێنی باوك‌و مێرد‌و برا‌و یاری ئه‌م رۆژهه‌ڵاته حه‌قیره به‌گیانی خۆپه‌رستیاندا لرفه‌ئه‌كات. هه‌مان حه‌سار خه‌ونه‌كانیان له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونیاندا به‌توندی گه‌مارۆئه‌دات بۆخۆشیان هه‌ر هه‌مان حه‌سار بۆ ژنانی حه‌ره‌مسه‌را خونچه‌ی ئاینده‌ی مێینه به‌رزتر له دیواری به‌رلین‌و دیواری به‌رزتر له دیواری دۆزه‌خ بۆ حه‌ساره‌كانی عومر‌و ته‌مه‌نمان هه‌ڵئه‌چنن حه‌ساری زۆر به‌رزتر له‌باڵای ئازارمان بۆ ئازارمان دروستئه‌كه‌ن له‌سه‌ربانی حه‌ساره‌وه ده‌تبینین ئه‌ی دیمه‌نی جوان رۆژی هه‌شته‌می مانگی ساڵ مانگی شكا‌و مانگی غه‌زه‌ل مانگی مارت. |
![]() |
بۆ دلاوه‌ر قه‌ره‌داغیی
ئابی
-2002-
|
![]() |
|
|
|
|
-2002-
|
![]() |
|
بۆ دوانزه ساڵه‌ی راپه‌ڕین له‌ساڵی دوانزه‌هه‌مینا له‌وه‌رزی فڕین‌و سه‌یران‌و ساڕێژبوونه‌وه‌ی برینا بۆم هه‌یه له كه‌ركووك بژیم یان له‌هه‌ولێر یان له‌به‌غدا یان خانه‌قین. ئیتر هه‌رگیز كوردێك له‌ده‌ریای ئیجه‌دا ناخنكێت دوای دوانزه‌ساڵ ئێمه ئه‌و پۆله مه‌لانه‌ین به‌ئومێدین ئیدی بژین‌و ئیدی بفڕین‌و ئارام بین. |
![]() |
|
|
|
|
وێوڵه باڵێ مناڵیم زۆر به‌كۆڵانی به‌رز‌و نزمی ماڵه جوانه‌كانی تۆدا رابوردووه ده‌ست‌ولێوی خه‌یاڵی ئێستاشم ڕه‌شن به‌وگوێزه ته‌ڕانه‌ی تامیان تائه‌مێستاش له‌ناو ده‌مما نه‌ڕۆیشتووه. من سمۆره‌یه‌كی گچكه‌ی سه‌ر دره‌خته به‌رزه‌كانی ته‌وێڵه بووم له‌ڕه‌زه بۆنخۆشه‌كانیا خۆم ئه‌كرد به وێوڵه باڵێ‌و چۆله‌كه‌كانم ئه‌ترسان. هه‌نگاوێكی وردم ئه‌نا‌و ئه‌م وت ئێستا له‌و دیو سنووری وڵاتم خێرا بازم ئه‌دایه‌وه‌و ئه‌م وت ئۆخه‌ی له‌وڵاتم. ئه‌م یارییانه چه‌ند خۆشبوون خوایه‌گیان قریوه‌م ئه‌گه‌یشته ئاسمان هه‌نوكه‌ش ئه‌گه‌ر چاو داخه‌م هه‌ست به‌ته‌زینی قاچه‌كانم ئه‌كه‌م‌و گوێم له‌شڵپ‌و هوڕی دڵی ئاوێسه‌ره. هه‌ناسه‌م سوار ئه‌بێ هه‌ر ئه‌ڵێی وه‌كو مناڵیم به‌سه‌ر شاخێكی عاسیتا هه‌ڵئه‌زنێم و به ناو باخچه به‌هه‌شتیه‌كانی مێژووتا ڕائه‌كه‌م. له‌تامی شاتوویه‌كه‌وه شیعرم زاری به شیرینی پژاو له پێوه‌دانی ناكاوی زه‌رده‌واڵه‌یه‌كه‌وه فێری گومان بووم. من وه‌كو هێشووه ترێیه‌ك له‌ناو به‌رچنه‌ی سه‌رپشتی ژنێكه‌وه چاوی ره‌شم بۆ ته‌نیاییه‌ك ئه‌گێڕا ئێستا باشترین هاوڕێمه من وه‌كو پرچی درێژ‌و پڕی دایكم له‌باوه‌شا په‌پكه‌م ئه‌خوارد وام ئه‌زانی ئه‌م دنیایه پێڵاوێكی پڕبه‌پێمه !! منداڵ بووم به‌قه‌د خوڕه‌یه‌ك كه‌تینووێتی به‌كه‌وچكێ له‌ساردیی كاسه‌دۆیه‌كی هه‌ڵئه‌سێنێ هه‌روه‌ها به‌قه‌د خه‌یاڵێ ساویلكه بووم بۆنی شه‌رابم لێئه‌هات وێوڵه باڵێی ڕه‌زه‌كان بووم له شه‌ماڵی هه‌ورامان دڵم نه‌رمتر به‌سه‌یرانی ئه‌حمه‌دئاوا‌و سیاچه‌مانه‌ی دڵگه‌رمی كوڕێكی بیاره ئه‌چووم. من ئێستاش هه‌ر وێوڵه‌باڵێی باخی شیعر‌و كێڵگه‌ی پاراوی زمانم ئازاریشم ئێشكگره جله‌كانم با ئه‌یانهێنێ‌و ئه‌یانبات دڵم قاقڕ، چاوم ته‌ڕه من بزانم وێوڵه‌باڵێ نیم مه‌سیحی له‌خاچدراوی قه‌ده‌رم قه‌ت له‌و به‌رزییه داممه‌گره. *وێوڵه‌باڵێ/ وشه‌یه‌كی هه‌ورامییه واته داهۆڵ، بوكی كێڵگه |
![]() |
|
|
![]()
|
|
|
![]() |
|
|
|
|
|
![]() |