ئیتر قاوه ناخۆمه‌وه
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
له‌وانه‌یه به‌یانییه‌ک بڕیاربده‌م
ئیتر نه‌چم بۆ کاره‌که‌م له رۆژنامه،
وه‌ڵامى هیچ ئێس ئێم ئێسێ نه‌ده‌مه‌وه*
له‌ناو جێگا هه‌ڵنه‌سم و
هیچ کتێبێ به‌برژانگ هه‌ڵنه‌ده‌مه‌وه.
له‌وانه‌یه ئیتر سه‌یرى
به‌رنامه‌ى خراپى هه‌موو ته‌له‌فزیۆنه‌کان بکه‌م،
به‌دیار هه‌واڵه‌وه سه‌رم بابده‌م و
ئیتر قاوه نه‌خۆمه‌وه.
ده‌شێ ئێواره‌یه‌کى ته‌ڕ
له‌گه‌ڵ براکه‌ى قاله شێت
به‌شه‌قامى سالمه‌وه بنووسێم یان
دانیشم ده‌ستى رێبواران بخوێنمه‌وه.
رێى تێده‌چێ شێت ببم، خۆم نه‌ناسمه‌وه
بڵێم که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د کێیه؟؟؟
هیچ شیعرێکیم له‌یادنییه!
له‌وانه‌یه له‌به‌رده‌مى
پۆسته‌رێکى گه‌وره‌ى خۆشه‌ویسته‌که‌مدا
به‌سه‌رسامى بوه‌ستم و ماچى بکه‌م
وابزانم ره‌فتاره‌که‌م ئاساییه!!!
له‌وانه‌یه له‌وێنه‌یه‌ک
بچمه‌پێشێ
که‌له‌گه‌ڵ مه‌رزییه‌ى فه‌ریقیدا گرتوومه و
بڵێم خۆزگه‌م به‌وکچه‌ى که
له‌پاڵ ئه‌و ده‌نگه جوانه‌دا روواوه.
ئه‌و ژنه زۆر به دره‌ختى باخى میهره‌بانیى
ده‌چێ.
دوورنییه ژیان شه‌وێکیان، دڵڕه‌قانه
ئه‌گه‌رێکى وا سه‌یر نه‌هێنێته ڕێم
که ده‌رگاى زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوى که‌نتۆره‌که‌م
پێ نه‌شکێنێ و
ئه‌و پرچه‌م پێ نیشان نه‌دا
که جاران که‌زیى درێژ و
پڕ له‌گوڵى ته‌مه‌نم بوو
ئێستاش شه‌وگارێکى به‌رین
که به‌رده‌وام به‌تاوه ئه‌ستێره‌ى ئه‌شکم
ته‌ڕده‌بێت.
ئه‌ى کێ ئه‌ڵێت
من ناخڵه‌فێم ؟؟؟
به‌شۆرتێکه‌وه ناچمه ناو
کۆبوونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌مان
یان ناڕۆم بۆ گوندێکى گه‌رمیان ؟
ئه‌ى کێ ناڵێت
له‌به‌ر که‌لاوه‌ى ژنێکى پاشماوه‌ى ئه‌نفالا
به‌قسه‌ى زلى هه‌ندێ که‌س پێناکه‌نم
تا شیعره‌کانم له‌داخا ده‌ستئه‌که‌ن به
گریان؟؟؟
له‌وانه‌یه... ئێواره‌یه‌کى زۆر دره‌نگ
بڕیارى شووکردن بده‌م به‌ناوێ
به‌بێ ئه‌وه‌ى پرسیاربکه‌م
رۆژێ له‌رۆژان جاش
بووه یاخود نا
ژنى تر‌ى له‌ماڵه‌وه به‌ستۆته‌وه
یان ته‌نیا هه‌ر منى هه‌م!
به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕناکه‌م
بتوانم دووربکه‌ومه‌وه له‌سایه‌ى فێنکى گۆرانیت
له‌یادبکه‌م...
وه‌رزى جوانیت
وازبێنم له‌عه‌رشى عه‌زیمى شاعیریم
له‌مێژووى بێ خه‌وش
و بێگه‌ردى
نشتمانیم.
------------
*SMS