
مامۆستا فه‌ره‌یدوون عه‌بدوول به‌رزنجی، له ساڵی 1986 دا، که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له کۆڕێکی شیعرییدا ئه‌ناسێنێ.
*كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
* ساڵى 1967له كه‌ركووك له دایك بووه
* ساڵى1986 یه‌كه‌م
شیعرى بڵاوكردۆته‌وه،
* له‌ساڵى 1992ه‌وه له‌بوارى رۆژنامه‌گه‌ریدا كارده‌كات و ئێستا سكرتێرى نوسینه له رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ.
* خاوه‌نى 6 به‌رهه‌مى چاپكراوه كه ئه‌مانه‌ن:
1-(به‌نده‌رى به‌رمۆدا)كۆمه‌ڵه شیعر-1999(چاپى یه‌كه‌م له‌بڵاوكراوه‌كانى زاموا وچاپى دووه‌م چاپخانه‌ى دلێر)
2-(وته‌كانى وتن) كۆمه‌ڵه شیعر- 1999(رێكخراوى لاوانى میدیا TDC)
3-(قاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ودا) كۆمه‌ڵه شیعر-2001 (وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى-به‌رێوبه‌رێتى چاپ وبڵاوكردنه‌وه)
4-(ئاوێنه‌م شكاند) كۆمه‌ڵه شیعر-2004 (وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى-به‌رێوبه‌رێتى چاپ وبڵاوكردنه‌وه)
5-(كتێبى ژن) كۆمه‌ڵه وتار ولێكۆڵینه‌وه 1999(ده‌زگاى چاپ وپه‌خشى سه‌رده‌م)
6-(ناسنامه بكوژه‌كان، چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئینتیما وبه‌جیهانیى بوون) وه‌رگێڕان، له‌نووسینى ئه‌مین مه‌علوف 2003 (خانه‌ى وه‌رگێرانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان).
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش ئاماده‌ن بۆ چاپ:
*(كسرت المرایا)مجموعه شعریه
* (سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سه‌له‌ى
ژن له رۆژنامه‌گه‌ریى كوردیدا) لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له سێ به‌رگدا.
*دیوانێكى كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د به‌زمانى نه‌رویژیى
خانه‌ى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى cappelenى نه‌رویژیى كه له‌ساڵى 1829 دامه‌زراوه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى خۆیدا كۆمه‌ڵه شیعرێكى كچه شاعیرى كورد خاتوو (كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د) ى به زمانى نه‌رویژیى به‌چاپ گه‌یاند، خانه‌ى ناوبراو له زنجیره‌ى چاپكراوه‌كانى شیعرى سه‌ده‌ى بیسته‌مى تایبه‌ت به ژناندا تائێستا (13 ) ژنه نووسه‌رى له سه‌رانسه‌رى دنیادا به خوێنه‌رانى وڵاته‌كه‌ى ئاشناكردووه كه ئه‌م خانمه كورده یه‌كێكه له‌و سیانزه قه‌ڵه‌مه‌ى نووسینه‌كانیان ئاوێنه‌ى مه‌ینه‌تیى وڵاته‌كه‌یان و ده‌نگیى ژنانه‌ى سه‌رده‌مه.
دیوانى ( EROBRINGR ) ى واتا (فتوحات) له لایه‌ن كاكه (هاوده‌م ساڵح جاف و خاتوو ئینگه‌ر)ى هاوسه‌ریه‌وه وه‌رگێردراوه و به تیراژى 1600دانه به‌چاپ گه‌یشتووه، ئه‌م به‌رهه‌مه بێجگه له‌شیعره‌كانى كه‌ژاڵ له‌كۆتایى كتێبه‌كه‌دا و به‌قه‌ڵه‌مى هه‌ردوو وه‌رگێڕ پێشه‌كییه‌كى جوان و پڕبایه‌خ سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بى كوردیى به‌گشتیى و مێژووى ئه‌ده‌بى ژنان له‌كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌ئه‌زموونى شیعریى خاوه‌نى كۆمه‌ڵه شیعره‌كه كراوه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه گرنگه‌ى به‌ره‌وپێشچوونى ئاستى شیعرى كوردیى له‌دنیاى ده‌ره‌وه‌دا و ده‌رباره‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د پێى وتین " به‌م ده‌ستكه‌وته ئه‌ده‌بییه به‌رله‌وه‌ى شانازییه‌كم بۆ خۆم ده‌سته‌به‌ر كردبێت خۆشحاڵم به‌وه‌ى سه‌روه‌رییه‌كم بۆ وڵاته‌كه‌م به‌ده‌ستهێناوه، له وه‌ڵامى نامه‌یه‌كیشدا كه مانگى یه‌كى ساڵى پار ده‌زگاى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى cappelen بۆیان ناردبووم و داواى ره‌زامه‌ندییان لێكردبووم بۆ چاپكردنى كۆمه‌ڵه شیعرێكم بۆم نووسیبوون: ئێوه به‌م پڕۆژه‌یه‌تان یارمه‌تیى ئێمه‌ده‌ده‌ن كه پێتان بڵێین وڵاته‌كه‌مان بێجگه له ئازار و مه‌ینه‌تیى وڵاتى شیعریشه " .
كه‌ژاڵ شیعره‌كانى وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانه‌كانى(ئینگلیزى، ئه‌ڵمانیى، نه‌رویجیی، عه‌ره‌بیى، فارسیى، توركیى) خاوه‌نى ده‌یان وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌و دیدار و ریپۆرتاژ و گۆشه‌ى تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌كانى ژنانه كه له‌پاڵ شیعره‌كانیدا له گۆڤار ورۆژنامه‌كانى كوردستان، وڵاتانى تردا بڵاویكردوونه‌ته‌وه.