مەرگان
گوێم لە کۆکەکۆکی ئەو هەناوە بریندارەیە
ئارەقی ئەو ڕوخسارە دەسڕم..
ئەی تای گیانت بە گیانم!
ئاخ، هەناسەی ساردت بە سینەم!
ئۆی، لەهەمووکەس دوور، لە مەرگ نزیک..
Notice: PDO::__construct(): Setting mysql connection to use "hemin.dk.mysql.service.one.com" in /customers/2/7/1/hemin.dk/httpd.www/mla/core/modules/mysql/src/Driver/Database/mysql/Connection.php on line 189
گوێم لە کۆکەکۆکی ئەو هەناوە بریندارەیە
ئارەقی ئەو ڕوخسارە دەسڕم..
ئەی تای گیانت بە گیانم!
ئاخ، هەناسەی ساردت بە سینەم!
ئۆی، لەهەمووکەس دوور، لە مەرگ نزیک..
نووسین بۆ من سیپەلاک و سیی دووەممە کە هەناسەی پێ دەدەم، بێگومان بۆ من فیتنەی نووسین تەنیا لەوەدایە كە مێژووی شكست و هەرەس و نشوستی خۆم و ئەوانیدکە بگێڕمەوە. ڕەنگە کەسێک بپرسێت: ئایا پانتاییەک بۆ خۆشیی و سەرکەوتن و شکۆمەندیی نەبووە کە من ئاوڕی لێ بدەمەوە، بێگومان هەبووە، بەڵام من زادەی سەردەمی تراژیدیا و کارەساتە گەورەکانم، کە مەحاڵە ئەو کەم خۆشبەختییەی من دیومە لە خۆم و خەڵکی، بەراورد بکرێت لەتەک مەرگەساتەکانی مێژووی ئێمە، لەسەر ئاستی تاک و نەتەوە. من هەست دەكەم کە خیانەتم بە هەموو ئەو شتە خۆشەویستانە كردووە كە بەجێمهێشتوون.
من زۆر جاران لە خۆم و هاوڕێكانم دەپرسم: ئەرێ كوردستان ئەو باوكە دڵڕەقە بوو كە هەر هەموومانی ڕاو نا و لە ماڵ دەری کردین.. یان ئەو دایكە بێوەژنە بوو کە لە تەنیایی خۆیدا هەر هەموومان فەرامۆشمان کرد؟ كوڕانی سپڵە و ناڕەسەن بووین و دڵڕەقانە لە کەلاوەکەی خۆیدا بەجێمانهێشت، کە ڕەنگە بەسەریدا بڕووخێت؟!
من تا هەنووكە لە نێوان ئەو دوو وێنەیەدا: تیایدا ڕاماوم، لەوە دەچێت كوردستان: هەردووكیان بێت، بەڵام بۆ من پتر لەو باوكە دڵڕەقە دەچێت كە لە ماڵ، لە نیوەشەوێکی تۆف و باران و وەیشوومەدا، دەری كردم.
ئەمە «بۆرەتار»ێکی شوومە و
سەرەتای شەوێکی ئاوس بە قات و قڕیی.
بۆرەتارێکی ژان گرتوو بە:
بەچکە شەیتان و بەچکە سیاسی و بەچکە بازرگانەوە.
ئەمە شەوێکی چەلاکی ڕەقەڵەی بەدبینە و بێبەزەیی.
چاوەکانی گۆڕیچەی ئەستێرانن و پەناگەی جادووگەران.
ئەم شەوە: قەڵای مێردان نییە،
قەڵای دزانە، قەڵای کاسەسەرم و
قەڵای جەستەی ڕووخاوم و
قەڵای خۆڵەمێشی ئارەزۆکانمە و
هەوێزی تاوان!
ئەم وێنەیەی ژێرەوە، ئەگەرچی بەشی سەرەوەی ئەم وتارەی داگیرکردووە، دەکرێ لە کۆتایی وتارەکەدا، جارێکی دیکە بگەڕێیتەوە سەری. لە ڕاستیشدا هیچ شتێکیش ڕوونادات ئەگەر بەر لە خوێندنەوەی وتارەکەیش سەرنجێکی وردی بدەیتێ. دیمەنی پیرۆزەیی و خۆڵەمێشی تێکەڵ بە زەردەپەڕ و بێجووڵەیی ناو وێنەکە، شتێکی تیایە کە نیگا بەخۆیەوە ڕادەکێشێ.
ئەوە دەرئەنجامی تێنەگەیشتن و نەخوێندنەوەی کامۆیە کە هەندێک وا دەزانن کامۆ فەردگەرایەکی پوچپەرستە. پێداگرتن لەسەر فەرد لای کامۆ لەسەر حسابی بەرپرسیارێتی مرۆف نییە بەرابەر بە مرۆڤ، کامۆ کاتێک پێ لەسەر تاکەکەس دادەگرێت، مانای ئەوە نییە هەر مرۆڤە و بە تەنیا دەبێت بۆ بەختەوەری و ڕزگاری خۆی بگەڕێت، فەرد لای کامۆ بوونەوەرێکی ئەبستراکت نییە، بەڵکو مرۆڤ لای کامۆ بەبێ برایەتی و هاوکاری مانای نییە، برایەتی و هاوکاریش بەبێ ڕێزی فەردانییەت دەبنە شێوەیەک لە شێوەکانی ملکەچی بۆ گروپ و بەهاکانی. بەڕای کامۆ کاتێک تاعوون هات و خەڵکی بێگوناهی ئازار دا، ئیدی هەموومان بەرپرسیارین، فەرد ناتوانێت هەڵبێت و بەدوای خۆشبەختی و ڕزگاری خۆیدا بگەڕێت.
پێشه‌كى:
به شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌سته‌واژه‌ى بونیادى ده‌لالى (به كۆى بیرورِا جیاوازه‌كانه‌وه) به‌رهه‌مهێنانى ده‌لاله‌تى -حه‌قیقى و شیمانه‌یى-2 ده‌گرێته‌وه، جا چ په‌یوه‌ندى به سروشتى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، یان به سروشتى تاكى رۆشنبیر و كه‌سه‌كانه‌وه هه‌بێت... هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا له رووى ئه‌ده‌بییه‌وه قسه له به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ى ده‌لاله‌ت ده‌كه‌م، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ فیكرى مرۆیى لێكدانهبرِاوه، بۆیه ده‌شێ به‌شێك له‌و قسه‌كردنه، قسه‌كردنیش بێت له رووى بیركارییه‌وه، ده‌مه‌وێ بڵێم شیكردنه‌وه‌ى (حه‌قیقه‌ت) وه‌ك زاراوه له رووى بیركارییه‌وه به ته‌واوى ئه‌و راستییه ده‌گوترێت، كه وردبینیكراوه و حه‌قیقه‌ته مه‌عریفییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. له بیركارییدا دالى حه‌قیقى هه‌موو رێگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه‌ى به‌شه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ى ژماره راستییه‌كان خۆش ده‌كات... به‌ڵام (شیمانه‌یى) له رووى بیركارییه‌وه هه‌موو ئه‌و ژمارانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌كه‌ونه نێوان (سفر و یه‌ك)ه‌وه، تیۆرى شیمانه‌یى ئه‌وه نییه، كه خۆى بسه‌پێنێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه، كه هه‌ڵبژاردن ده‌خاته پێشه‌وه... یه‌كه‌میان جه‌خت له یه‌قین و دیار (Certain) ده‌كات... دووه‌میان پشت به رێكه‌وت و نادیار (Chance) ده‌به‌ستێت.