وەڵامی پەیام

دەبێ دڵ ویسعەتێکی وەک فەلەک زیاتر وە کەف بێنێ

دەبێ دڵ ویسعەتێکی وەک فەلەک زیاتر وە کەف بێنێ
شەو و ڕۆژی فیراق و وەصلی دولبەر تا بگونجێنێ
دەخیلت بم کوڕی ئەمڕۆ بە، فەردا وا دەکەم هیچە
چ فەرداها تیا نەکراوە کارێک و بووەتە دوێنێ
زوبانی حاڵی پەروانە لە وەختی سووتنا دەیوت:
کەسێ واریثمە وەک من بێ، لە عیشقا خۆ بسووتێنێ
ڕەقیب ئەڵبەتە ئیمشەو شەق دەبا، جانانە ئێوارە
بە عوششاقی تەقەببول دا لە باتیی صەد دوعا جوێنێ
بە غەیبەت کردنی ئەم بێ نەوایە تووشی خەجڵەت دێ
بڵێ واعیظ بەس ئەم مێروولە بخوا، وازی لێ بێنێ
دەنی طەبعی وەها غالب بووە، فیرعەونی ئەم عەصرە
نە وک مووسا، لەکن جوو پارە بوو ئیمانی پێ دێنێ
مەبزووە 'مەحویا' لەم ڕێگەدا تا دەبیە خاکی ڕێ
ئومێدە دەستی گەردت هەر دەگا ئاخر بە داوێنێ

وەڵام

  • ئادرێسی ئیمەیل و لاپەڕەی ویب ئۆتۆماتیکیی دەبن بە لینک.
  • بۆ گۆڕینی فۆرماتی تێکستەکەت دەتوانیت ئەم ئەم تاگانە بەکار بهێنیت a em strong cite code ul ol li dl dt dd
  • دێڕ و پەرەگراف دەپاریزرێن.

زانیاریی زیاتر دەربارەی گۆڕینی فۆرماتی تێکست