وەڵامی پەیام

شەطێ ئاوی کە زاهید بۆ وضوویەک کردووە ضایع

شەطێ ئاوی کە زاهید بۆ وضوویەک کردووە ضایع
فەقیرە، هەر بە بایەک ئەو هەموو ڕەنجەی چووە ضایع
میثالی وایە بەحرێ گەوهەری دابێ بە خەرموهرێک
لە بۆ دنیا ئەوی عومری عەزیزی کردووە ضایع
هەتا تۆ چوویە گوڵشەن، گوڵ بە بێنی میسکی زوڵفت کەوت
کەوا ئەو ڕەنگە خۆشەی سیس و هەم بێنی بووە ضایع
نەکەوتە دام و ڕامی کەس نەبوو وەحشیی نیگاری من
جیهانێ سەعی و کۆشش چوو لە ڕێی ئەم ئاهووە ضایع
خەتی دا ڕوومەتی تۆ، موو لە چاوی عاشقانت هات
نەماوە، چاوەکەم، چاوێ نەبووبێ بەم مووە ضایع
موئەذذین بەزمی شەو وەک مورغی بێ‌وادە دەشێوێنێ
هەموو وەختی لە ئێمە کردووە بەم قووقوە ضایع
لە بۆ ئەربابی دنیا قەت مەدە بەسط و بەیانی عیشق
کە 'مەحوی' شەرحی نوکتەی جانفزا بۆ مردووە ضایع

 
----------------------
١. وضوو: دەستنوێژ
٢. خەرموهرە: مووروەکەرانە
٣. بێنی: بۆنی
٤. دام: داو، ڕام: دەستەمۆ، ئاهوو: ئاسک
٦. موئەذذین: بانگدەر
٧. بەسط: لێکدانەوە، جانفزا: گیان ژیێنەوە
 

وەڵام

  • ئادرێسی ئیمەیل و لاپەڕەی ویب ئۆتۆماتیکیی دەبن بە لینک.
  • بۆ گۆڕینی فۆرماتی تێکستەکەت دەتوانیت ئەم ئەم تاگانە بەکار بهێنیت a em strong cite code ul ol li dl dt dd
  • دێڕ و پەرەگراف دەپاریزرێن.

زانیاریی زیاتر دەربارەی گۆڕینی فۆرماتی تێکست