جنۆکەکانی حاجی سەعید و لێدوانی دوکتۆرە تایبەتییەکەی تاڵەبانی!

لە سایتی سپی نیوزدا ئەم ناونیشانە دەبینرێ:" تالەبانی بەناو شاری بەرلێندا گەڕاوە". لە ماڵپەڕی کوردستانی نوێدا، ڕۆژانە ئەم ناونیشانە دەخوێنرێتەوە:" مام سڵاوی هەیە". لە هەر کوێیەکی سایتە کوردیەکاندا هەواڵێک سەبارەت بە تاڵەبانی هەبێت، شێوازێکی تایبەتی پەیامگەیاندن ئامادەیی هەیە: دەربڕین بە زمانی کەسی سێیەمی تاک. المبنی للمجهول بە زمانی عەرەبی. بە کورتییەکەی بکەر دیار نییە. ئەم رستە خەبەرییە کە کێ تاڵەبانی بینیوە، بە نادیاری دەهێڵرێتەوە. بە کورتییەکەی، کەسێك تاڵەبانی بینیوە کە بە ناو شاری بەرلیندا گەراوە. مام لە رێگای کەسێکی تروە سڵاو دەنێرێ.

لە پشت دەربڕینەکانی:" سووپاس بۆ تەلەفیزیۆنە رەنگینەکەتان و ڕادیۆ خنجیلەکەتان"ەوە

لە یەکێتی کرێکارانی دەریا کارم دەکرد، لە بەشی خزمەتگوزارییە تەلەفۆنییەکانی یەکێتیدا، چەند هاوڕێیەکم هەبوو کە کارییان وەرگرتنی پرسیاری ئەندامانی یەکێتی بوو لە پەیوەند بە پرسیارەکانی بێمەی بێکاری و ئەو پرسیارانەی دیدا کە ڕۆژانە دەگەیشتە بەدالەی یەکێتی. هاوڕییەکم ڕۆژێک پرسیارێکی هەتا بڵێی سەرنجڕاکێشی لێکردم:"بۆچی زۆربەی کرێکارانی دەرەوەی وڵات کە لای ئێمە ئەندامن لە کاتی تەلەفۆنکردنیاندا دەڵێن:" ببوورە، دەکرێ لەگەڵ فڵانە کەسدا قسەبکەم،یان  سوپاستدەکەین ئەگەر ئاخاوتنەکەم بگەێنیتە لای فڵانە کارمەندی یەکێتی". من لەسەرەتاوە لە پرسیارەکە نەگەیشتم و ناچاربووم داوای ڕوونکردنەوەی زیاتری لێبکەم.

مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ و کورسییه‌کانی تاله‌بانی و بارزانی

29ی مارسی 2011

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌دی سوریا زیاتر له‌ چل ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی سوریایان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌. موباره‌کی میسرله‌ هه‌شتاویه‌کی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات داده‌نیشێت تا رووداوه‌کانی چه‌ند مانگێکی له‌مه‌وپێش، ئه‌گه‌ر پۆستی جێگری سه‌ره‌ککۆماری ساداتیشی بۆ بژمێردرێت، ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌کاته‌ نیو عومری نووح. ئه‌گه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی یه‌مه‌نیش بخرێته‌ ریزه‌وه‌، ئه‌وا له‌ ساڵی 1978 وه‌ له‌سه‌ر هه‌مان کورسی دانیشتووه‌.
 

له‌ناو زۆنگاوه‌کانی ڕۆشنبیران و مه‌لاکانه‌وە

ئه‌و ده‌ڵێ:زۆر جار ئاوا بیرده‌که‌مه‌وه‌که‌ئینسان بۆ جارێکیش بێت ده‌بوایه‌له‌سه‌قفه‌کانه‌وه‌سه‌یریی ژووره‌کانی خۆی بکردایه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ژێره‌وه‌سه‌یری ده‌کات .  
به‌شێک له‌ئاخاوتنی باوکه‌مومین له‌کارتۆنی "مۆمین ترۆلێن"دا