سەد کە پاشای، حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی

سەد کە پاشای، حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی
من قسەی حەق هەر ئەکەم سا چۆن موجازاتم ئەدەی
من بە تەختی خوسرەو و جامی جیهانی تێ ئەگەم
تۆ بە مەئموور و ئیعانەی دۆم و خەڕاتم ئەکەی
من بە سەد میننەت لە نەحلی لێوی یاری خۆم ئەخۆم
تۆ بە شاگردی دووکانی مەروەقە و نانم ئەکەی

مەرگان

گوێم لە کۆکەکۆکی ئەو هەناوە بریندارەیە
ئارەقی ئەو ڕوخسارە دەسڕم..
ئەی تای گیانت بە گیانم!
ئاخ، هەناسەی ساردت بە سینەم!
ئۆی، لەهەمووکەس دوور، لە مەرگ نزیک..

چەند دێڕێک لە کتێبێکی نوێی شێرزاد حەسەن

نووسین بۆ من سیپەلاک و سیی دووەممە کە هەناسەی پێ دەدەم، بێگومان بۆ من فیتنەی نووسین تەنیا لەوەدایە كە مێژووی شكست و هەرەس و نشوستی خۆم و ئەوانیدکە بگێڕمەوە. ڕەنگە کەسێک بپرسێت: ئایا پانتاییەک بۆ خۆشیی و سەرکەوتن و شکۆمەندیی نەبووە کە من ئاوڕی لێ بدەمەوە، بێگومان هەبووە، بەڵام من زادەی سەردەمی تراژیدیا و کارەساتە گەورەکانم، کە مەحاڵە ئەو کەم خۆشبەختییەی من دیومە لە خۆم و خەڵکی، بەراورد بکرێت لەتەک مەرگەساتەکانی مێژووی ئێمە، لەسەر ئاستی تاک و نەتەوە. من هەست دەكەم کە خیانەتم بە هەموو ئەو شتە خۆشەویستانە كردووە كە بەجێمهێشتوون.
من زۆر جاران لە خۆم و هاوڕێكانم دەپرسم: ئەرێ كوردستان ئەو باوكە دڵڕەقە بوو كە هەر هەموومانی ڕاو نا و لە ماڵ دەری کردین.. یان ئەو دایكە بێوەژنە بوو کە لە تەنیایی خۆیدا هەر هەموومان فەرامۆشمان کرد؟ كوڕانی سپڵە و ناڕەسەن بووین و دڵڕەقانە لە کەلاوەکەی خۆیدا بەجێمانهێشت، کە ڕەنگە بەسەریدا بڕووخێت؟!
من تا هەنووكە لە نێوان ئەو دوو وێنەیەدا: تیایدا ڕاماوم، لەوە دەچێت كوردستان: هەردووكیان بێت‌، بەڵام بۆ من پتر لەو باوكە دڵڕەقە دەچێت كە لە ماڵ، لە نیوەشەوێکی تۆف و باران و وەیشوومەدا، دەری كردم.

پەریزاد و گوڵەکەی دوژمنی

ئەمە «بۆرەتار»ێکی شوومە و
سەرەتای شەوێکی ئاوس بە قات و قڕیی.
بۆرەتارێکی ژان گرتوو بە:
بەچکە شەیتان و بەچکە سیاسی و بەچکە بازرگانەوە.
ئەمە شەوێکی چەلاکی ڕەقەڵەی بەدبینە و بێبەزەیی.
چاوەکانی گۆڕیچەی ئەستێرانن و پەناگەی جادووگەران.
ئەم شەوە: قەڵای مێردان نییە،
قەڵای دزانە، قەڵای کاسەسەرم و
قەڵای جەستەی ڕووخاوم و
قەڵای خۆڵەمێشی ئارەزۆکانمە و
هەوێزی تاوان!

کۆرۆنا و سینەما و دیواری سەر باڵەخانەی کەلاوەکەی گاوران

 

ئەم وێنەیەی ژێرەوە، ئەگەرچی بەشی سەرەوەی ئەم وتارەی داگیرکردووە، دەکرێ لە کۆتایی وتارەکەدا، جارێکی دیکە بگەڕێیتەوە سەری.  لە ڕاستیشدا هیچ شتێکیش ڕوونادات ئەگەر بەر لە خوێندنەوەی وتارەکەیش سەرنجێکی وردی بدەیتێ. دیمەنی پیرۆزەیی و خۆڵەمێشی تێکەڵ بە زەردەپەڕ و بێجووڵەیی ناو وێنەکە، شتێکی تیایە کە نیگا بەخۆیەوە ڕادەکێشێ.

کۆرۆنا و سینەما

یەحیا حەسەن: ئەو گەنجەی لەسەروکاری کوشتنی باوکەکاندا، باوکەکان کوشتییان. 

 

بیست لیتر تاریکی و منداڵییم بە دیوارەکەدا دەڕێژم
دەستێک هینی چاخی بەردین، قۆرئانێکی حەجمی گیرفان
دەکرا من تۆم خۆشویستبا
ئەگەر من باوکی تۆ بوایەم، نەوەک کوڕت.

چەند دێڕێک لە 'یادەوەری و زەمەن'

ئەوە دەرئەنجامی تێنەگەیشتن و نەخوێندنەوەی کامۆیە کە هەندێک وا دەزانن کامۆ فەردگەرایەکی پوچپەرستە. پێداگرتن لەسەر فەرد لای کامۆ لەسەر حسابی بەرپرسیارێتی مرۆف نییە بەرابەر بە مرۆڤ، کامۆ کاتێک پێ لەسەر تاکەکەس دادەگرێت، مانای ئەوە نییە هەر مرۆڤە و بە تەنیا دەبێت بۆ بەختەوەری و ڕزگاری خۆی بگەڕێت، فەرد لای کامۆ بوونەوەرێکی ئەبستراکت نییە، بەڵکو مرۆڤ لای کامۆ بەبێ برایەتی و هاوکاری مانای نییە، برایەتی و هاوکاریش بەبێ ڕێزی فەردانییەت دەبنە شێوەیەک لە شێوەکانی ملکەچی بۆ گروپ و بەهاکانی. بەڕای کامۆ کاتێک تاعوون هات و خەڵکی بێگوناهی ئازار دا، ئیدی هەموومان بەرپرسیارین، فەرد ناتوانێت هەڵبێت و بەدوای خۆشبەختی و ڕزگاری خۆیدا بگەڕێت.

کۆرۆنا و جیابوونەوە

قەدەغەکردنی هاتووچۆ و درێژکردنەوەی بەردەوام بوونی مانەوەی هاولاتییان لە مالەکانیاندا وەک یەکێک لە ستراتیژییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەبەرچاودەگیرێت. لەم ڕیگایەوە، مەترسی بلاوبوونەوەی  ڤایرۆسەکە سنووردارتر دەکریت بەوەی کە فرسەتی بەریەککەکوتنی ئینسانەکان لە فەزای گشتی کۆمەلگادا ، کەمتردەبێتەوە.

یوسف عزەدین لەوەڵامی پرسیارێکدا

بۆیە دەچینەوە سەر "هەمەنگوای" و دەڵێین، ئەم پیاوە قووڵ و راستەقینەیە لەنووسیندا، گەر وەک زۆر کەس دەخوازێت؛ خۆمان لەژیان و گوزەرانی وەک تاکێک بدەین، دەگەینە زۆر شوێن لە کار و کردەوە  نەشیاوەکانی.. هەر وەک چۆن تاوانبارکرا بە بەزاندن و جێ بەجێنەکردنی بەندەکانی پەیماننامەی ژنێف، ئەو دەمەی بووە کۆماندانی میلیشیا فەڕەنسییەکان دژ بەنازییەکان و ڕۆژێک پێش گەیشتنی هێزی هاوپەیمانان خۆی و تاقمە شەڕکەرەکەی گەیشتنە پاریس!؟