حساب نەکردن بۆ جوانییەکانى ڕۆمانى (شارى مۆسیقارە سپییەکان) لە فیلمى (شەوى حیساب) دا

ڕۆمانى (شارى مۆسیقارە سپیەکان)ى بەختیار على یەکێکە لە شاکارەکانى ئەو نوسەرە. لە ناوەڕۆکەکەیدا چەندین ڕوداو و چیرۆکى تیادایە هەر یەکەیان بە شێوازى جۆراو جۆرو بە ئاراستەى جیاواز ڕوداوێکى گرنگى مێژووی کورد دەگێڕنەوە کە (ئەنفال)ە. بابەتێکى ترى گرنگى ئەم ڕۆمانە بریتییە لە باسکردنى هونەرى مۆسیقا و شێوەکارییە جاویدانەکانى دونیا کە مرۆڤ لە سەردەم و کاتى جیاوازدا خوڵقاندونى، هەر وەک خودى ڕۆمانەکە خۆى شتێکى جاویدانە.

کاتێک دادگاکانی که‌تن که‌تن ده‌که‌ن

که‌تنی ئه‌مجاره‌ی دادگای که‌تنی هه‌ولێر گه‌وره‌تره‌ له‌ که‌تنه‌کانی پێشووتری. دادوه‌ره‌کانی ئه‌م دادگایه‌ کاتێک پێشتر بۆ مێژوو شه‌رمه‌زاییه‌کی وایان بۆ خۆیان تۆمارکرد نووسه‌رێکیان له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌کردنی سه‌رانی حیزبێکی سیاسیی، به‌ ٣٠ ساڵ زیندانیی حوکم دا، ئه‌و کاره‌یان شه‌رعییه‌تدانێک بوو به‌ خۆفه‌رزکردنی ئه‌و حیزبه‌ به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگای کوردییدا.

ئەی پشکۆی من

هەمیشە دەسووتێیت و دەسووتێیت... ئەی پشکۆی من.
لە مێژە ئاگردان کوژاوەتەوە، لە مێژە ڕاوکەرەکان لە ڕەشماڵەکانیاندا خەوتوون. لە مێژە باران دەبارێت... بەڵام تۆ هەمیشە دەسووتێیت. باڵندەکان دێن و دەفڕن و لە تاریکیدا پیر دەبن. شەونم کە دوێنێ لە دایک بووە، ئەمڕۆ دەمرێت. گیا کە چەند هەفتەیەکە هاتووە ئەمشەو دەڕوات و ناگەڕێتەوە...
هەموو مەخلوقێک کاتژمێری خۆی پێیە... تۆ نەبێت... تۆ نەبێت... ئەی پشکۆی من.

 

ئەو ڕێبوارەی هەمیشە دەڕوات و ناخەوێت... هات و لێرەوە تێپەڕی.
ئەو هەورەی هەموو رۆژێک دێت و سەیرمان دەکات و نابارێت... هات و ڕاگوزەر

 

نامەیەك بۆ ئەو فریشتانەی گوناه و چاكە ئەنووسن

باخ بەبێ‌ عیشق باخێكی خاڵی لە جوانییە، باخی خاڵی لە جوانیش باخ نییە، هەربۆیە ئادەم‌ و حەوا دەستیان بۆ سێوی خۆشەویستی برد، لەو كاتەوە ئیتر مرۆڤ مەحكومە بەوەی فریوی شەیتان بخوات، فریوی شتێك بخوات ژیان بەبێ‌ ئەو جوانی تیا نییە و بە بوونی ئەویشەوە مەحكومە بەو گوناهانەی كردن‌ و نەكردنیان مایەی كوشتنیەتی، هەندێك وا ئەڵێن بەڵام ئەگەر خودا وای ویستبا ئەوا دوو مرۆڤی نەئەخستە نێو باخێكی ڕازاوەو بێسنوری وەك (عەدەن)ەوە ،نەخێر خودا بەرلە هەموومان لەو حەقیقەتە تێگەیشت بەتەنیایی هەڵكردن سروشتی خودایە نەوەك مرۆڤ ،ئاخر ئەو زوو لەو حەقیقەتە تێگەیشت باخ بەبێ‌ بوونی عەشق جێگایەكی ناتەواوە بۆ ئەوەی جوانی تیادا

خاكی خۆڵەمێش

بۆ هەڵەبجە ،
ئەو كۆترەی هەمیشە لە ناو خۆڵەمێشكەیدا هەڵئەفڕێ‌
سەدساڵ لەمەوبەر جادوگەرێك وتی
گەردەلولێك هەڵئەكا و دۆلفینی دەریاكان ئەبات بۆ بیابان
بەڵام ئەو گەردەلولە نەفرەتییە بیری ئەچێت
نە دۆلفین لە سەرابا مەلە ئەكا و
نە بیابانیش بە خوێن تینوێتی ئەشكێت
باران بوو باڵی پەپوولە ئەباری
باران بوو گەڵای درەخت ئەباری
باران بوو تەرمی مرۆڤ ئەباری