دره‌نگه‌، دره‌نگ نییه‌

ستۆكهۆڵم
November 2009
www.baran.nu

په‌ڕه‌ په‌ڕه‌ گوڵێک ده‌وه‌رێنێت و له‌ دڵی خۆیدا ده‌بێژێت؛ دره‌نگه‌، دره‌نگ نییه. پله‌ پله‌ پێ له‌سه‌ر پلیکانه‌کان داده‌نێت و له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت؛ دره‌نگه‌، دره‌نگ نییه‌.

(خاك) یان (خۆڵ)

یەكێك لەو قەیرانە گەورانەی لەم ڕۆژانەدا مرۆڤی كورد پێیدا تێپەڕ دەبێت بریتییە لە غیابی خوێندنەوەی وردو تیۆریزەكردنەوەی سەرجەم ئەو چەمكانەی زەمەنێكە عەقڵ و ژیانی تاكی كوردیان پاوان و كۆت كردووە، یەكێك لەو چەمكە بڵاوانەش بریتی یە لە خاك.

بلیتێک بۆ جه‌هه‌نه‌م

من ناتوانم نیوسه‌عاتی کۆتایی ژیانیتان بۆ بگێڕمه‌وه‌، نازانم له‌ مێشکه‌ ئاڵۆزه‌که‌یدا چی ڕوویداوه‌و دوا بڕیاری به‌ره‌و کوێی بردووه‌ و چی لێهاتووه‌. به‌ڵام من ده‌توانم زیاد له‌ سی ساڵ له‌ ته‌مه‌نی هاوڕێیه‌تیمان بگێڕمه‌وه‌، بیگێڕمه‌وه‌و هیلاکیش نه‌بم، ساڵ به‌ ساڵ و مانگ به‌ مانگ و ڕۆژ به‌ ڕۆژتان بۆ باس بکه‌م و نه‌باوێشک بده‌م و نه‌ چاوێکیش بترووکێنم. چیتان ده‌وێ بپرسن، ته‌نها پێم مه‌ڵێن چی لێ هات چونکه‌ ئه‌و پرسیاره‌ ده‌مکوژێت. من ئاماده‌م باسی سی ساڵتان بۆ بکه‌م، به‌ڵام تکایه‌ واز له‌و نیوسه‌عاته‌ی دوایی بێنن، چونکه‌ نازانم و له‌وه‌دا من و ئێوه‌ هیچ جیاوازییه‌کمان نییه‌.

ونبوونەكان

لە دۆزەخێكدا ونبوومە
ئیمان بەهەموو رەهەندەكانییەوە
ناتوانێت قوتارم بكات !
لە دڵی كچێكدا ونبوومە
هەرگیز ناتوانێت دەرم بێنێت,
مەگەر ببێتە سۆزانیی و لەشی بە كەسێك بفرۆشێ
وەك سەگێك چۆن بەدوای بۆندا مل دەنێت
وەك ئاوێكی سەرلێشێواو لە تاڤگەیەكەوە بەنەزانی خۆی بەرداتە خوارەوە
وەك باڵندەیەكی نابینا دوور لە چێژی جوانی ئاسمان
ئاوها ونبوومە و خۆم نادۆزمەوە !
ئەشێ لە نێو گەڵایەكدا نووستبم و
پاییز بە وەرینەكانییەوە ئابرووم بەرێت ,
بۆ باخچەكان شرۆڤەم بكات
ئەترسم هەورێك لە تەك خەیاڵەكانم ونی كردبم

تەنهایی

تەنهایی ئەی ئەو ئەستێرەیەی کە باوەڕم پێتە، ئەی دوا مەرهەمی زێڕین کە دەتدەم لە مردنم. تۆ دوا خوێنیت کە من سوێندت پێدەخۆم، ئەی دوا نەتەوەی من... ئەی برای ئەبەدییم.
بەرلەوەی شەو دابێت، من تەنهام. بەرلەوەی خۆر هەڵبێت... من تەنهام. بەرلەوەی بەر تەوری زێڕینی هەر بایەک بکەوم کە لە کوشتنی سنەوبەرەکان دێتەوە، لێرەدا لە چاوەڕوانی هەموو شێوەکانی مردندا دەوەستم و تەنهام.

دەمەوێت بە بێدەنگی بژیم

من لە قەراغی دەریایەکدا دەوەستم و هێمنم، دەزانم هێمنیم لەو شەپۆلە دوورانە دەمپارێزێت کە بۆنی کەشتی خنکاویان لێدێت، هێمنیم وادەکات ئەو بەلەمانە نەمبینن کە لە دوورەوە بۆ دوژمن دەگەڕێن، هێمنیم لە بای ساردی شەو دەمپارێزێت کە بۆ مەستەکان دەگەڕێت، لەسەر لمی کەنارەکان دادەنیشم و هێمنیم وا دەکات ئەستێرەکان نەمبینن، بە خۆم دەڵێم <<کەس پیاوێک نابینێت کە لە قەراغی دەریادا بە هێمنی دانیشتبێت>>. گەردەلوولەکان دێن و سەیری هەموو شتێک دەکەن، سەدەفی شکاو، مرواری شکاو، دڵی نەورەسی شکاو.