ده‌ر‌گاكه‌تان
به عودێكه‌وه دێمه به‌رده‌م ڕه‌شماڵه‌كانی بیره‌وه‌ری
له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ته‌رانه ئه‌ژه‌نم
كه هێشتا بۆنی ته‌نكه خه‌می ئه‌و ئێوارانه‌ی پێوه‌یه
كه ده‌ترسای جێت بهێڵم
ئه‌و ئێواره‌نه‌ی دوای ماڵئاوای له‌یه‌كتر
سه‌رنجی خه‌مێكی قوڵ ده‌هات و
له‌گه‌ڵمانا شۆڕ ده‌بوه‌وه به‌ره‌و ماڵ
ئێستاش وام له‌وێ
به بێژنگی خه‌یاڵێكی نه‌بڕاوه‌وه
تۆزی تێكه‌ڵ به ماچی تۆ پاك ده‌كه‌م
ئێستاش وه‌ك چاۆڕاوكه‌ی بارانێكی به‌خوڕ
چپه له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ره‌كه ئه‌كه‌م و هیلاك هیلاك
غه‌ریبیتان ده‌که‌م یاران
چه‌ندم کرد نه‌متوانی
پێ به‌پێی ئێوه بێم و
له پشت چیاکانه‌وه
لای شانی ڕاستی گۆیژه‌وه
سڵاوێکتان وه‌کو جاران بۆ بنێرم،
کێ ده‌ستی ده‌گاته دووریم
کێ وه‌ک جارانی باخ
هاورێیه‌تیی له‌گه‌ڵ ته‌نیاییم ده‌به‌ستێ
من بۆ سڵاوێکی شیرین
وا قوڵپی گریانم دێ،
من ئێستا
له ناو تاقانه‌یی خۆمدا گیرم خواردووه
ره‌هێڵه‌یه‌ک هه‌ڵناکات
بۆ ته‌نها جارێ
من پشیلەیەک دەناسم، بە شەقامەوەیە...!
بەشی یەکەم..
ئەم نووسینە بۆ شۆڕشی پشیلەکان بەسەر هەموو پشیلەکانی دونیادا
کە دڵنیام ڕۆژێک دەگات هەر خۆیان بەسەر خۆیانەوە بە مشکێتی خۆیان پێدەکەنن..
چاوەڕوانییەکان
چەندین جار،
داوای بەخشینم لەپێڵاوەکانم کردووە
کەبەرێگا دووبارەکاندا دەیبەمەوە!
چەندین جار،
داوای بەخشینم لەدەستەکانم کردووە
کە بۆ تۆ درێژم کرد‌و تارمایی بووی!
بێزاریی من لەژیان،
وەک بیزاربوونمە لەدەرگاکان
لەکردنەوەیان!
لەداخستنیان!
لەشکاندنیان!
بڕوام نەدەکرد بەو ئەندازە سادە بم
پەشیمانی
گوێم لە قریشكەی فریشتە بوو لە خەیاڵا ئەمرد و هیچم نەوت
بولبولەكانم بینی لە قەفەزا لاڵ بوو بوون و هیچم نەوت
لە پشتی زیندانێكەوە ماڵم لە پەڕەی گوڵ چێ ئەكرد
لە پشتی تەنیاییەوە
قەفەزم لە گەڵا پایزییەكان ئەچنی
بۆئەوەی حەقیقەت بڵێم دەبوو زمان ببڕم و نەمبڕی
بۆ ئەوەی گۆرانییەكان ببیستم دەبوو گوێم بگرم و نەمگرت
بۆ ئەوەی گوڵەكان ببینم دەبوو نابینا بم و دەمبینی
من لە سەردەمێكدا گوڵم ئەچاند سەردەمی من نەبوو
مردنەكان
شەوێك دەمرم!
دایكم بۆ نوێژی بەیانی خەبەرم دەكاتەوە
پڕم لە خەونی كوژارو و دەنگی سەرسامیی ئێوارە,
بەدەم وتنەوەی گۆرانییەكی تەڕی بارانەوە دەمرم
بە رامان لە كتێبێكی كۆنی ئەفسوناوییەوە
بە كرانەوەی دەركەیەك لە فەرامۆشیی
دەمرم و كەس نایات بۆ پرسەكەم خۆم نەبێت!
بەدیار ژماردنی دەنك دەنك تەسبیحەكەمەوە
بە دیار ژماردنی دەنك دەنك ئەو جگەرانەی كەدەمكێشێت
بەدیار خۆمەوە دەمرم,
وەك كیسەڵێك چۆن لەترسی ژیان رادەكات
به‌ر له ونبوون مه‌رحه‌بایه‌ک له ئێستا
پێشکه‌شه به/ ڤیان مه‌ریوانی
چاوێکم، له یه‌کێک له پیاسه‌کانی ناو باغدا دۆزییه‌وه
وه‌ک بڵێی به‌ده‌م نیگایه‌کی غه‌ریبه‌وه که‌وتبێت،
یان له عیشقێکی ته‌مه‌ڵ که‌وتبێته خواره‌وه،
به‌ڵام من هه‌ر پاراستومه و
له هه‌ر له‌حزه‌یه‌کی ته‌مه‌ندا
که‌سێ بخوازی هی منه
به‌بێ سه‌رزه‌نشت کردن
ئه‌یده‌مه‌وه و جێی ده‌هێڵم.
********