له‌مه‌ش زیاتر...... هیچ
پێشکه‌شه به/ ماڵێک له ئاسمان و ده‌نگه‌کان
له پێشدا وا ده‌رکه‌وت
به لای په‌نجه‌ره‌یه‌کدا تێپه‌ڕێت
وا هاته به‌رچاو
بگات و ئومێدم تێدا هه‌ڵچنێته‌وه،
به‌ده‌م ئیقاعێکی غه‌ریبه‌وه
سه‌مای ده‌کرد،
له شێوه‌ی نمایشدا بوو،
دواجار که هات
له دوای خۆی
وردوخاشی کردم
(ژیان).
************
لێره‌دا بووه‌سته..
بووه‌سته هیچ مه‌ڵێ... هیچ
گه‌ڵایه‌کی وه‌ریو بگره به ده‌سته‌وه‌و
بووه‌سته هیچ مه‌ڵێ... هیچ
گه‌ڵایه‌کی وه‌ریو بگره به ده‌سته‌وه‌و
گەمەكان
با گەمە بە درەخت دەكات
درەخت بە گەڵا
گەڵا بەزەوی
زەوی بە رۆحی من
رۆحی من بە ژیان
ئاسمان گەمە بە ئەستێرە دەكات
ئەستێرە بەچاوی تۆ
چاوی تۆ بە من
من بەمەرگ
مەرگ بە جوانی
لە دونیادا سێ شت زۆر پێویستن
لە دونیادا سێ شت زۆر پێویستن، یەکەم...پارە..دووهەم..پارە..سێهەم..پارە
ئەگەر پارە بەختەوەری بەدەست نەهێنایە، دەمێک بوو دەوڵەمەنە بەدبەختەکان، پارەکانیان بەرەڵا کردبوو!!
ژان فرانسوا کان
ژان فرانسوا کان
كورتە شیعر
1
ئەی میهرەبانترین دەروێشی عیشق
لەم تەنهاییەدا بە مەغریبم بسپێرە، ئەی میهری یاد
تا ئەم میحنەتە وەستا بێت
دەستەكانمان ئەژنۆكانمان جێناهێڵن
بەختیاریی لە باخی موحیبەتدا
گوڵێكی ڕەشە ساڵانە لە ڕۆحماندا ئەڕوێ و
بەدیار حەوزی ئەو ماسیە زەلیلانەوە
لە ژوورەكانامان بۆ جوانی دروستمان كردوون
گۆرانی بۆ ئازادی ئەڵێین!
پەنجەكانم دەمگرێنن
ئێستا ماڵەكەم
لای نزیك ماڵی (با)وەیە،
هەموو بەیانییەك لەحەوشەكەی خۆیەوە
پرچی شۆڕەبییەكان دادەهێنێ،
كە ئەزانێت لە بەرامبەری وەستاوم
شەرمنییەك دایدەگرێت‌و
پەنجەكانی لە شنینەوە دەكەون.
************
تا گه‌یشتنه‌وه‌ت دڵم له‌سه‌ر خۆم داده‌خه‌م
کۆتاییه‌کان ته‌واو نه‌کراون
سه‌ره‌تاکان ده‌ستیان پێ نه‌کردووه
باخه‌کان دیمانیان کاڵه
ئازاره‌کان نه‌ڕواون
پێش ئه‌وه‌ی شتێک ڕووبدات،
ده‌ستت بخه‌ره ده‌ستمه‌وه
شتێکی ماوه زه‌مه‌ن بووه‌ستێ،
************
ژیان به حوزنه‌وه لێم ده‌ڕوانێ
ده‌نگێک له دووره‌وه ده‌بیستم
مناڵێک به‌لامدا
فرته ده‌کاته ته‌مه‌نه‌وه
هه‌نگاوێکم ناوه له‌وه‌ی
له‌م هه‌موو شتانه تێبگه‌م
تۆ وه‌ره‌و له بێ تاقه‌تیمدا
جگه‌ره‌یه‌ک داگیرسێنه،
************