ئێوارە هەڵفڕیوەکانی تەمەنم
((بۆ ئەو ئێوارە هەڵفڕیوانەی شێتی لە عاشق بوونم دەتكا،
بێ ئومێدیش لە ڕوانینم.
بۆ ئێوارەكانی هاوینی 2009ی تەمەنم))
ڕووداوی هه‌ردوو دیوی په‌نجه‌ره‌که
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی ته‌زیوی زستانه‌وه..
دوو چاوی گه‌شی پڕ ئه‌شک و نزا..
به‌ده‌م شه‌پۆلی گل و ژانه‌وه
تک.. تک.. ون ئه‌بێ..
له تاریکیی و ته‌م و مژا.. ده‌توێته‌وه
تا ساتێ زووتر.. خوا تابووتی شه‌و..
له دارستانی به‌ره‌به‌یانا.. بشارێته‌وه
که‌چی تادێ شه‌و سامناکتر ئه‌بێ..
خوا ناڕوانێته سیمای پشتی ئه‌و په‌نجه‌ره ڕه‌شه..
که مرۆڤێکی ته‌نیای کڵۆڵه
پێخه‌فی هه‌ور و سه‌رینی خۆڵه
ئه‌گری و ئه‌پرسێ..
مه‌گه‌ر به تیشکی زه‌رده‌ی مه‌رگی خۆم..
سه‌هۆڵ به‌ندانی شه‌و بتوێته‌وه!
یه‌سه‌نین*
ڕێبوارێ بووم و
هه‌ورێ نه‌گریا به‌سه‌ر باڵاما..
تۆزی غه‌ریبیی به‌رگی به‌رم بوو
ڕێبوارێ بووم و
هه‌ورێ نه‌گریا به‌سه‌ر باڵاما
سه‌رابێکی دوور ڕێ‌ی سه‌فه‌رم بوو
*
که‌وتمه دوای تیشکی دووچاوی شۆخێ..
دڵم هه‌ڵوه‌ری له له‌پی ده‌ستیا..
بووم به گه‌ڵایه‌ک له ناو شه‌پۆل و
گێژاوی هه‌ستیا
*
که هاتیشمه شار ئه‌ستێره‌ی به‌ختم..
له ته‌م و مژا ڕۆیی ئاوا بوو
دنیای هه‌ستی من بوو به که‌لاوه..
تا ڕۆژانێ بوو به‌هه‌شتی خوا بوو
*
ئای.. چه‌ند سه‌رم کرد به مه‌یخانه‌دا..
شەوی پایز
ئەمشەو خەڵکی شار پەنجەرەکانیان خڕ داخستووە..
تەنیا من نەبێ پەنجەرەکەمم خستۆتە سەر پشت
کێ وەک من پێکی لە غەمی گەڵای زەرد لێوڕێژ ئەکا؟..
هاکا بە باڵای دارێکی ڕووتا.. خوێنی خۆمم ڕشت
*
لق و چڵەکان بوونە هەزاران دەستی پڕ نزا و
(با) تەرمی ملیار گەڵای شەهیدی داوە بە کۆڵا
ئەفسوس گەڵاکان ئەکەونە ژێر پێ..
سەرگەردان ئەبن لە گەرد و خۆڵا
*
ئەمشەو گەڵاکان پەروانەی مردوون..
ناچنە دیداری چرا و گڕی مۆم
ئەمشەو گەڵاکان ماسی مۆمیان و
شاد نابنەوە بە ڕوبار و چۆم
*
ئێواره‌ی پایز
ئێواره‌یه و
گڤه‌ی (با) دێ..
هه‌ور ئاسمانی گرتووه
ئێواره‌یه و
داری پایز ئاهه‌نگی مردن ئه‌گێڕێ..
گه‌ڵا سه‌رچۆپیی گرتووه
*
ئێواره‌یه و
منی ته‌نیا له‌ناو کۆمه‌ڵێ تارمایی ڕێبوارانا..
له سه‌رمانا.. ئه‌له‌رزم و
هه‌نگاو ئه‌نێم به ژێر باڵی ڕه‌هێڵه و شه‌سته‌بارانا
*
ئێواره‌یه و
منی بێ پاڵتۆ.. بێ چه‌تر..
ده‌ربه‌ستی تۆف و سه‌رما نیم
ئێواره‌یه و
که‌س بۆ خه‌می من ناسوتێ..
ئای له‌و ڕۆژه ڕه‌شانه‌ی دیم!
*
با
نیوه‌شه‌وێکی سارد و غه‌مناکه..
پایز میوانه له ژووره‌که‌ما
هه‌ناسه‌ی ساردم ئه‌بێته ئه‌شک و
دێته خواره‌وه به باڵای ڕه‌شی په‌نجه‌ره‌که‌ما
*
هاوار و هاژه‌ی چه‌می ناڵینێک..
ئه‌ڕژێته گۆمی مه‌نگی دڵه‌وه
ئارام و ئۆقره له گیانم ئه‌بڕێ..
وه‌ك گه‌ڵای پایز به‌ده‌م چڵه‌وه
*
هاوار و هاژه‌ی چه‌می ناڵینێک..
دێته گوێم ئه‌ڵێ‌ی ئاوازی تاره
نازانم کێ‌یه به‌م نیوه‌شه‌وه تار ئه‌ژه‌نێت و
که‌شتی ئارامی کۆیله‌ی شه‌پۆلی ده‌ریای ئازاره؟
*
گه‌ڕه‌کی شاعیران
دونیا هه‌تاوه
به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م سێبه‌ر
ته‌یرێک له‌به‌ر هه‌تاوه‌که‌دا،
هه‌ڵنیشتوو به جلکی ڕه‌شه‌وه له‌سه‌ر چڵێک به‌فر
خه‌واڵوو ده‌چمه به‌ر په‌نجه‌ره‌که
دایکم له هه‌یوان به‌دیار قوڵپی سه‌ماوه‌ره‌وه
دیژله‌مه ده‌خواته‌وه و له‌به‌رخۆیه‌وه قسان ده‌کا
به‌و به‌یانییه
زوڵێخا له سه‌ربان جلک هه‌ڵده‌خات
*
خۆکوشتن
(- ئای.. که‌ی بێ چه‌قۆی ژێر سه‌رینه‌که‌ت..
له قوڵپی خوێنتا گه‌رم بێته‌وه؟
یان مردن بمرێ و له ژووره‌که‌تا..
هه‌وری خۆکوشتن بڕه‌وێته‌وه؟)
*