با دێ

(1)
هەموو تەمەنم با بردی
بۆ تاریكی
من مامەوە.

(2)
بەیانیان منداڵەكەم یاری بە قژم دەكا
من دایكم لە خەو دەبینم
وەك كوێر لە بازاڕ
بەدوامدا دەگەڕێ.

(3)
دنیا ئەوەندە گەرمە
لە دڵی خۆت دەڵێی
بروخێ با.
حــــهناییی کـــردووه پـــهنــجـهی بــه خــوێناوی دڵـــی زارم
حــــهناییی کـــردووه پـــهنــجـهی بــه خــوێناوی دڵـــی زارم
ئهمه ڕهنگه شههــادهت بێ که کـــوشتهی دهستی دڵـدارم

گــوتم: ئایــا بـــه زاری خۆت دهپرســی حــاڵـی زاری مــن ؟
بــرۆی هێنایه یهک، وهک شــکڵی (لا) یهعنی که بـــێزارم

عهجهب ئهستێره شهو ههڵدێ له ترسی خوسرهوی خـاوهر
به ڕووی تـــۆم دیده هـــهڵنایێ شــهو و ڕۆژ، ئــهرچی بێـدارم
چەند پارچەیەك لەقەسیدەی (فریشتەی سۆزانی)
بێ تۆ ئەم كۆڵانە چەند تاریكە !
بێ تۆ چ كارەساتخانەیەكە دنیا!
گوڵی خەیاڵ.....
مەملەكەتێكم نیشان بدە بۆی چووبم و یادگاریەكی تۆم نەبردبێت
سەرزەمینێكم پێبڵێ لەوێ بووبم و ڕۆژووم لە کچەكانی نەگرتبێ و
بە مانگ و خۆر و ئەستێرەدا سڵاوم بۆ نەناردبیت
لەبەر تۆ بوو ئەو دێوانە
گرفتار و دەردەدار بە ڕێگادا ئەڕۆیی
ڕۆژێك ئەبوو بە گوڵفرۆشێكی مەیپەرست و
ڕۆژێكی تریش حەشیشكێشێكی مەخسەرەی دڵشكاو
ڕۆژێك جگەرەكانی لەسەر دەستەكانی ئەكوژاندەوە و
ڕۆژێكی تریش لەسەر دڵی
لەبەر تۆ بوو لەبەر دەرگای مەعبەد و بتخانەكانا ئەیوت
چیڕۆكێك تا شێعربوون
دیسان هاتمهوه
دیسان هاتمهوهتا چێڕۆكێكتان بۆ بگێڕمهوه
منم دهریا
دیسان دهیگێڕمهوه
چیڕۆكی ئهو تاوانهی لهخۆیدا خنكا و دووباره ژیایهوه
له حهزهببوونی دووبارهی تاواندا
تاریكی بهگژ مێهرهبانییدا هاتهوه
نازانم ههتا كهی
دهریا له خۆیدا بخنكێ و
چهم ئۆخهێ نێــیهتێ
هێنده باسی چهتر و ماچ كرا
باران بوو به پهیكهرهی ڕووناكی و
ههر له زگی ههوردا مایهوه
ههوریش........
ئیتر نازانم چی لێ هات
چهتر و پهنجهره و ماچ
چیتر ڕێك ناكهون
هێلین
بۆ ( ن . ئەبو ئەفەش )
... ئیتر ئاوایە ،
ئیتر ئەوە کاری هەموو ئەوانەیە
کە لە سەنگەرەکانی ئازارەوە دێنە دەرێ ؛
ئەو سەنگەرانەی هەموو شتێک تیایاندا حەڵاڵە ،
کانیی و خەنجەر و ئەستێرەکان .
هەموو شتێک تیایاندا کراوەیە ،
ڕاکردن و شیوەن و ماچەکان و
گەڕان بە دووی – یۆرانیوم – دا
لە گەدەی پیاوێکی سەربڕاودا .
ئیتر ئەوە پیشەی تۆیە ،
تۆ ئاوەهایت :
وەک ئاو بەهێزیت
وەکو – دەنگدانەوە – ش گەورەیت .
کە بینیمیت ، وەک ئاو بەهێز بوویت
ئەو دەمەی هەڵیانکوتایە سەر مێشکت
زۆربا
زۆربا ؛ من نازانم تۆ قەدیسیت یان شۆڕشگێڕ ؟
دەنکی قۆخێکی گەییویت یان فانۆسێکی هەرزانبەها ؟
زۆربا ،
تۆ بە ژمارەی ئەو قامچیانەی بەر جەستەت کەوتوون
ئەوەندە ژنت خۆشویستوون
بە ژمارەی ئەو نامانەشی کە بۆ عەشیقەکانی خۆتت نووسیون
ئەوەندە هەرەست تووش هاتوون .
تۆ لە وڵاتی - میسر - کۆمۆنیست بوویت و
لە وڵاتی – باڵکان – یش ، سەرمایەدار .
کەواتە ، ئەی زۆربا
قەدیسیت ، یان شۆڕشگێڕیت تۆ ؟
ئەو دەمەی ، ئەوان چەکیان دروست ئەکرد
تۆ هەوڵت ئەدا
بێوەژنەکان لە سەربڕین قوتار بکەیت .
ئەو دەمەی ،
ئەگەر فاتیمەت بینی!
بۆ دواشەوی ( ماریا بارۆ )
ئەستێرەیەک ، کە لە هەرێمە تاریکەکانی شەرەفدا ئاوابوو .
زەوی كـــەوتــووەتــە بــۆشــایــی
هێشتاكە باوەڕم وەها بوو خودا كەسێكی تر بۆ ئێرە دەنێرێ
مردووەكان جارێكی تر دەتوانن بگەڕێنەوە سەرزەوی.
ئاسمان بە مرۆڤ متمانە دەكا لەسەر سەری ڕاوەستێ.
