"تۆدۆرۆف"١ لەنێوان فۆڕمگەرایی و چێژگەرایی

خوێندنەوە هەر تەنها بۆ زانیاری و شارەزایی نییە، هەر تەنها ئەوە نییە مەعریفە و لێهاتوویی خۆتی پێ‌ زیاد بكەیت، دۆزینەوەی چەند رستەیەك نییە بوونی خۆتی پێ‌ بوڕوژێنی، یان مانایەك تا ملكەچی بیت، بۆ ئەوە نییە قسە لەو كۆمەڵگەیە بكەیت كە ئەو داهێنانەی تێدا كراوە، بەڵكو گەیشتنە بەشێوازێكی دیكەی جوانتر لە پەیوەندی بەستن لەنێوان مرۆڤ و مرۆڤ، مرۆڤ و دنیا. خوێندنەوە هەڵنانی مرۆڤە بەرەو جوانی و كەمال، بەرەو كرانەوەو خۆشەویستی و چێژبردن.
(1)