وتار، شانۆ، سینەما، پەخشان، داستان، ڕانانی کتێب، نامە، ...

لە دەربەندی پەپوولەوە

لە پشووی هاوینی ئەمساڵدا و لە ناوچەی Petaludas Vally، ١٥ کیلۆمەترێک دوور لە کەنارەکانی خۆرئاوای دورگەی "ڕۆدۆس"دام لە یۆنان و و بەڕێوەم بۆ   Butterflies Vally. دەڵێن بێیتە ڕۆدۆس و نەچێتە (دۆڵی پەپوولان) وەک ئەوەیە شتێکی گەورەت لە کیس چوو بێت. 
 

لە پشت دەربڕینەکانی:" سووپاس بۆ تەلەفیزیۆنە رەنگینەکەتان و ڕادیۆ خنجیلەکەتان"ەوە

لە یەکێتی کرێکارانی دەریا کارم دەکرد، لە بەشی خزمەتگوزارییە تەلەفۆنییەکانی یەکێتیدا، چەند هاوڕێیەکم هەبوو کە کارییان وەرگرتنی پرسیاری ئەندامانی یەکێتی بوو لە پەیوەند بە پرسیارەکانی بێمەی بێکاری و ئەو پرسیارانەی دیدا کە ڕۆژانە دەگەیشتە بەدالەی یەکێتی. هاوڕییەکم ڕۆژێک پرسیارێکی هەتا بڵێی سەرنجڕاکێشی لێکردم:"بۆچی زۆربەی کرێکارانی دەرەوەی وڵات کە لای ئێمە ئەندامن لە کاتی تەلەفۆنکردنیاندا دەڵێن:" ببوورە، دەکرێ لەگەڵ فڵانە کەسدا قسەبکەم،یان  سوپاستدەکەین ئەگەر ئاخاوتنەکەم بگەێنیتە لای فڵانە کارمەندی یەکێتی". من لەسەرەتاوە لە پرسیارەکە نەگەیشتم و ناچاربووم داوای ڕوونکردنەوەی زیاتری لێبکەم.

جوانترین ئەڵتەرناتیڤ بۆ کەسێک کە دژەئارگیومێنتی لێ دەبڕێت

نووسەرێکی ئازیز ئەم هەفتەیە لە ئیمەیڵێکدا بۆی نووسیوم:
«مەریوان وریا قانع دیسانەوە هەمان هێرشی پێشووی دەکاتەوە سەر ڕەخنەی عەلمانییەکانی کوردستان لە ڕۆڵی ئاین لە هەرێمی کوردستاندا و خۆی ناگەهان دەکات لەوەی کە دەرکەتووە ئەو لێکدانەوانەی ئەو شەڕفرۆشتنی بەلاشە و قسەی نامەسئولانەیە بەرامبەر بە لیبراڵییەتی کۆمەڵگای کوردیی».
ئەو بەڕێزە لە درێژەدا دەنووسێت:

عەشق لە زەمەنی ڕازاوەییەوە تا ونبوونی ماناكانی

لەم سەردەمی بەجیهانی بوونەدا كوا شتێك ماوەتەوە جێگەی دڵخۆشی و چیژی تایبەت بێت بۆ ناوەوەی ڕۆح و بۆ دەروون و ویژدان؟...، كوا لەكام دەڤەر و لەكام جێگا چیرۆكە هەواڵێك یاخود هەر هیچ نەبێت ڕاپۆرتێك لەسەر بەها جوانەكانی عەشق و پەیوەندییە ڕۆحییەكانی مرۆڤ دەبیسترێت یان دەنووسرێت؟