وتار، شانۆ، سینەما، پەخشان، داستان، ڕانانی کتێب، نامە، ...

مەلا عەلی، شاعیری مەرگ و عەشق...

هەستكردن بەنزیكی مردن هەستێكی ترسێنەر و سەیرو خەفەتئامێزە، بۆ مرۆڤی سادە ئەوانەی كە ژیانیان خۆشدەوێ و بەتوندی باوەشیان كردووە بە ژیاندا هیچ شتێك لەوە قورستر و ترسناكتر نییە كە پێی بڵێن مردن هات...مردن ئەو ناوەی لەناخەوە هەموومان رادەچەڵكێنێت و بەهەزارەها شێوە لەخەیاڵماندا خۆی نمایش دەكات.
بۆ مرۆڤە ئاساییەكان ئەوانەی ژیانیان دەقی گرتوە بە شتە دووبارەبووەكانەوە ساتەوەختی مردن ساتەوەختی ڕوخانی دونیایە، ساتەوەختی لەدەستدانی خۆشییەكان و گلۆربوونەوەیە بەرەو دۆڵە قووڵەكانی نائومێدی و جێهێشتنی ئەوانەیە كەخۆشیان دەوێ و ئەوانەش كە ئەمانیان خۆشدەوێت.

وەکو تۆ ئەم دونیایە کۆنە..!!

لە شارەکەماندا بەفرێکی بێوچان باریوە، دڵی زەوی ساردە، دڵی شەقام ساردە، مرۆڤەکان سیمایان وەک موسافیرێکی بێشوێن پڕبووە لە غەمگینی بچووک، تراموا و ماشێنەکانی کار بە هێواشی لە جوڵەی بچووکدان، تەنانەت باڵندەیەک هەستی ئەوەی لەدەست داوە کە بەگەورەیی ڕۆژەکەدا بفڕێت. بەم بەیانییە سپییە، کە هەموو ستێک وەک تەمەن بردەیەکی درۆزن وێنەی خۆی دەکێشێت، بەسەر جادە و شەقامەکانەوە. وەک نەسیم مەنزڵم دەگۆڕم و لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر و لەم شوێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەڕۆم. بە خودا سەرسامم. بەو هێزەی کە تەنها هەناسەیەک لە منەوە دوورە. ترپەکانی دڵم وەک ئەو کیژانە بێدەنگن کە بەسەر بەفرەکەوە دیارن.

لە چاوی من و تۆ دا ...

قومێک له پەرداخەکە ئەدەم و بیر لە فەلسەفەی نیوەپڕ ئەکەمەوە. ئەڵێم ئەگەر خەمی نیوە خاڵییەکەیم نەبێت، ئەوەی هەیە به خۆشنوودیی ئەم ژووانەوە ئەخۆمەوە. دەروونئارام لەوەی نیوەی پەرداخەکەم پڕە، سەرنج له نیگاکانت ئەدەم و بۆ ئەوەی وانەزانیت عاشقم، زوو دەبێژم؛ من لەخۆڕاهێنانی ئەوەدام که سڵ له هیچ چاوێک نەکەمەوە!
 
ئەڵێن هەموو شت لەوێیە، بزانم لە میحرابی تۆدا کەش چۆنە، ڕۆژژمێری مەراق هەناوی چەند خانەی رەشکردۆتەوە، کاتژمێری پێکەنین لایداوە یاخود چەند زەردەخەنەی ئەوێ بۆ قاقا.
 

پشیلەیەك لە ناوەڕاستی پردێكدا

لە‌نێوان "masca-تارمایی"ی لاتینی و "persona-كەسێتی"ی ڕۆمی كۆندا، من ئەمەی دواییانم وەك مانای ڕیشەیی وشەی ماسك لا پەسەند ترە، چوون هەموو ماسكەكان خەریكن ڕۆڵی ئێمە دەنوێنن، ماسك ونكردنی دیوە ڕاستەقینەكەی مرۆڤ نییە، بەڵكو شاردنەوەیەتی..