کتێبى شیعرییەتى عەرەبى کەوتە کتێبخانەى کوردییەوە
عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا کردووییە بە کوردى و پەراوێزى بۆ نووسیوە
ئیف بۆنفوا دەڵێ: ئەو چوار لێکچەرەى کە ئەو کتێبەى لێپێکهاتووە، لە ئایارى 1984 لە کۆلیژى (دو فرانس)ى فەرنسا، لەسەر بانگهێشتنى کۆمەڵێک مامۆستا، پێشکەش کراوە.
من لەو چەند دێرەدا جگە لە بەخێرهاتن و سوپاس کردن، نامەوێ راڤەى ئەو لاپەڕانە بکەم کە دواتر دێن. خوێنەر لەو پێشەکییە نوێیە لەبارەى شیعرییەت خستنەڕووێکى زۆر ئاشکراى فیکر و رووداوەکان دەبینێ، کە جگە لە شتێکى کەم، هیچى دیکەى لەبارەوە نەدەزانى. من لەو بارەوە زۆرى لێفێربووم، کە ناتوانم شتێکى دیکەى بخەمە سەر.