دە هەزار شوێنپێ


بەشێک لە شیعرەکانی (کو ئون)
بەر لە خوێندنەوەی ئەم شیعرانە، ئەم پێشەکییە کورتە پێویستە.
(کو ئون) بە یەکێك لە دەنگە گەورەکانی شیعری جیهانی و کۆریای باشوور لە قەڵەم دەدرێت و هەموو ساڵێک لە لیستی ئەو ناوانەدایە کە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ دەپاڵێورێت.

سەد کە پاشای، حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی

سەد کە پاشای، حەز بکەی هەر جۆر موکافاتم ئەدەی
من قسەی حەق هەر ئەکەم سا چۆن موجازاتم ئەدەی
من بە تەختی خوسرەو و جامی جیهانی تێ ئەگەم
تۆ بە مەئموور و ئیعانەی دۆم و خەڕاتم ئەکەی
من بە سەد میننەت لە نەحلی لێوی یاری خۆم ئەخۆم
تۆ بە شاگردی دووکانی مەروەقە و نانم ئەکەی

مەرگان

گوێم لە کۆکەکۆکی ئەو هەناوە بریندارەیە
ئارەقی ئەو ڕوخسارە دەسڕم..
ئەی تای گیانت بە گیانم!
ئاخ، هەناسەی ساردت بە سینەم!
ئۆی، لەهەمووکەس دوور، لە مەرگ نزیک..

پەریزاد و گوڵەکەی دوژمنی

ئەمە «بۆرەتار»ێکی شوومە و
سەرەتای شەوێکی ئاوس بە قات و قڕیی.
بۆرەتارێکی ژان گرتوو بە:
بەچکە شەیتان و بەچکە سیاسی و بەچکە بازرگانەوە.
ئەمە شەوێکی چەلاکی ڕەقەڵەی بەدبینە و بێبەزەیی.
چاوەکانی گۆڕیچەی ئەستێرانن و پەناگەی جادووگەران.
ئەم شەوە: قەڵای مێردان نییە،
قەڵای دزانە، قەڵای کاسەسەرم و
قەڵای جەستەی ڕووخاوم و
قەڵای خۆڵەمێشی ئارەزۆکانمە و
هەوێزی تاوان!

دووبارە قەرزوەرگرتنەوەیەک

کە لە دارستانەکە دێمە دەر
نیگام بە ترۆپکی بەرزی سنەوبەردا ‌هەڵدەواسم،
پەنجەکانم لە دەووری تەڕترین گەڵا و گوڵی بن بەردێکدا جێدەهێڵم
گوێچکەکانم دەدەمە دەست
گەرووی پڕئاوازی بەرزی
باڵندەی سەر بەردە گەورەی نزیک داربەڕووە تەنیاکە.

ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز


منم ژەنەڕاڵی پاییز..
منی هەرگیز ئۆقرە نەدیو
ژنەڕاڵم...ژنەڕاڵی هەزارەها داری ڕووت و
ملیارەها گەڵای وەریو
 *
منم ژەنەڕاڵی پاییز..
کاسکێتەکەی سەرم هەورە و
ئەستێرەکانی سەرشانم چەند گەڵایەک
بەڕەنگی زیو
پاڵتۆی بەرم کزەبایە و
شمشێرەکەم لقی درەختێکی ڕزیو
 *
منم ژەنەراڵی پایز ..
درەختی ڕووت ئەم نازناوەی خەڵات کردم..
منیش نازناوی شەھیدم دا بە گەڵای ھەڵوەریو.. و
کردمە تاکە ئازیزم
لە یەک ساتا خۆم کۆرپەی گەڵاڕێزان و
ھەر خۆشم باوکی پاییزم
 *
منم ژەنەڕاڵی پاییز..

چەند شیعرێکی شاعیری ئەمریکی " سۆلماز شەریف"


لە دیوانی: look
سولماز لە ساڵی 1986 لە ئەستەنبوڵ لە دایک و باوکێکی ئیرانی لە دایک بووە. لە تەکساس، ئالاباما و کالیفۆرنیا گەورە بووە. ئێستا لە سانفرانسیسکۆ دەژی و لە دانشگای ستانفۆرد وانە دەڵێتەوە. سالێ 2016 بە کۆمەلە شیعری  "لووک" یەکەمین بەرهەمی بلاوکراوەی خۆی چاپدەکات و کۆمەڵێک خەلاتی گەورە بەدەست دینێت. واشینتۆنپۆست دیوانی look ی بە باشترین کتێبی شیعری ساڵ ناساند. 

Solmaz Sharif, 2016, look, Ramus Bokförlag
لەلایەن ئیدا بۆرێل و جێنیفەر هەیاشیدە و لە ئینگلیزیەوە کراوە بە سویدی.