...

میللەتێک بەناو جەھەنەم و زمان و سیستمە سانسۆرییەکەی بەعسدا تێپەڕیبێت، شورەییەکی گەورەیە قسە لە سانسۆرکردنی کتێب بکات. لە ڕووی مێژووییەوە کتێبی ڕاستەقینە ھەمیشە ئەو کتێبانە بوون کە توڕەن، کە ڕەخنەگرن، کە بڕێکی زۆر لە یاخیبوونیان تێدایە، گفتوگۆ دەخەنەوە، ڕیزبەندی قەناعەتەکان و بۆچوونەکان دەسکاری دەکەن، پرسیار دەکەن، پڕن لە تەحەددا، گریمانە قبوڵکراوەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە، کۆدە ئەخلاقییەکان و تێگەیشتنە باڵادەستەکان ڕەخنەدەکەن و لە ڕێگای ئەمانەشەوە شتێکی تازە لەسەر جیھان دەڵێن. درزێک بۆ ڕوانینی تازە و بەرخوردی تازە و تێگەیشتنی تازە دەکەنەوە. ھەموو کتێبێکی باش و کاریگەر شتێک لە لادانی تێدایە لەوەی کە ھەیە و دروست کراوە، لەوەی درۆزنانە پیرۆز کراوە و درۆزنانە ڕێزی لێ گیراوە. کتێبی باش کتێبێکە ھەمیشە شتێک دەشکێنێت.
...
رەووف بێگەرد
قوبادی جەلیزادە
شێرزاد حەسەن
مەریوان وریا قانع
...
...

-----------------------

...

عەقڵییەتی پشت ئەم بڕیارە عەقڵییەتێکە هێشتا تەواو تێنەگەیشتووە ئێمە لە چ سەردەمێکدا دەژین. با وا دابنێین وەزارەتی ڕۆشنبیریی، وەک فاشیستە گەورەکانی مێژوو پۆلیس دەخاتە گیانی کتێب و دەکەوێتە کۆکردنەوە و سووتاندنی کتێبەکانمان، ئایا بیریان لەوە نەکردۆتەوە ناتوانن ڕێگا لەوە بگرن لە ڕێگای نێتەوە بگەینە خوێنەران، بیریان لەوە نەکردۆتەوە چ باجێکی مێژوویی قورسە و بەر چ نەفرەتێکی مێژوویی دەکەون کاتێک ناویان وەک قارەمانی هێنانەوەی سانسۆر، دەچێتە مێژووی نوسین و ئەدەبیاتی کوردەوە.
بەختیار عەلی

--------------------

...

ئه‌م ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌واییه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌مه‌نێکی به‌ڕێ کردووه‌، به‌ کارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ته‌فاهه‌ت ده‌چێت و رۆژانه‌ هه‌واڵ و بڕیار و مۆدیلی سه‌یر سه‌یر له‌ تووڕه‌هات ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ و دنیای کوردیی پێوه‌ سه‌رقاڵ ده‌کات.

ئه‌زمونێک کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی کردۆته‌ شانشینی رۆحه‌ بیمار و زه‌لیله‌کان. شتێکی سه‌یر نییه‌ به‌شێکی زۆری که‌ناڵه‌کان نووسه‌ری تووڕه‌هات، گۆرانییبێژی ئاست نزم، کچانی سێکسیی به‌ جۆره‌ها نه‌شته‌رگه‌ری، شیکه‌ره‌وه‌ و راڤه‌که‌ری سیاسیی درۆزن... داگیریان کردبێت و سات دوای سات مرۆڤی کورد له‌ تووڕه‌هاتدا نوقم بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ نین.
...
ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر (به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی)، سیاسییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ن نه‌وه‌ک نووسه‌ران.
...
عەتا محەممەد

--------------------

زۆر دەمێکە ئێمە پابەندی ئەم گاڵتەجارییە نین و ناشبین.
ناوەندی غەزەلنووس

--------------------

 

 

دەقی بڕیارەکە: