لە حزووری حافزی شیرازیدا

{ ئەو بابەتەی كە كردوومانەتە كوردی بریتییە لە پێشەكییەكی 'دانیاڵ لادنسكی' و دوو نموونەی شیعری و چەند بەشێكی ئەو بابەتەی كە 'هنری س.میندلین' لە كۆتایی دیوانی ( گوێم لە قاقای یەزدان بوو 'Heard God Laughing') ی حافزی شیرازیدا سەبارەت بە ژیانی بڵاوی كردۆتەوە. ڕەنگە بكەوینە هەڵەوە ئەگەر بڵێین 'دانیاڵ لادنسكی' وەرگێڕی دیوانەكەیە، چونكە هەروەك خۆی لە پێشەكی دیوانەكەدا ئاماژەی بۆ دەكات: شیعرەكانی حافزی لە ئینگلیزییەوە كردۆتە ئینگلیزی. هەر بۆیە دەشێت بڵێین دایڕشتۆتەوە.