خۆم ناکوژم

خۆم ناکوژم 
دەترسم لە دوای مردن
ژیانی هەتا هەتایی هەبێت.
خۆم ناکوژم
من پیاوێکی دۆزەخی و
تۆ ژنێکی بەهەشتی
ئیتر چۆن بەیەک دەگەینەوە.
خۆم ناکوژم
هەموو رۆژێک دڵۆپێک لە دەفری تەمەن دەڕژێ
ئای لە ڕژانی دواین دڵۆپ ئای،
خۆم ناکوژم 
ژیان ئەوە ناهێنێ تاوانباربم 
ئەگەر بە کوشتنی خۆیشم بێ.
خۆم ناکوژم 
نەک تۆ نە بینمەوە
بە کوژراوی شێت دەبم.

 
 

2012

ئەم شیعرە لە گۆڤاری هەنار ژمارە ٧٣ ،٢٠١٢بڵاوکراوەتەوە