من مرۆڤی تازەم

مرۆڤ جگە لە ڕووەکێک لە بێهێزترین و لاوازترین ئەو ڕووەکانەی لەسەر زەوی و لە ناو تەبیعەتدان شتێکی تر نییە. سەرەڕای ئەوەی لاواز و کەمدەست و بێهیزترە لە تەبیعەت، وەلێ ڕووەکێکی خاوەن هۆشیاری و بیر کردنەوە و ئەفکارە.. خۆپڕچەککردن و هەوڵدان و ئیشکردنی سرووشت لەسەر سڕینەوە و پیشێلکردنی ئەم ڕووەکەی ناوی لێ نراوە مرۆڤ بە پێویست نازانم.. چونکە هەڵمێک یاخود قەترەیەک ئاو بەسە بۆ ئەوەی بیکوژێت. لە دوای هەوڵ و کۆششەکانی گەردوونەوە بۆ کوشتن و پلیشاندنەوەی مرۆڤ ناتوانێت مرۆڤ بچووک بکاتەوە.. بەوەدا کە مرۆڤ دەفیکرێ و هۆشیارە بە خۆی و بە دونیا.. لە سرووشت و کۆی ئەوانەشی لە سروشتدان مەزنترە.

وەکو تۆ ئەم دونیایە کۆنە..!!

لە شارەکەماندا بەفرێکی بێوچان باریوە، دڵی زەوی ساردە، دڵی شەقام ساردە، مرۆڤەکان سیمایان وەک موسافیرێکی بێشوێن پڕبووە لە غەمگینی بچووک، تراموا و ماشێنەکانی کار بە هێواشی لە جوڵەی بچووکدان، تەنانەت باڵندەیەک هەستی ئەوەی لەدەست داوە کە بەگەورەیی ڕۆژەکەدا بفڕێت. بەم بەیانییە سپییە، کە هەموو ستێک وەک تەمەن بردەیەکی درۆزن وێنەی خۆی دەکێشێت، بەسەر جادە و شەقامەکانەوە. وەک نەسیم مەنزڵم دەگۆڕم و لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر و لەم شوێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەڕۆم. بە خودا سەرسامم. بەو هێزەی کە تەنها هەناسەیەک لە منەوە دوورە. ترپەکانی دڵم وەک ئەو کیژانە بێدەنگن کە بەسەر بەفرەکەوە دیارن.

من ترسم هه‌یه‌ له‌ نووسین، من سفرم...

فه‌ره‌نسا
ئه‌ترسم بنووسم
شتێک نه‌ جوڵێنم
ئه‌ترسم نه‌ نووسم،
دونیا جۆرێکی تر تێک به‌م.
 
من خۆم ڕاست کردۆته‌وه‌ بۆ ژیان
من خۆم تێکداوه‌ بۆ سفر
ژنه‌که‌م دۆعام لێده‌کات
به‌ڵام ژنم نییه‌
نیشتیمان دۆعام لێده‌کات
وه‌لێ نیشتیمانم نییه‌
من پێ په‌تیم، وه‌ک قه‌حبه‌ و سۆزانی و ده‌روێشه‌کانی چێژ ئاواره‌م
ئاواره‌م کاتێک دڵم له‌ به‌ینی ڕانه‌کانمابزربووه‌‌
کاتێک هه‌موو شتێکم گه‌رانده‌وه‌ سفر
من ئاواره‌م کاتێک مانگ ئاواره‌ نییه
به‌ڵام خۆی به‌ ئاواره‌ ده‌زانێت