پەنجەره Read more about پەنجەره پەنجەرەێک بۆ بینین پەنجەرەێک بۆ بیستن پەنجەرەێک کەوەکوو ئەڵقەی بیرێ بەجەرگەی ئەرز ئەگات لە ئاخری خۆیدا و بە لای پانایی ئەم دلۆڤانییە پەیتا پەیتای شین ئەکرێتەوە پەنجەرەێک کە دەسە چکۆلەکانی تەنیایی لە بەخشیشی شەوانەی عەتری ئەستێرەکان دەسواز دارماڵ ئەکات و لەوێووە ئەکرێ خۆرەتاو میوان کرێ بە دوورەوڵاتی گوڵە شەمانییەکان پەنجەرەێک بۆ من بەسە من لە وڵاتی بەبلانەکان دێم لە ژێر سێبەرە دارەکانی قاغەزی لە باخی کتێبێکی وێنەدار