چاوەڕوانییەکان
چەندین جار،
داوای بەخشینم لەپێڵاوەکانم کردووە
کەبەرێگا دووبارەکاندا دەیبەمەوە!
چەندین جار،
داوای بەخشینم لەدەستەکانم کردووە
کە بۆ تۆ درێژم کرد‌و تارمایی بووی!

بێزاریی من لەژیان،
وەک بیزاربوونمە لەدەرگاکان
لەکردنەوەیان!
لەداخستنیان!
لەشکاندنیان!

بڕوام نەدەکرد بەو ئەندازە سادە بم
مردنەكان

شەوێك دەمرم!
دایكم بۆ نوێژی بەیانی خەبەرم دەكاتەوە
پڕم لە خەونی كوژارو و دەنگی سەرسامیی ئێوارە,
بەدەم وتنەوەی گۆرانییەكی تەڕی بارانەوە دەمرم
بە رامان لە كتێبێكی كۆنی ئەفسوناوییەوە
بە كرانەوەی دەركەیەك لە فەرامۆشیی
دەمرم و كەس نایات بۆ پرسەكەم خۆم نەبێت!
بەدیار ژماردنی دەنك دەنك تەسبیحەكەمەوە
بە دیار ژماردنی دەنك دەنك ئەو جگەرانەی كەدەمكێشێت
بەدیار خۆمەوە دەمرم,
وەك كیسەڵێك چۆن لەترسی ژیان رادەكات
له‌ساڵی نوێ‌دا، تۆ له‌کوێی؟
که‌ی ده‌سته‌کانت ده‌هێنیت؟
من هه‌موو شتێکم له ده‌ست دا
ته‌نیا ده‌سته‌کانم ماوه
ده‌ستت بگره به ده‌ستمه‌وه،
بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌رێوه‌یه
به رێخته‌ری له‌ناوچوون.
له گۆره‌وییه دڕاوه‌که‌مدا ,
بیر له که‌للەسه‌ری خۆم ده‌که‌مه‌وه
له گۆڕه‌که‌شمدا هه‌ر بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه
که‌سی تر نا، هه‌ر تۆ
چۆن ده‌گه‌ڕایت منت ده‌دۆزییه‌وه
گەمەكان
با گەمە بە درەخت دەكات
درەخت بە گەڵا
گەڵا بەزەوی
زەوی بە رۆحی من
رۆحی من بە ژیان

ئاسمان گەمە بە ئەستێرە دەكات
ئەستێرە بەچاوی تۆ
چاوی تۆ بە من
من بەمەرگ
مەرگ بە جوانی


