کۆرۆنا و سینەما و دیواری سەر باڵەخانەی کەلاوەکەی گاوران

 

ئەم وێنەیەی ژێرەوە، ئەگەرچی بەشی سەرەوەی ئەم وتارەی داگیرکردووە، دەکرێ لە کۆتایی وتارەکەدا، جارێکی دیکە بگەڕێیتەوە سەری.  لە ڕاستیشدا هیچ شتێکیش ڕوونادات ئەگەر بەر لە خوێندنەوەی وتارەکەیش سەرنجێکی وردی بدەیتێ. دیمەنی پیرۆزەیی و خۆڵەمێشی تێکەڵ بە زەردەپەڕ و بێجووڵەیی ناو وێنەکە، شتێکی تیایە کە نیگا بەخۆیەوە ڕادەکێشێ.

کۆرۆنا و سینەما

کۆرۆنا و جیابوونەوە

قەدەغەکردنی هاتووچۆ و درێژکردنەوەی بەردەوام بوونی مانەوەی هاولاتییان لە مالەکانیاندا وەک یەکێک لە ستراتیژییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەبەرچاودەگیرێت. لەم ڕیگایەوە، مەترسی بلاوبوونەوەی  ڤایرۆسەکە سنووردارتر دەکریت بەوەی کە فرسەتی بەریەککەکوتنی ئینسانەکان لە فەزای گشتی کۆمەلگادا ، کەمتردەبێتەوە.

گاسپاچۆ، ئەو میوانەی چوار هەفتە لە ماڵمان بوو

یەکەم کەسێک  لە دەرەوەی خێزانی ئێمە کە هەستی کرد ئەندامێکی دیکەی ماڵمان زیادیکردووە، پیاوی پۆستەچی گەرەک بوو. ئەو کە خەریکی دابەشکردنی پۆستی ماڵی ئێمە بوو، هەستیکرد ناوێکی تر بە جیا لەو ناوانەی کە تا ئێستا هەبوون،  بەسەر سندووقی پۆستەکەوەیە.  ئەو ڕوودەکاتە کوڕەکەم کە لە باخچەکەدا خەریکی یاریکردنە:" گاسپاچۆ چی تۆیە، هەستدەکەم ناوێکی دی بەسەر سندوقی پۆستەکەتانەوەیە. " کوڕە نۆ ساڵانەکەم ڕووی تێدەکات و دەڵێ:" حەز دەکەیت بیبینیت"؟ کابرای پۆستەچی دەڵێ:" بە خۆشحاڵییەوە". کوڕەکەم دەڵێ: دەیبینی، ئەها لە ناو باخچەکەدا چیمەن و گوێزەر دەخوات، ئەوە گاسپاچۆیە". "چ هاوڕێیەکی ووردیلەکەت هەیە.