یەکێک لە ناوماندا ئەناڵێنێ

بۆ شێرکۆ بێکەس
دەتبینم
بەسەر خەمێکی خزەوە
لەگەڵ ئازادیی دەستی یەکتان گرتووە
جارێک تۆ ئەو هەڵدەکێشی
جارێک ئەو تۆ ڕادەکێشێ.
دەتبینم
لەگەڵ مێژوو زۆران دەگریت
جارێک ئەو برینە تەڕەکانی خۆیت تێ دەسوێ
جارێک تۆ توێکڵە لینجەکانی بێزاریی لێ دادەماڵی.

عیشق!

خودایە بمپارێزە
دوورمخەرەوە لە عیشق
مەمخەرە ڕێی تووانەوە
ڕووناکی فرمێسکەکانم بپارێزە
با جارێکیتر بە ناهەق، نەکەونە باوەشی سۆزانییەکەوە
خودایە
گەرووم بە لەرزەی عیشق مەگرە
دڵم بە زەبری سۆز سست مەکە
عەقڵم مەبەستە بە گرێکوێرەکانی عیشقەوە
خودایە
لە باشیی دڵم وەرگرە و بیخەرە سەر توندبوونەوەم

کۆتایی من!

بەشی یەکەم
 
لە پێست داتماڵیم گوڵی خان
کەسێک هاواری نەبیستم.
بەلای لوت!
وەک ئەوەی لە ئاسمانەوە بۆنی بۆسۆیەک بکەی
بەسەر مێشکی ئاگرگرتووی مندا هاتی
نەفرەتێکت بەرگوێ نەکەوت.
بەنینۆک!
نەخشەی زامێکی درێژت لەسەر جەستەم هەڵکەنی،
کەسێک بۆنی قەتماغەی خوێنی نەکردم..
لە ڕەگەوە!
ئەو دەمارانەت جوڵاندم
لە چاوتروکانێکدا، ئاشتی دەگۆڕن بە شەڕ و
بەهەشت دەکەن بە کونەگورگ!
کەسێک ڕەنگێکی منی بە کاڵی نەدی.
ئای گوڵی خان
گەر من خودای خۆشەویستی یاوەرم نەبووایە

شاعـــــــــــــیر‌و ده‌ســــــــــــــــــه‌ڵات!

شاعیری کاندیدکراو! ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ر شاعیرێکی به‌خته‌وه‌ر، پاش ئه‌وه‌ی له‌وڵاتێکی دراوسێ مافی په‌نابه‌ریی‌ سیاسی وه‌رگرت، رووی کرده‌ کیشوه‌رێکی دوور له‌کوردستان، موعه‌زه‌زو موکه‌ڕه‌م، به‌ره‌و‌ هه‌نده‌رانی غه‌ریبان که‌وته‌ڕێ!