پێنج چیرۆكی كورت

ململانـــــــــێ
گفتوگۆی نێوان من و هاوڕێكەم بەردەوامە. هەنگاوە شلەكان ڕێگای ماڵەوەمان لێ دوورتر دەكەنەوە. باس لە زەمەن دەكەین، من دەڵێم مرۆڤ بەردەوام لە ڕابووردوودا دەژی، ئەو دەڵێت مرۆڤ هەمیشە بیر لە داهاتوو دەكاتەوە. بەردەوام گفتوگۆ دەكەین و ناكۆكین. لە كاتێكدا دەستەكانم دەئاخنمە گیرفانی پانتۆڵە ڕەشەكەمەوە، لە خۆمەوە دەڵێم:
- نازانم! زۆر سەیرە!
ئەو بە سەرسووڕمانەوە سەیرم دەكات و دەڵێ:
- چی سەیرە؟

پێکەنین لە قاوەخانەدا

هەواڵى مردنەکەى باوکم زۆر خێرا بڵاو بووەوە. پیاوێک بە پایسکیلى پێچکەدار و لەسەر پردێکى پێنجمەترییەوە بکەوێتە ناو ئاوێک. شڵپپپ!! ئەمە سەیر نایەتە مێشکتەوە؟ ئەگەر بزانى هیچ نەخۆشییەکى دەروونیشى لەگەڵدا نەبووە.
 
گرنگ نییە لە کوێ دانیشتوون. واى دانێ قاوەخانەیەکە. دواى بێدەنگییەکى زۆر دەڵێیت:
_ ئێ؟
_ ئێ؟
_ شتێک بڵێ؟
_ چى بڵێم؟
_ بڵێ «خۆشم دەوێى.»
(پێدەکەنیت.)
_ خ ۆ ش م دەوێــــــــــیییى.

كفنی ماندوو

چێژی هیچ شتێك تا كۆتایی نییە و لە قۆناغێكی تردا ئەو چێژە بۆ ئازار دەگۆڕێت. ساڵانێكی زۆر، پێش ئەوەی ببمە پاسەوانی گۆڕستان و كارم دزینی كفنی مردووەكان بێت، چێژم لە شتێك دەدی، كە ئێستا بۆم مایەی ئازارە.

شەش كورتیلە چیرۆك

گەڕانەوەی ئارەزووە ونەكان
(پێشكەشە بە ئەفسانەیەكی ڕاستەقینە، ئەو كەسەی كە ئارەزووەكانی وەكو خۆی ونن.)
پیرەژنەكە لەسەر كورسییەكی كەناری ڕووبارەكە دانیشتووە، ئاسمانی ئەو ئێوارە ئەرخەوانییە پاییزییەی سەر ڕووبارەكە پڕە لەو باڵندە جوانانەی، كە لە ساتی فڕیندا دەنگی شەقژنیان ناسك و خۆش وەك سەمفۆنیایەك دێتە بەرگوێ‌... تەماشای ئەو شەپۆلە تووڕانە دەكات، كە چۆن شڵپوهوڕیان دێت و دەجەنگێن لەگەڵ كەنارە وشكەكەدا، ئەویش چۆن ململانێیان دەكات... ئەمەیە بەردەوامی ژیان.

كەناڵی مەیموونە چەكدارەكان، كەناڵێك بۆ گومانكردن

مرۆڤەكان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بگەن بە یەقین، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش پێویستی زۆریان بە گومان هەیە، چونكە گومان مرۆڤ دەگەیەنێتە هەقیقەت، واتا هەموو یەقینەكان زادەی گومانگەلێكی زۆرن. مرۆڤی گومانكار مرۆڤێكە خۆی لە چوارچێوەی هیچ سنوورێك و پێناسەیەكی دیاریكراودا بۆ شتەكان نابینێتەوە و هیچ هێزێك ناتوانێت بیوەستێنیت و بەردەوام دەگەڕێت.
گومان چەمكێكی فەلسەفییە و پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە بیری تاكەكانەوە هەیە و ڕێگای بیركردنەوەیەكی فەلسەفیانەیە بۆ گەیشتن بە یەقین، وتە بە ناوبانگەگەی (ڕێنیە دیكارت) كە دەڵێت: (من بیر دەكەمەوە، كەواتە من هەم) واتا من گومان دەكەم، كەواتە من هەم.