بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
هیوا مەگری، هەنسکی نیوەشەو بەس هەڵدە، بەس بگری!
لە چاوی بێقەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی؟

کوڕی خۆم! کۆرپەڵەم! میوانی دونیای تازە خوڵقاوم!
بانگی شێوان؛ لە ئاسمانی خۆر نشین، ئەستێرەیەک ئەجریوێنێ؛ گەش، شیرین!
دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا سەرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا!
لە پرشنگیا هەیە شێوەی چاوی کاڵ، لە لەرزینیا زەردەخەنەی لێوی ئاڵ!
وەک ئەو گوڵەی ئەیدا لەسەر نازدارێ، تێر نابێ لێی هەر چاوی بۆی ئەنواڕێ!
له ده‌ریاوه قه‌تاری هه‌وری باڕشت که‌وته دووی پێشه‌نگ،
به سه‌ر سینگی چیادا چۆکی داداوه، ک‌ش و بێده‌نگ

به سه‌ر پایزی زه‌ردا با به خوڕ بگری، به کوڵ بگری،
له سه‌ر ئاخر گه‌ڵا، ئاخر چڵی ته‌نیایی گوڵ بگری!

کراسکهتانی که‌واسه‌وزی بهژنوباڵا به‌رز،
به شان و گۆزه‌وه چه‌ن جوانی ئه‌ی په‌ری سه‌ر ئه‌رز!