منداڵه‌کان

منداڵه‌کان...
هەندێكجار، بیر لە بارەغەمی خۆرەتاو
دەكەنەوە..
بۆ بارەكەی قورس كردووە؟
هەندێكجار، لە سێبەری دارێك دەڕوانن..
بۆ پرچی قرژن كردووە؟
هەندێجار، لە بن كونجی دیوارێكدا
دانیشتوون..
بیر لە دایكبوون دەكەنەوە؟
مناڵەكان پیرێكی بێتەمەنن.. لە هژمەتی
گۆچانێكدا دەسووڕێنەوە.
مناڵەكان دواین وێستگەی ئەو سەردەمەن،
كە بەسەر پردیشدا ڕەتدەبن..
بیر لە شۆڕشی "گاندی" دەكەنەوە!.
ئەیلوولی 2007 شاری
مەهاباد