چۆن ده‌گه‌ڕایت منت ده‌دۆزییه‌وه
له لادێ
کراسکهتانی که‌واسه‌وزی بهژنوباڵا به‌رز،
به شان و گۆزه‌وه چه‌ن جوانی ئه‌ی په‌ری سه‌ر ئه‌رز!
ئەی پشکۆی من
هەمیشە دەسووتێیت و دەسووتێیت... ئەی پشکۆی من.
لە مێژە ئاگردان کوژاوەتەوە، لە مێژە ڕاوکەرەکان لە ڕەشماڵەکانیاندا خەوتوون. لە مێژە باران دەبارێت... بەڵام تۆ هەمیشە دەسووتێیت. باڵندەکان دێن و دەفڕن و لە تاریکیدا پیر دەبن. شەونم کە دوێنێ لە دایک بووە، ئەمڕۆ دەمرێت. گیا کە چەند هەفتەیەکە هاتووە ئەمشەو دەڕوات و ناگەڕێتەوە...
هەموو مەخلوقێک کاتژمێری خۆی پێیە... تۆ نەبێت... تۆ نەبێت... ئەی پشکۆی من.
ئەو ڕێبوارەی هەمیشە دەڕوات و ناخەوێت... هات و لێرەوە تێپەڕی.
ئەو هەورەی هەموو رۆژێک دێت و سەیرمان دەکات و نابارێت... هات و ڕاگوزەر
خاكی خۆڵەمێش
بۆ هەڵەبجە ،
ئەو كۆترەی هەمیشە لە ناو خۆڵەمێشكەیدا هەڵئەفڕێ
سەدساڵ لەمەوبەر جادوگەرێك وتی
گەردەلولێك هەڵئەكا و دۆلفینی دەریاكان ئەبات بۆ بیابان
بەڵام ئەو گەردەلولە نەفرەتییە بیری ئەچێت
نە دۆلفین لە سەرابا مەلە ئەكا و
نە بیابانیش بە خوێن تینوێتی ئەشكێت
باران بوو باڵی پەپوولە ئەباری
باران بوو گەڵای درەخت ئەباری
باران بوو تەرمی مرۆڤ ئەباری
تۆ نازانیت چەند نزیکیت لە دڵمەوە !
دڵم تەنگە ، شەوانە وەرە دیدەنیم ! "
مەهدی ئیخوان سالیس
1
دوای گەڕانەوە لە سەفەر
هەموو نیشتمانم هێنایەوە بۆ پایزە غەمگینەکەی ئەدیلاید
شتێک نەبێ لەوێم جێهێشت ؛
ئەویش دڵم بوو .. دڵی پڕ بارانی خۆم !
2
بمبەخشە ئەی دڵی بێشەوق !
من جێم هێشتی تا بەر تۆفانی غەریبییم نەکەویت و
نەچیتەوە شەوەکانی نائومێدی ،
نەبیتەوە بە گومان و ئاوێنەکانم لێ پڕکەیت لە تەنیایی .
3
هه‌واری چۆڵ
ته‌مێکی سووری کاتی زه‌رده‌په‌ڕ..
ئه‌و ده‌شته چۆڵه‌ی گرتۆته باوه‌ش
ڕێبوارێکی ناو کزه‌با و زوقمم..
گوێم که‌یل بووه له گڤه‌ی باڕه‌ش
* * *
ڕۆژانێکی زوو له ده‌وری ده‌وار..
کوانوو ئه‌گڕا.. ئاگر به‌رز و گه‌ش
ئه‌و ده‌شته خۆشه‌ی جاران هه‌وار بوو..
پڕه له قیژه و قاژه‌ی قه‌له‌ڕه‌ش
* * *
داری که‌نار ڕێ.. ده‌ست و په‌نجه زه‌رد..
له‌به‌ر زریانا.. باڵا ڕووت و قووت
چاوه‌ڕێی تاوه باران و ڕێژنه‌ن..
ئاسمان تێر بگری به ئه‌شکی یاقووت
* * *