گوڵ و غونچەی بەهارانیش لە تۆ نەشمیلەتر نابێ
نەمامی عەرعەری کۆرپەش لە تۆ خنجیلەتر نابێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
لە عالەمدا لە تۆ چاتر، لە تۆ مەحبوب و شیرینتر
ئەگەر دەعواچیەک مابێ، درۆ ناکا دەسا با بێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
دەسا با بێن بەصەف یەکسەر هەموو چاومەست و گوڵڕومەت
با بزانن چۆن ئەبێ مەحجوب، ئەوی وا لافی لێدابێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
درۆیە تۆلە ئینسان بی، ئەمە عەقڵم قبوڵ ناکا
پەریش حەدی نییە وا بێ، ئەبەد حۆریش بە تۆ نابێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
کەوابوو تۆ لە شوعلەی نووری پاکی صونعی یەزدانی
ئەبێ جێگای ئەصلیشت عەتارید یا ثریا بێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
بتی تۆ، ئەتپەرستم من عیبادەت بۆ کەسێک ناکەم
ئەگەر چی ئاگری جوملەی جەهەننەم بۆم لە کارا بێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
ئەوا سوتام، گڕم تێ بەربوو گیانە بمگەرێ تو خوا
بە ماچی تۆ نەبێ وأللە برینی من دەوا نابێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
بە لەنجە و ناز و غەمزە و عیشوەی ڕەفتار و گوفتارت
هەزاران فیتنەها ناحەق نییە گەر بێت و بەرپا بێ
![](http://www.hemin.dk/files/images/tp.gif)
بەلامانا کە نایەی باکی قەهری خوات نییە ظالم
زەمانە هەر وەها نابێ هەتا چەند ساڵی باوابێ
* سەرچاوە: http://ar-ar.facebook.com/MalikBoShireKurdi
* ئەگەر تێبینییەکتان دەربارەی دەقەکە هەیە، ئاگادارمان بکەنەوە، سوپاستان دەکەین، چونکە من ئەم دوو دێڕەم ئاوا بیستوە: