بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
دەبێ دڵ ویسعەتێکی وەک فەلەک زیاتر وە کەف بێنێ
شەو و ڕۆژی فیراق و وەصلی دولبەر تا بگونجێنێ
دەخیلت بم کوڕی ئەمڕۆ بە، فەردا وا دەکەم هیچە
چ فەرداها تیا نەکراوە کارێک و بووەتە دوێنێ
زوبانی حاڵی پەروانە لە وەختی سووتنا دەیوت:
کەسێ واریثمە وەک من بێ، لە عیشقا خۆ بسووتێنێ
شەوێ لەیلا بە مەجنوونی دەوت : بنواڕە حاڵی خۆت
بە خۆڕایی کە چۆنت دا بە با عەقڵ و کەماڵی خۆت؟
جوابی دایەوە مەجنوون: ئەگەر طاقەت ببێ لەحظێ
لەناو ئاوێنەدا بنــواڕەرە حوســـن و جەمالــــــی خۆت
دڵم وەک غونچە پڕ خوونی فیراقی سەبزپۆشێکە
وەکو سونبول حەواسم تەفرەقەی کاکۆڵ بە دۆشێکە
کە شایەد بێتەوە بۆ سەیری شینی ئەم سیابەختە
بە مەرگی 'مەحوی' ئەی نەی ناڵەیێ، وەی دەف خورۆشێ کە
برینانی دەروونم، چاوەکەم! وەک چاومە وێران
لە وێرانیی مەپرسە، هەم دەر و هەم ناومە وێران
بە دڵ ڕاضیی نەبوو ڕۆیی، لە حوجرە هەم لە بەرچاوم
بە جارێ ماڵی دڵم و خۆم و هەردوو چاومە وێران
خه‌ططی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ
هه‌ر له جامه‌ی سه‌بز ئه‌چێ بۆ غه‌ین و نوون و چیم و هێ
غونچه بازاڕی نه‌زاکه‌تــداری و ته‌نگی شکاند
هه‌ر که ظاهیر بوو له ده‌وری باغی حوسنت لام و بێ
لهب شه‌که‌ر تا که‌ی له حه‌سره‌ت خاڵی موشکینت، دڵم
داغدار و خه‌سته بێ وه‌ک لام و ئهلف و لام و هێ؟!
پیریی نوفوذی کردە بەدەن، بەسیە تەنبەڵیی
دەرچوو لە خانووێ کە خەلەل گەییە تەنبەلی
قەیکردنی سوراحی ئەگەر تێبگەی، دەڵێ
دڵ تێکەڵ هاتنە لەگەڵ ئەم خەڵکە تێکەڵیی
وا دڵ بە داغم ئەز لە ڕەقیب، ئەر سەری بڕن
بۆ ئەکلی لەحمی ئەو سەگە من دەبمە حەنبەلیی
بپرسه حــــــاڵم، ئیهمالــــی وه‌فـــــا بــــه‌س
بترسه تۆ له حه‌ق، جـــه‌ور و جــــه‌فا بـــــه‌س
به‌کــــــامـــی غـه‌یــر و بێــگـــانه، بـــرالـە!
بەریی‌بوونت له یــــــار و ئـــــاشنا بـــه‌س
ئیلاهی بــێ‌به‌ڵا بێت نـــــه‌خلی بـــــــــاڵات
بــــه‌ری بۆ من به‌ڵا بوو، هــه‌ر به‌ڵا بـــــــه‌س
نه‌وه‌ك هه‌ر چاوی مه‌سته، خۆشی هه‌ر مه‌ست
به لادا دێ. كـــــه دێ، وه‌ك توركی سه‌رمـه‌ست
له حـــه‌جله‌ی نـاز و ئیعزازی بـــــه صه‌د نـاز
خودا تۆ حــافیظی بـی، هـــاته‌ده‌ر مه‌ست
بــه دوویـــــا شێخ و سۆفی مه‌ستی عیشقی
له ڕێیا كـەوتوون مه‌سته لـه‌سه‌ر مه‌ست
به پیر ئه‌و ماهه‌وه چووم و به‌سه‌ر چووم
په‌ری بوو، ئه‌و نه‌بوو، شه‌و بوو، به‌سه‌رچووم
ته‌ڵێ نێرگسم و باغی حیره‌تم پـێ
به فه‌ڕ هات و وه‌کو گوڵ زوو به‌سه‌ر چووم
گله‌ی پێشم له‌سه‌ر سه‌ر هه‌م بووه بار
که دی من دولبه‌رم هات و به سه‌ر چووم
ده‌زانم بادیه‌ی عیشقه خه‌طه‌رناك