بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەداعى من.. لە غەوغاى زیندەگى تا سكوتى مەرگ

 لە تەختەكەمدا جێنگڵان دەدەم، یادداشتەكانى بیرم لێكدەدەمەوە، بیرە پەرێشان و شێتەكان زەخت بۆ مێشكم دێنن، پشتى سەرم دێشێت، بروسكى پێدادێت، لاجانگەكانم داغ بون، لە خۆم دەئاڵێم، لێفەكەم دەكێشمەوە سەرخۆم و بیر دەكەمەوە- ماندو بوم.. چەندە خۆش دەبو توانیبام كاسەسەرى خۆم كردباوەو هەمو ئەم كۆما بۆرە پێچاوپێچەى كەللـەم دەرهێناباو فڕێم دابا، فڕێم دابا بەر سەگ.
 سادقى هیدایەت- زیندەبەگۆڕ
 
 دەقى شیعرەكە:
 

سەعلوكییەت لە نێوان دوو (جان)دا... جان جینییەو جان دەمۆ

ئەم وتارە هەوڵێكە بۆ ناسینى چەمكى سەعلوكییەت لەلاى دوان لە گەورەترین نووسەرانى عەرەب و فەرەنسا كە ئەوانیش (جان دەمۆ) و (جان حینییە)ن. هەردووكیان بە یەكێك لە كەسە دیارەكانى ئەو شێوازە ئەدەبییە دەژمێردرێن ئەگەرچى ئێمە ناتوانین ناوى بنێین شێوازى ئەدەبى چونكە ژیانى تایبەتى ئەوان بارگاوى بووە بە سەعلوكییەت و ئیدى ئەو شێوە ژیانە رەنگدانەوەى لەسەر كارە ئەدەبییەكانیان بەجێهێشتووە. كەواتە هێندەى بایۆگرافیاى ئەو دوو نووسەرە هێڵە گشتییەكانى ئەو وتارە دیاری دەكەن هێندە كارە ئەدەبییەكانیان بەشدار نین لە ناسینى تێرمى سەعلوكییەتدا.

Subscribe to زمناكۆ بورهان قانع