حساب نەکردن بۆ جوانییەکانى ڕۆمانى (شارى مۆسیقارە سپییەکان) لە فیلمى (شەوى حیساب) دا

ڕۆمانى (شارى مۆسیقارە سپیەکان)ى بەختیار على یەکێکە لە شاکارەکانى ئەو نوسەرە. لە ناوەڕۆکەکەیدا چەندین ڕوداو و چیرۆکى تیادایە هەر یەکەیان بە شێوازى جۆراو جۆرو بە ئاراستەى جیاواز ڕوداوێکى گرنگى مێژووی کورد دەگێڕنەوە کە (ئەنفال)ە. بابەتێکى ترى گرنگى ئەم ڕۆمانە بریتییە لە باسکردنى هونەرى مۆسیقا و شێوەکارییە جاویدانەکانى دونیا کە مرۆڤ لە سەردەم و کاتى جیاوازدا خوڵقاندونى، هەر وەک خودى ڕۆمانەکە خۆى شتێکى جاویدانە.