پەنجەرەێک بۆ بینین
"تۆدۆرۆف"١ لەنێوان فۆڕمگەرایی و چێژگەرایی
خوێندنەوە هەر تەنها بۆ زانیاری و شارەزایی نییە، هەر تەنها ئەوە نییە مەعریفە و لێهاتوویی خۆتی پێ زیاد بكەیت، دۆزینەوەی چەند رستەیەك نییە بوونی خۆتی پێ بوڕوژێنی، یان مانایەك تا ملكەچی بیت، بۆ ئەوە نییە قسە لەو كۆمەڵگەیە بكەیت كە ئەو داهێنانەی تێدا كراوە، بەڵكو گەیشتنە بەشێوازێكی دیكەی جوانتر لە پەیوەندی بەستن لەنێوان مرۆڤ و مرۆڤ، مرۆڤ و دنیا. خوێندنەوە هەڵنانی مرۆڤە بەرەو جوانی و كەمال، بەرەو كرانەوەو خۆشەویستی و چێژبردن.
(1)
گه‌ڕه‌کی شاعیران
دونیا هه‌تاوه
به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م سێبه‌ر
ته‌یرێک له‌به‌ر هه‌تاوه‌که‌دا،
هه‌ڵنیشتوو به جلکی ڕه‌شه‌وه له‌سه‌ر چڵێک به‌فر
خه‌واڵوو ده‌چمه به‌ر په‌نجه‌ره‌که
دایکم له هه‌یوان به‌دیار قوڵپی سه‌ماوه‌ره‌وه
دیژله‌مه ده‌خواته‌وه و له‌به‌رخۆیه‌وه قسان ده‌کا
به‌و به‌یانییه
زوڵێخا له سه‌ربان جلک هه‌ڵده‌خات
*
تابلۆكانی خوێن وخودا
كەمن و مردن موشتەری مەیخانەیەك بین
بافریشتەی حەقیقەت بكوژین و ڕۆحی شاعیرەكان بكێشین
باژەهری ئومێد بنۆشین و نائومێدی بكوژین
من دەچمەوە نێو كتێبی شاعیرەكان و لەوێ كوخێك لەخەیاڵ دروست ئەكەم
ڕۆح ئەدەمەوە بەگوڵی باخە نایلۆنەكان
بەوێنەكێشە كوێرەكان ئەڵێم شتێكی تربكێشن
وێنەكانی حەقیقەت هەمووی كۆن بوون
دەچمەوە نێو بەلەمی ئەوڕاوچیانەی وردە ماسی مردوو ئەژمێرن
دەڕۆم بۆماڵی ئەو سۆزانیانەی عیشقی كوژراو ئەفرۆشن
ماڵی ئەو نورانیانەی لەسەر ویژدانیان نوێژ ئەكەن
بەباڵ خەڵوزی ئەم خۆكوشتن و سوتانە باوەشێن دەكەم
پاسه سووره‌که
ناو پاسه‌که‌ی نێوان سکانسن و سه‌نته‌ری شاری ستۆکهۆڵم
ئاسمانه‌که شین بوو
زه‌ویش سه‌وز
تۆ پاڵت به‌دره‌ختێکه‌وه دابوو
که‌گوڵی سپی دایپۆشیبوو،
من خۆم له چاوی تۆدا ئه‌بینی
به‌ڵام من له‌وێ نه‌بووم.
*
تۆ شه‌وێک به‌ته‌نها
له‌سه‌ر کورسی باخچه‌که
دانیشتبوویت،
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ت ئه‌کرد
من له‌سه‌ر مانگه‌وه
ده‌ستێکت بۆ هه‌ڵبڕم.
*
تۆ زۆر ته‌نهایت
منیش هه‌میشه‌وام.
*
بیۆگرافیا، خاڵی یەكتربڕینی خەیاڵ و حەقیقەت، "ئەوەیە مرۆڤ"ی نیچەi وەك نموونە
(وریا بن، تف بەڕووی بادا مەكەن)
نیچە
من ترسم هه‌یه له نووسین، من سفرم...
فه‌ره‌نسا
ئه‌ترسم بنووسم
شتێک نه جوڵێنم
ئه‌ترسم نه نووسم،
دونیا جۆرێکی تر تێک به‌م.
من خۆم ڕاست کردۆته‌وه بۆ ژیان
من خۆم تێکداوه بۆ سفر
ژنه‌که‌م دۆعام لێده‌کات
به‌ڵام ژنم نییه
نیشتیمان دۆعام لێده‌کات
وه‌لێ نیشتیمانم نییه
من پێ په‌تیم، وه‌ک قه‌حبه و سۆزانی و ده‌روێشه‌کانی چێژ ئاواره‌م
ئاواره‌م کاتێک دڵم له به‌ینی ڕانهکانمابزربووه
کاتێک هه‌موو شتێکم گه‌رانده‌وه سفر
من ئاواره‌م کاتێک مانگ ئاواره نییه
به‌ڵام خۆی به ئاواره ده‌زانێت
جه‌نگی ئاوێنه‌كان
كورته چیرۆك