بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە

بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە،
یا بۆیی هەناسەی دەمی غونچەی لەرەزانە؟!
ئەشکم، کە لەگەڵ عەشقمە، طیفلێکی فەهیمە
هۆشم، کە لەگەڵ خۆشمە، پیرێکی نەزانە
تیژاوی سوروشکم وەکو ئیکسیری سوهەیلە
ڕووخسارەیی زەردم وەکو ئەوراقی خەزانە
شێخم! وەرە دەر، فەصڵی بەهار و گوڵ و گەشتە

ناساندنی كتێبێكی كۆن؛ ئێزیدییەت لە كۆن و نوێدا

كتێبی "ئێزیدییەت لەكۆن و نوێدا"، لەلایەن یەكێك لەمیری ئێزیدییەكان" ئیسماعیل بەگی چۆل"ەوە نووسراوە و لە سێ‌ بەشی تایبەت بە بیروباوەڕی ئێزیدییەكان و دابونەریت و هەندێك لە ڕووداوە مێژووییەكانیان و ژیانی یەكێك لە میرە هاوچەرخەكانیان پێكهاتووە.
ئەم كتێبە لە لایەن یەكێك لە مامۆستاكانی مێژووی ڕۆژهەڵات لە زانكۆی بێروتی ئەمریكی، "دكتۆر قوستەنتین زریق"، لەساڵی 1934دا و لە چاپخانەی ئەمریكی لە بێروت بەچاپ گەیشتووە.

پەیکەری خۆشەویستی دەکرا بە جۆرێکی دی بسووتێنرایە

ئەمە بەشێکی کەمی ئەو مانشێتانەیە کە لە هەفتەی ڕابردوودا لە سایت و ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاوکراونەتەوە لە پەیوەند بە سووتاندنی پەیکەری خۆشەویستییەوە.
(پەروەردە پارکی ئازادی لە قوتابییان قەدەغە دەکات.
تابلۆیەکی پارکی ئازادی کەپڵەکان تووڕەدەکات و ماچکردن قەدەغە دەکات.
دوای شکاندن و سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی، کێڵی گۆڕەکەی شێرکۆ بێکەسیشییان سووتاند.
لە شوێنی پەیکەرە سووتاوەکەی پارکی ئازادی، کچ و کوڕێک ماچی خۆشەویستی دەگۆڕنەوە.)
 

عیشق!

خودایە بمپارێزە
دوورمخەرەوە لە عیشق
مەمخەرە ڕێی تووانەوە
ڕووناکی فرمێسکەکانم بپارێزە
با جارێکیتر بە ناهەق، نەکەونە باوەشی سۆزانییەکەوە
خودایە
گەرووم بە لەرزەی عیشق مەگرە
دڵم بە زەبری سۆز سست مەکە
عەقڵم مەبەستە بە گرێکوێرەکانی عیشقەوە
خودایە
لە باشیی دڵم وەرگرە و بیخەرە سەر توندبوونەوەم

کۆتایی من!

بەشی یەکەم
 
لە پێست داتماڵیم گوڵی خان
کەسێک هاواری نەبیستم.
بەلای لوت!
وەک ئەوەی لە ئاسمانەوە بۆنی بۆسۆیەک بکەی
بەسەر مێشکی ئاگرگرتووی مندا هاتی
نەفرەتێکت بەرگوێ نەکەوت.
بەنینۆک!
نەخشەی زامێکی درێژت لەسەر جەستەم هەڵکەنی،
کەسێک بۆنی قەتماغەی خوێنی نەکردم..
لە ڕەگەوە!
ئەو دەمارانەت جوڵاندم
لە چاوتروکانێکدا، ئاشتی دەگۆڕن بە شەڕ و
بەهەشت دەکەن بە کونەگورگ!
کەسێک ڕەنگێکی منی بە کاڵی نەدی.
ئای گوڵی خان
گەر من خودای خۆشەویستی یاوەرم نەبووایە