هەراو زەناكەی (تەنیایییەكی پڕ هەراو زەنا)

فرە بابەتی و زۆر خۆدان لە باسە جیاوازەكان بە ئاسانی لە هەر ڕۆمانێكدا جێی دەبێتەوە و تەنیایییەكی پڕ هەراوزەنای بوهومیل هراباڵا یەكێكە لەو رۆمانانەی تەوای ئەم سیفەتەی هەڵگرتووە، خۆی لە باسی گەلی‌َ جیاواز دەدات، ئەگەرچی ئەم ڕۆمانە وا ناسراوە ڕەخنەیە لە سیستمی سیاسی و فەرمانڕەوای و فەزای ژیانی هراباڵ بەسەریدا زاڵە، لەگەڵ ئەمانەشدا هێشتا چەندان بابەتی تر هەن لەم ڕۆمانەدا دەكەونە ناو باسەكانەوە و چڕی و فرە بابەتیەك دروست دەكەن ڕەنگە خوێنەر ماندو ببێت لەو هەموو بابەتەی باس دەكرێن لە رۆمانەكەدا.

لە دەربەندی پەپوولەوە

لە پشووی هاوینی ئەمساڵدا و لە ناوچەی Petaludas Vally، ١٥ کیلۆمەترێک دوور لە کەنارەکانی خۆرئاوای دورگەی "ڕۆدۆس"دام لە یۆنان و و بەڕێوەم بۆ   Butterflies Vally. دەڵێن بێیتە ڕۆدۆس و نەچێتە (دۆڵی پەپوولان) وەک ئەوەیە شتێکی گەورەت لە کیس چوو بێت. 
 

ئەو دەمەی وەک تنۆکی باران بەردەبمەوە !

"سوپاس بۆ ئەوەی وتی ؛ هەموو کەوتنێک کۆتایی نییە ، ئەوەتا کەوتنی باران جوانترین سەرەتایە ! "
 
بیڕوخێنن
ئەم تەوتەم و پەیکەرەی خۆتان دروستتان کرد بڕوخێنن .
بیسووتێنن
ئەم داهۆڵەی لە کێڵگەکەی خۆتاندا
بۆ ترساندنی داڵەکان چەقاندتان ، بسووتێنن !
باخ بەدەری کەن ،
ئەم شەریکەی بۆ خوداکانی خۆتان دروستکرد ، باخ بەدەرکەن !
ئیدی مەهێڵن لە بەربەیاندا، موناجاتی بارانێک دەنگ بداتەوە .
ئیدی مەهێڵن لە ساراکانی 'مەحوی' دا
پێکی دڵێکی شکاو بەر پێکی برینداری دڵێکی تر بکەوێت .

چەند دێرێک لە 'دەربەندی پەپوولە' ەوە

...
ئەی نامۆکان!
ئێمە لە تەختەی سەر ئاوی 'ئاموون' ئەچین
نوقم نابین و نایشخنکێین!
بەڵام مشاری شەپۆل و ئەم بڕبەندی کەنارانە
هێدی.. هێدی وردمان ئەکەن
ئەماندەنە دەس تاریکیی 'ئۆقیانووس' و 
تیا ون ئەبین
...
...

ئەی ڕۆحی وێڵ!
تەنگە بە بەری عەشقی تۆ ئەم نەخشانە
نزمە بۆ فڕینی سەرت ئەم ئاسمانە.
...
...
ماڵێکم هەیە تەنیاییم بەشی ناکات
...
...
کرمی ئاوریشمە خەیاڵم، بۆ سەرووی ئەو قامەتت
من کە قۆزاخەی خەمێکم، دەوری داوم چاوەکەت

من دووبارە بوومەوە

ژیانی من هیچ نەبوو لە دووبارەبوونەوە زیاتر
خەونی من هیچ نەبوو لە دووبارەوە بوونەوە زیاتر
غەمگینی من هیچ نەبوو لە دووبارە بوونەوە زیاتر
ئازاری من هیچ نەبوو لە دووبارەبوونەوە زیاتر
 
***
 
من هەزار جار دووبارە بوومەوە
بە ئاگرێک هەزار جار ڕۆحم سووتاوە
لە ئاوێکدا هەزار جار خنکاوم
هەزارا جار کەوتوومەتە خەرەندێکەوە
 
***

باوکە ، من یوسفم !

باوکە ، من یوسفم !
باوکە ، براکانم منیان خۆش ناوێت ،
نایانەوێت لە گەڵیاندا بم !
براکانم ، تەعەدام لێدەکەن و چەوبارانم دەکەن و
قسەم پێدەڵێن !
دەیانەوێت من بمرم بۆ ئەوەی مەدحم بکەن ، باوکە !
ئەوان ، بێ من ، دەرگای ماڵەکەتیان داخست ،
ئەوان منیان لە کێڵگەکە دەرپەڕاند و
ئەوان ترێکەی منیان ژەهراویی کرد ، باوکە !
ئەوان یارییەکانی منداڵیی منیان ورد و خاش کرد باوکە !
 
******
 

كفنی ماندوو

چێژی هیچ شتێك تا كۆتایی نییە و لە قۆناغێكی تردا ئەو چێژە بۆ ئازار دەگۆڕێت. ساڵانێكی زۆر، پێش ئەوەی ببمە پاسەوانی گۆڕستان و كارم دزینی كفنی مردووەكان بێت، چێژم لە شتێك دەدی، كە ئێستا بۆم مایەی ئازارە.