خودایە بمپارێزە
دوورمخەرەوە لە عیشق
مەمخەرە ڕێی تووانەوە
ڕووناکی فرمێسکەکانم بپارێزە
با جارێکیتر بە ناهەق، نەکەونە باوەشی سۆزانییەکەوە
خودایە
گەرووم بە لەرزەی عیشق مەگرە
دڵم بە زەبری سۆز سست مەکە
عەقڵم مەبەستە بە گرێکوێرەکانی عیشقەوە
خودایە
لە باشیی دڵم وەرگرە و بیخەرە سەر توندبوونەوەم
لە سۆزی ڕۆحم هەڵگرە و بیخەرە سەر بازووی دەستم
هەرچیم لێ دەکەی قبوڵمە
تەنها عاشقم مەکە
ئەی هێزەکانی سروشت
ئەی پەنهانییەکانی گەردوون
ئەی ئەفسوون‌ و ئەی ڕێکەوت و ئەی موعجیزەکانی دونیا
بمپارێزن
دوورمخەنەوە لە عیشق
ئایاری ٢٠١٣