بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کات
ناگیرێ و هه‌موومانی گرتووه
هه‌ندێک جار کات وه‌ک هاوڕێیه‌کی به ئه‌مه‌ک
له‌گه‌ڵما ده‌گری، گۆرانی ده‌ڵێ، پێده‌که‌نێ
هه‌ندێک جار ملهوڕانه ده‌مهاڕێت
به‌سه‌رما ده‌روات و هیچ ئاوڕم لێ ناداته‌وه
هه‌ندێک جار له ده‌ره‌وه‌ی کاتم
کات له ده‌ره‌وه‌ی منه
نازانم ئه‌و کاتانه من له کوێم و کات له کوێیه

ئه‌مشه‌و له خه‌ونمدا ئه‌و خه‌ونه‌م بینییه‌وه
که سێ ساڵ پێش ئێستا نه‌مبینیبوو

له ژن مه‌ده
دڵی ژن مه‌شکێنه
نه‌ک خودا دڵی لێت عاجز بێت.
***
ژن کتێبێکه په‌ڕه په‌ڕه
به په‌نجه‌ی دڵ هه‌ڵیده‌ره‌وه و
به چاوی رۆح بیخوێنه‌وه.
***
سه‌یری شه‌پۆلی ده‌ریا مه‌که
له چاوی ژن بڕوانه
پڕه له شه‌پۆلی عه‌شق.
***

له ئاوێنه‌یه‌کدا له من ده‌ڕوانم
نیوه‌ی ڕیشم سپی بووه و
کۆمه‌لێک لۆچ که‌وتوونه‌ته ناوچه‌وانم
سێبه‌ری ته‌ڵخی پیرێتی هاتووه‌ته سه‌ر روخسارم
که‌چی ئێستایش له ناوه‌وه گوێم له ده‌نگی منداڵییمه و
دڵێکی ساده و ساکارم
خوا خۆم بگرێ ئاوا به‌ره‌و پیریی بردم
له‌سه‌ر کێلی گۆڕه‌که‌م بنووسن
خۆم نه‌بووایه هه‌زاران ساڵ ده‌ژیام و به‌ئاسانی نه‌ده‌مردم
خۆم گوێچکه‌ی پڕکردم له قیژه