دوو کۆپلەشیعر لە 'مێرگی زام.. مێرگی هەتاو..'ەوە
بەهرە
ئەی خواوەندی بەهرەی گەورە!
تۆ 'بیتهۆڤن'ێکی کەڕ و
یەک 'دستۆیفسکی' فێدار و
'ئەبولعەلا'یەکی کوێرم
پێ ببەخشە و
ئیتر هەموو بەهرە ساغە نیوەناچڵ و گچکەکان
بۆ دیوانی خۆت ببەوە!
بەهرە
ئەی خواوەندی بەهرەی گەورە!
تۆ 'بیتهۆڤن'ێکی کەڕ و
یەک 'دستۆیفسکی' فێدار و
'ئەبولعەلا'یەکی کوێرم
پێ ببەخشە و
ئیتر هەموو بەهرە ساغە نیوەناچڵ و گچکەکان
بۆ دیوانی خۆت ببەوە!
کە لە دارستانەکە دێمە دەر
نیگام بە ترۆپکی بەرزی سنەوبەردا هەڵدەواسم،
پەنجەکانم لە دەووری تەڕترین گەڵا و گوڵی بن بەردێکدا جێدەهێڵم
گوێچکەکانم دەدەمە دەست
گەرووی پڕئاوازی بەرزی
باڵندەی سەر بەردە گەورەی نزیک داربەڕووە تەنیاکە.
لە دیوانی: look
سولماز لە ساڵی 1986 لە ئەستەنبوڵ لە دایک و باوکێکی ئیرانی لە دایک بووە. لە تەکساس، ئالاباما و کالیفۆرنیا گەورە بووە. ئێستا لە سانفرانسیسکۆ دەژی و لە دانشگای ستانفۆرد وانە دەڵێتەوە. سالێ 2016 بە کۆمەلە شیعری "لووک" یەکەمین بەرهەمی بلاوکراوەی خۆی چاپدەکات و کۆمەڵێک خەلاتی گەورە بەدەست دینێت. واشینتۆنپۆست دیوانی look ی بە باشترین کتێبی شیعری ساڵ ناساند.
Solmaz Sharif, 2016, look, Ramus Bokförlag
لەلایەن ئیدا بۆرێل و جێنیفەر هەیاشیدە و لە ئینگلیزیەوە کراوە بە سویدی.
لە دیوانی "پەرستگا"دا
وەرگێرانی لە سویدییەوە بەکر ئەحمەد