بۆ کێیە ئەم دڵەی، وا لەناو دڵما لێئەدا ؟
-1-
ئێمە لە چرکەساتێکی مێژووییدا دەژین کە تیایدا بە تەنێ نێچیر نامرێت
بەڵکو ڕاوچییش دەمرێت .
لێ هەر یەکەیان مردنی جیا و تایبەت بە خۆی هەیە .
پرسیارگەلێکی زۆریش دەبیستین لەبارەی جۆرەها پرسی زۆروزەوەندی پەیوەست بەم چرکەساتەوە، بە ئێستا و ڕابوردوویەوە.
کەچی تاقە یەک پرسیار نابیستین لەبارەی ئاییندەوە :
ئاییندە ؛ چۆن دەخوڵقێنرێت و ، چۆن دەبێت ؟
-2-
"من بۆ ئەوە نانووسم ، هەتا زاتی خۆم کۆکەمەوە ،
بەڵکو بۆ ئەوەی خۆم پەرت کەم .
بۆ دایکم
بیری نانەکەی دایکم ،
قاوەکەی دایکم دەکەم !
بیری دەکەم ، کەدەستی بەسەرمدا دەهێنا .
منداڵیی ، ڕۆژ بەڕۆژ لە مندا گەورە دەبێ و
منیش هەتا دێ ، عاشقی تەمەنی خۆم دەبم
چونکە ئەگەر بمرم
شەرم لە فرمێسکی دایکم دەکەم !
دایە !
ئەگەر ڕۆژێ گەڕامەوە
بمکە بە کۆڵوانەی بەرت
ئێسکەکانم بەو گیایە داپۆشە
قەسیدەی وێنەیی
خەزعەل ئەلماجدی خاوەنی كتێبی (عەقڵی شیعریی) لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: عەقڵی شیعری، عەقڵی چوارەمە، عەقڵێكی شاراوەیە كە عەقڵی مرۆیی بەر لە هەزاران ساڵ بە دەوریدا خولدەخوات، بەڵام نەیتوانیووە بە دەستی بهێنێت. ئەو دۆزینەوەی من لە دۆزینەوەكەی (ئاینیشتاین) دەكات بۆ رەهەندی چوارەمی زەمەن، هەر ئەو دۆزینەوەیەش (ئاینیشتاین)ی بەرەو رێژەگەری برد. عەقڵی شیعری رەهەندی چوارەمی عەقڵی مرۆییە.