چبکەم، نە ئەو کەسەم کە کەسم بێ لە لا بە کەس
خۆشم نەگەیمە ئەو کەسە ئەو من بکا بە کەس

Image removed.

گەر ئیشی ڕۆحتە، کە نەبوو کەس بە دەستەوە
دەست ھەڵگرە لە ڕۆح و مەبە ئیلتیجا بە کەس

Image removed.

نا ئەھلی ئەم ئەھالییە مەعلوومی من کە بوو
شوکری خودا، خودا بەس، ئومێدم نەما بە کەس

Image removed.

لێوی بە پرسشی چ نەخۆشێ نەپشکواند
دەردا! طەبیبی ئێمە کە نادا دەوا بە کەس

Image removed.

خورشید و سایە پێکەوە نابن، دە حەقیەتی
ئەو جیلوە وەحشییە کە نەبێ ئاشنا بە کەس

Image removed.

بەس بێ سەبەب پەرستی، ئەطیببا دەوا دەدەن
بەس ھەر خودا طەبیبە کە نادا شیفا بە کەس

Image removed.

زاھید وەرە ڕووێ بکەرە بارەگاھی عیشق
عالی جەنابە، وا نییە ھەر ڕێ بدا بە کەس

Image removed.

موحتاجی مەرحەمەتیە چ ناکەس، چ کەس، بە گەل
ئەو تاقە بێکەسێکە کە گرتی خودا بە کەس

Image removed.

جێیی ئیعتراضی کەس نیەت و نەبووە، ھەر کەسێ
لادا لە نابەکار و حەذەر کا لە نابەکەس

Image removed.

گەر تێ‌بگەن لە گەوھەری دڵدا چ مەوج ئەدا،
ئەم شەوچراغە لەم شەوەدا کەس دەدا بە کەس

Image removed.

حەق‌بێژیی یەک گوناھیە مەنصوور و، حەقمە من
ئەم قەطعە گەر نیشانی نەدەم 'مەحویا' بە کەس